وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

سزاكانی تره‌مپ له‌سه‌ر ئێران ترس و هیوای بۆ ره‌وه‌ندی ئێرانی لە ئه‌مریكا دروستکردووە

لەلایەن نامۆ عەبدوڵڵا 12/4/2019
بەشێکی رەوەندی ئێرانی پێشوازی لە زیادکردنی گوشار و سزاکان دەکات

رووداو - واشنتن 

لە نێوخۆی ئەمریکا بۆچوونی جیاواز دروستبووە لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ناساندنی سوپای پاسداران وەکو گرووپێکی تیرۆریستی.

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئێرانی - ئه‌مریكی زیادکردنی گوشار و سزا لەسەر ئێران بە زیان بۆ خەڵکی ئێران دادەنێت و دەڵێت، هاوشێوەی سیاسەتی ریشەکێشکردنی بەعسە کە ملیۆنان کەس تێیدا زەرەرمەندبوون، بەڵام بەشێکی رەوەندی ئێرانی لە ئەمریکا لەگەڵ ئەوەیە ئەمریکا گوشارەکانی بۆ سەر ئێران زیاد بکات تاوەکو وڵاتەکە مامەڵەی خۆی بگۆڕێت.

سینا توسی، لێكۆڵه‌ر لە ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئێرانی - ئه‌مریكی بە رووداوی راگەیاند: " ئه‌م سیاسه‌تی 'زۆرینه‌ فشاره‌ی' ئیداره‌ی تره‌مپ جێبه‌جێی ده‌كات، سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكکه‌وتنی ئه‌تۆمی 15ـی ته‌مووز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی ئه‌و هه‌موو سزا توونده‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی دروستكردنی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران، ده‌بنه‌ هۆی هه‌ژاربوونی چینی ناوه‌ند له‌ ناوچوونی بوار بۆ كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی. هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌ده‌خه‌یه‌ی ئه‌م ئیداره‌یه‌ خستییه‌سه‌ر موسڵمانان بووەته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان نه‌توانن بێنه‌ ئه‌مریكا. خستنی سوپای پاسداران بۆ ناولیستی تیرۆر له‌م سیاقه‌دا رووده‌دات كه‌ گرژییه‌كی زۆر دروستبووه‌ و له ‌راستیدا مه‌ترسی شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریكا هاتووەته‌ ئاراوه‌."

سوپای پاسدارانی خۆشناوێت. به‌ڵام ده‌ڵێت ده‌كرێت به‌ تیرۆرناساندی ئه‌و هێزه‌ به‌راوردبكرێت به‌ سیاسه‌تی "ریشەكێشكردنی به‌عس" له‌ عێراق له‌و رووه‌ی كه‌ ملیۆنه‌ها كه‌سی بێتاوان ده‌كرێت ببنه‌‌ قوربانی.

سینا تووسی دەڵێت "سوپای پاسداران بێگومان هێزێكی چه‌وسێنه‌ره‌. ئێرانییه‌كی زۆر فه‌رزی سه‌ربازی خۆیان له نێو ریزه‌كانی‌ سوپای پاسداران جێبه‌جێده‌كه‌ن. ئێستا رووبه‌ڕووی بارودۆخێك بووینه‌ته‌وه‌، به‌پێی راپۆرتی میدیاكانی ئه‌مریكا وه‌كو نیویۆرك تایمز، ئه‌م به‌تیرۆرناساندنه‌ ده‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر 11 ملیۆن ئێرانی دروستبكات".

له‌نێو ره‌وه‌ندی ئێرانیدا له‌ ئه‌مریكا هه‌مووان دژی سزاكانی ئه‌مریكا نین. له‌ ئۆفیسه‌كه‌ی له‌ واشنتن، خه‌سره‌و ئه‌ڵماسی قاوه‌یه‌كی تاڵی بۆخۆی تێكرد، پێش ئه‌وه‌ی باسی ئه‌زموونێكی تاڵبكات كه‌ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی له‌ ده‌ستی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌كو سوپای پاسداران له‌ ئێران چه‌شتوویانه‌. 

خه‌سره‌و ئه‌ڵماسی، سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی راوێژكاری میلینیۆم دەڵێت: "بیرمه‌ كاتێك یادی نه‌ورۆزی سه‌ری ساڵی كوردیمان ده‌كرده‌وه‌، له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنراینه‌وه‌ و بۆ نموونه‌ نه‌یانده‌هێشت ئاگربكه‌ینه‌وه‌. كاتێك زه‌ماوه‌ندمان ده‌كرد هه‌ڵیانده‌كوتایه‌ سه‌ر زه‌ماوەنه‌ده‌كه‌ و خه‌ڵكیان ده‌ستگیرده‌كرد."

خه‌سره‌و فارس نییه‌ و كورده‌، كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی زۆرینه‌ سوننه‌ كه‌ له‌ ئێرانی زۆرینه‌ شیعه‌دا چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆریان دیووه‌. وه‌كو نموونه‌یه‌كی دڕنده‌یی حكومه‌تی ئێران، وێنه‌یه‌كی به‌ناوبانگی لاوی كوردی پیشانداین كه‌ ئاماده‌كراون تا گولله‌باران بكرێن. 

خه‌سره‌و ئه‌ڵماسی دەشڵێت: "وه‌كو چالاكوانێكی كورد، بێگومان حه‌زده‌كه‌م گۆڕینی رژێم ببینم."

سه‌ره‌ڕای ئه‌م بۆچوونه‌ رادیكاڵه‌، خه‌سره‌و ده‌ڵێت، ئه‌و كوردێكی جوداخوازنییه. ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو‌ی دیموكراسی و ئازاد بۆ هه‌مووان له‌ ئێران دروستبێت. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌، ده‌ڵێت، پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆ دژه‌كانی ئێران پێویسته‌. 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.234 seconds