وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

عێراق رێگە بە وەزیری بەرگری بەلجیکا نادات سەردانی ھەولێر بکات

لەلایەن رووداو 12/1/2018
سیڤن ڤاندەپوت وەزیری بەرگری بەلجیکا
سیڤن ڤاندەپوت وەزیری بەرگری بەلجیکا

رووداو- هەولێر

حکومەتی عێراق رێگەی بە وەزیری بەرگری بەلجیکا نەدا سەردانی هەولێر بکات و لەبەرامبەردا حکومەتی بەلجیکا باڵیۆزی عێراقی بانگهێشتکردووە بۆ روونکردنەوە.

دلاوەر ئاژگەیی ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا کە ناوەندەکەی لە برۆکسلە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سیڤن ڤاندەپوت وەزیری بەرگری بەلجیکا بەنیاز بووە سەردانی بەغدا و ھەولێر بکات بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ھێزە بەلجیکییەکان لەو دوو شوێنە. بەڵام حکومەتی عێراق رێگەی پێنەداوە کە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات. ھەر بۆیەش وەزیری بەرگریی بەلجیکا بڕیاری داوە سەردانەکەی بۆ عێراق ھەڵوەشێنێتەوە".

بەگوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ، ئەم رووداوە حکومەتی فێدراڵی بەلجیکای نیگەرانکردووە و ھەربۆیەش هەڵوێستی تووندی حکومەتی بەلجیکای بەدوای خۆیدا هێناوە و باڵیۆزی عێراق لە بەلجیکا بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ پێدانی روونکردنەوە بانگهێشتکراوە. دلاوەر ئاژگەیی گوتی: "ئەم رووداوە کاردانەوەی لە میدیاکانی بەلجیکا بە دوای خۆیدا ھێنا".

ئەمە یەکەم کاردانەوەی وڵاتێکی ئەوروپی نییە کە بەهۆی هەولێرەوە بەرپرسێکی باڵای سەردانەکەی بۆ بەغدا هەڵدەوەشێنێتەوە. پێشتر و لە مانگی 11-ی 2017 میدیای ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە زیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پلانی هەبووە سەردانی عێراق و پاشان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات ، بەڵام بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق رێگەی بە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان نەدا ، بۆیە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش سەردانەکەی بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە.

لەدوای بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان لە 25-9-2017 بەغدا کۆمەڵێک سزای سیاسی و ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە کە دیارترینیان داخستنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانە لە هەردوو فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و لەوکاتەوە رێگە بە دیپلۆماتکاران و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان نادات سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

لەدوای دەستپێکردنی شەڕی دژی داعش و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵتی لە دژی ئەو رێکخراوە به‌لجیكا یه‌كێك بوو‌ له‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ری سه‌ربازی ناردووەتە هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و راهێنانیان بۆ شه‌ڕی دژی داعش.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

jaza latif abdula | 18/01/2018 09:29:19 ص
بەهیوای سەرکەوتن
هاوار فرهاد محمد | 18/01/2018 12:15:45 م
هیوا خوازم بگاته شوینی مه به ست
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستی بە 250 هەزار کارمەندە
| 16/1/2018 | (6)
Ahmed | 18/01/2018 07:40:11 ص
سلاو به ريزان، ده ستان خوش بو بة ئاگادار كردنةوى خه لكى له نةهامة تةكاني هاونيشتيمانيان، تكاية ناو نيشان ئه و خيزانةم بو ده نيرن بو هاوكار ى كردنيان....
... | 18/01/2018 10:33:14 ص
Slaw, akre nawnishani yan zhmaray aw kasa ba email bnern.. Supas
گورچیلەی خۆی بۆ
| دوێنێ کاژێر 08:26 | (4)
احمد حسن زێڕۆ | 17/01/2018 11:41:37 ص
ده‌ستخۆش قوربانی به‌داخه‌وه‌ كورد وه‌كو ئه‌و نه‌خۆشه‌ وایه‌ كه‌ نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌ی درێژ خایه‌نی هه‌بێ ئه‌وه‌ مێژووه‌ پێمان ده‌ڵێ كه‌ كورد...
مەترسییە گەورەكەی هەڵبژاردن
| 17/1/2018 | (1)
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 17/01/2018 11:11:40 ص
هه‌ر بژی كاكه‌ سامان به‌ڕاستی تۆ سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراوی كه‌ توانیوته‌ به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌ته‌وه‌ داوای نه‌ته‌وه‌یه‌كی 45 ملیۆنی به‌جیهانی...
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ستراتیجییەتی ئاسایشی نەتەوەیی راگەیاند 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ستراتیجییەتی ئاسایشی نەتەوەیی راگەیاند

"رووبەڕووبوونەوەی هەندێک وڵات لە رووبەڕووبوونەوەی زۆرتر
لە کەرکووک بایی 47 ملیۆن دۆلار کارتی ئینتەرنێت دەدزرێت 3 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک بایی 47 ملیۆن دۆلار کارتی ئینتەرنێت دەدزرێت

باندێکی گەورە دەستگیرکرا زۆرتر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێرشکردنە سەر عەفرین سەقامگیریی هەرێمی تێکدەدات 4 کاژێر لەمەو بەر |

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێرشکردنە سەر عەفرین سەقامگیریی هەرێمی تێکدەدات

"نابێتە هۆی پاراستنی ئاسایشی سنووری تورکیا" زۆرتر
0.61 seconds