وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

پارتەکانی ئەڵمانیا لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی رێکدەکەون

لەلایەن هۆشەنگ دارا 12/1/2018
زانیاری زیاتر لەلای ئاڵا شاڵی پەیامنێری رووداو لە بەرلین

رووداو - بەرلین

دوای کۆبوونەوەیەکی بەردەوامی 24 کاژێری، پارتە سیاسییەکانی ئەڵمانیا لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی رێککەوتن. 

سێ مانگ پێش ئێستا هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوون، گۆڕانی نەخشەی سیاسی و دەنگی پارتەکان وایکرد پێکهێنانی حکومەت ئاسان نەبێت، بەڵام رۆژی هەینی 12-1-2018 دەرچەیەک بۆ ئەو قەیرانە دۆزرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی پارتە براوەکان رێککەوتنێكی سەرەتاییان واژۆکرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی.

رێککەوتنەکە لە نێوان کۆنسێرڤاتیڤەکان و سۆشیاڵ دیموکراتەکاندا واژۆکراوە. لە کۆبوونەوە 24 کاژێرییەکەدا هەردوو بلۆکەکە لەسەر رێککەوتنێکی 28 لاپەڕەیی بۆ هەنگاونان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێککەوتوون.

رێککەوتنە سەرەتاییەکە بنچینەییە، لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنە گفتوگۆی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان دەستپێدەکات، کە پێدەچێت دوو مانگی دیکە بخایەنێت.

پارتە سیاسییەکان کە بەشداریی لە حکومەتە دەکەن بریتین لە: یەکێتیی کریستییان دیموکرات بە سەرۆکایەتی ئەنگێلا مێرکڵ، پارتی یەکێتیی مەسیحی کۆمەڵایەتی لە باڤاریا و پارتی سۆشیاڵ دیموکرات. 

لە 25ی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2017وە، ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا هەوڵدەدات پارتە سیاسییەکان رازیبکات تاوەکو لەگەڵ پارتەکەی (یەکێتیی کریستییان دیموکرات) هاوپەیمانی پێکبهێنن و حکومەتی زۆرینە دابمەزرێنن، بەڵام هێشتا هەوڵەکانی خانمەکەی ئەڵمانیان نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.

رۆژی 7ی ئەم مانگە، هەر سێ پارتەکە دەستیان بە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت کرد و لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 12-1-2018 سەرانی پارتە دانوستاندکارەکان هاتنە بەردەم میدیاکان و رێککەوتنی سەرەتایی نێوانیان خستەڕوو.

ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی "یەکێتیی کریستییان دیموکراتەکان ئەم رێککەوتنەی پەسندکرد. ئەمەش ئەنجامی گفتوگۆکان بووە کە زۆرێك تیایاندا بەشدار بوون و پشتمان بە بنچینەی فراوانی نوێنەرەکانمان بەست. ئێمە داوا دەکەین هاوپەیمانی دەست بە گفتوگۆی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی جێگیربکات".

لەماوەی 12 ساڵی رابردوودا، مێرکڵ لە دوو خولدا بۆ ماوەی هەشت ساڵ، سەرۆکایەتی حکومەتی زۆرینەی کردووە لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکراتەکان بەسەرۆکایەتی مارتن شووڵتز.

بەڵام بەهۆی دابەزینی ژمارەی کورسییەکانی پارتەکانی شوڵتز و مێرکڵ لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان، نوخبەی سیاسی نێو پارتی سۆسیال دیمۆکراتەکان بڕیاریاندا لە حکومەت وازبهێنن و بچنە نێو ئۆپۆزیسیۆنەوە. بەڵام لەگەڵ شکستی مێرکڵ لە پێکهێنانی حکومەت، جارێكی دیکە هانای بردەوە بۆ پارتی سۆسیال دیموکرات و هەروەها پارتی کۆمەڵایەتی باڤاریا.

مێرکڵ گرنگی بە فەڕەنسا دەدات چونکە ئەو وڵاتە و ئەڵمانیا خاوەن بەهێزترین ئابوورین لە یەکێتی ئەوروپا. هەروەها بە بەرگریکاری سەرەکی لە یەکێتیی ئەوروپا و داهاتووییەکەی دادەنرێن، بۆیە کاتێک کە مێرکڵ هەواڵی رێککەوتنی پارتەکانی راگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن بە گەرمی پێشوازی لێکرد.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، خۆشحاڵە بەوەی کە مێرکڵ توانیویەتی لەگەڵ سۆشیاڵ دیموکراتەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی رێکبکەوێت.  ماکرۆن ئەو رێککەوتنەی بە هەنگاوێکی بەسوود بۆ فەرەنسا و ئەوروپاش وەسفکرد.


داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كريكار | 17/07/2018 07:09:29 ص
ئه ى ئه مريكا بؤ له كاتى هيرشى حه شد وا راويز كارى ئاماده نه بوك! !
sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 07:38:25 ص
دەگۆترێ دەست بردن لۆ هەلگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیتی ، وە هەروەها لە هەولێرێ دەگۆترێ گۆشتی ناخۆم بەس گۆشتاوی دەخۆم ، گۆران یێکێتی پێ...
سەركردە ناڕازییەكان بە مەرجی گێڕانەوەی دارایی گۆڕان دەگەڕێنەوە
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:56 | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| دوێنێ کاژێر 08:41 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 12 کاژێر لەمەو بەر |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.407 seconds