وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ناوی مەسەدۆنیا بۆ مەسەدۆنیای باکوور گۆڕدرا

لەلایەن هۆشەنگ دارا 12/1/2019
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەشێک لە هاووڵاتیانی مەسەدۆنیا دژی گۆڕینی ناوی وڵاتەکەیان
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەشێک لە هاووڵاتیانی مەسەدۆنیا دژی گۆڕینی ناوی وڵاتەکەیان

رووداو-هەولێر

پەرلەمانی مەسەدۆنیا گۆڕنکارییە دەستوورییەکانی ئەو وڵاتەی تایبەت بە گۆڕینی ناوی مەسەدۆنیا بۆ مەسەدۆنیای باکوور پەسند کرد. 


گۆڕینی ئەم ناوە ئەنجامی رێککەوتنێکە لە نێوان یۆنان و ئەو وڵاتەدا کە بە هۆیەوە مەسەدۆنیا پابەند دەبێت بە گۆڕینی ناوەکەی. 81 ئەندامی پەرلەمان کە ئامادەی دانیشتنەکە بوون، لە بەرژەوەندی گۆڕانکارییە دەستوورییەکە دەنگیاندا و 29 ئەندامی دیکەش خۆیان لە دەنگدان پاراست. 

بە گۆڕینی ناوی مەسەدۆنیا بۆ مەسەدۆنیای باکوور، ئەو وڵاتە زەمینەی ئەندامبوون لە ناتۆ و لە یەکێتی ئەوروپای بۆ دەڕەخسێندرێت، چونکە پێشتر لە بەر ناکۆکی لە سەر ناوەکە، یۆنان رێگری لە ئەندامبوونی دەکرد.

بەجێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ناکۆکی دەیان ساڵەی نێوان هەر دوو وڵات کۆتاییدێت و پەیوەندی نێوانیان بەهێزتر دەبێت، مەسەدۆنیاش رێگەی بوون بە ئەندامی لە هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ ئاسانتر دەبێت.

یۆنان دەڵێت، مەسەدۆنیا ناوێکی یۆنانی کۆن و مێژووییە و نابێ لەلایەن مەسەدۆنیاوە بەکاربهێنرێت، لەکاتێكدا ئەو وڵاتە ناوەکەی بۆ مێژووی وڵاتەکەی خۆی دەگەڕێنێتەوە و رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە یۆنانەوە هەبێت.

مەسەدۆنیا بەشێک بوو لە یۆگسلاڤیا، کە لە ساڵی 1991 لەدوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت، جیابووەوە و سەربەخۆیی لەژێر ناوی کۆماری مەسەدۆنیا وەرگرت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.422 seconds