وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

لە ئەڵمانیا 850 هەزار کەس بێ ماڵن

لەلایەن ئاڵا شاڵی 12/1/2019
دوو بێلانە باسی ژیانی خۆیان بۆ رووداو دەکەن

رووداو - ئەڵمانیا

لە ئەڵمانیا کە خاوەن سیستەمێکی سۆشیاڵ و پێشکەوتووە، کەچی هێشتا ژمارەی بێ ماڵەکان زۆرن. به‌پێی ئامارەکان، نزیكه‌ی 850 هەزار کەسی بێ ماڵ لە ئەڵمانیا هەن، کە 500 هەزاریان ئەڵمانین.

"ئه‌ندی" ته‌مه‌نی 45 ساڵ‌ و "مارك" 35 ساڵە، ئەوان لەنێو جەرگەی ئەڵمانیادا ژیانی رۆژانەیان بەشێوەیەکی سەخت بەڕێدەکەن، چونکە بێ ماڵ و حاڵن و لەم سەرمای زستانەدا لەسەر شەقامەکان دەخەون. ئەندی 18 ساڵ و مارکیش 6 ساڵە بەو شێوەیە دەژین. هۆکاری سەرەکی ئەوەی کەوتوونەتە سەر شەقام بەرکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بووە.

"ئه‌ندی" لەسەر شەقام قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ی من چه‌ندینجار سزادراو‌م و له‌ زیندان بووم، كاتێك هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ هیچم نه‌بوو، شوێنیشم نه‌بوو، بۆیه‌ بوومه‌ بێلانه.‌ له‌و كاته‌وه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بێلانەیی خۆم ده‌كه‌م. من نامه‌وێ سۆشیاڵ وه‌ربگرم چونكه‌ زۆر كێشه‌ت بۆ دروستده‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نییه‌. من چه‌ندین جار زیندانی كراوم، چه‌ندین جار به‌ مادە ‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ دەستگیرکراوم، چه‌ندینجار خۆم كێشاومە‌ و گیراوم، بۆیه‌ كه‌س منی ناوێت و ده‌بێ خۆشم باجه‌كه‌ی بده‌م".

هه‌رچه‌نده‌ "مارك" دوو پیشه‌ی هەبووە، چێشتلێنه‌ر و باخه‌وان، به‌ڵام شه‌ش ساڵه‌ بەهۆی ئالودەبوون بە مادە هۆشبەرەکانەوە ناتوانێ له‌ ژیانی بێلانەیی و خەوی شەوانەی سەرشەقامەکان رزگاری ببێت.  

مارك دەڵێت "من بوومه‌ بێلانه‌ و ئێستا له‌سه‌ر شە‌قام ده‌ژیم، ئەوەش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك؛ یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی مادده ‌هۆشبه‌ره‌كانم به‌كارده‌هێنا و زیندانی كرام، خێزانه‌كەشم وازی لێهێنام و ئه‌وه‌نده‌ بێزاربووم ده‌ستم كرد به‌ خواردنه‌وه‌ی كهول و ماده ‌هۆشبه‌ره‌كانم ده‌كێشا، وای لێهات چیدیكه‌ نه‌متوانی ئاگام له‌ ماڵ و حاڵه‌كه‌م بێت تاوەکو ده‌ركرام و ئێستا لێره‌م. من رۆژانه‌ له‌ناو خێمه‌كه‌م دەردەچم بۆ ئه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی خواردنم ده‌ده‌نێ و پاشان دێمه‌ ئێره، پاشان له‌گەڵ سه‌گه‌كه‌م و هاوڕێكه‌م قووتوویه‌ك داده‌نێم و سواڵ ده‌كه‌م. چاوه‌ڕێده‌كه‌م كه‌ خه‌ڵك خێرمان پێبكه‌ن".

ئەندی و مارک ده‌بێ رۆژانه‌ هه‌ردووكیان سه‌ردانی بنكه‌ی گەڕاندنەوەی ئالودەبووان بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان بکەن، پزیشک دەیان بینێت و رۆژانە چارەسەریان پێدەدات.

بەگوتەی چالاکڤانان و ئاماری رێکخراوەکان، جگە لەوەی سیستەمی سۆشیاڵ لە ئەڵمانیادا ئاڵۆزە، هۆکاری سەرەکی کەوتنە سەر شەقامی خەڵکیش بێکاریی و گرانی نرخی کرێی خانووە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.172 seconds