وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس نیگەرانن لە داهاتووی رۆژئاوای کوردستان

لەلایەن نامۆ عەبدوڵڵا 12/1/2019
لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کۆبوونەتەوە

رووداو-واشنتن

بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە و تاووتوێی چارەنووسی رۆژئاوای کوردستانیان کرد. دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەندامانی کۆنگرێس نیگەرانن کە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا هاوشێوەی عێراق ببێتە هۆکاری دروستبوونی پشێوی. 


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە سووریا نەکشاوەتەوە، تەنیا هەندێک کەرەستەی سەربازییان کشاندووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆژی هەینی رایگەیاند، پرۆسەی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەستیپێکردووە.

كه‌شتی كیراسارج، کەشتییە زه‌به‌لاحە رۆژی هه‌ینی به‌ره‌و سووریا به‌ڕێكه‌وت تاوەکو یارمه‌تی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌ بدات کە سه‌دان سه‌ربازی مارێنز، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌سه‌ربوو.

كۆڵۆنێڵی ئه‌مریكی شۆن رایان، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان دژی داعش، ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا -یاخود رۆژئاوای كورستان- ده‌ستپێكردووه‌. هیچ ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی كات و رێڕه‌وی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان ئاشكرانه‌كردووە.

ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌، كه‌ مانگی رابردوو دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب تەیب ئه‌ردۆغان، ده‌ریكرد. له‌ واشنتن ئه‌م بڕیاره‌ دژایه‌تییه‌كی زۆر ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارته‌كه‌وه له‌ كۆنگرێس. 

رۆژی هه‌ینی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پێنتاگۆن سه‌ردانی كۆنگرێسیان كرد، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگرێس. به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، هه‌ندێك ئه‌ندامی كۆنگرێس له‌ هه‌ردوو پارته‌كه‌ گوتیان هێشتا پرسیاری زۆریان بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌. 

یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌، ئه‌ندامانی كۆنگرێس ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا چی به‌سه‌ر كوردانی رۆژئاوا دێت كه‌ شانبه‌شانی ئه‌مریكییه‌كان دژی داعش شه‌ڕیانكرد. 

پسپۆڕێكی سه‌ربازی ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ی تره‌مپ به‌راورد ده‌كات به‌ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا  له‌لایه‌ن ئۆباماوه‌ له‌ عێراق كه‌‌به‌دوایدا ناسه‌قامگیری زیاتر دروستبوو. 

مایكڵ پرێجنت، پسپۆڕی كاروباری سه‌ربازی، بۆ رووداو گوتی: ""سه‌رۆك له‌ ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردنی له‌ پێشه‌ و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی بۆ دروستبووه‌، هه‌مان ئه‌و شته‌ی به‌هۆیه‌وه‌ ره‌خنه‌ی له‌ سه‌رۆك ئۆباما ده‌گرت. سه‌رۆك ده‌ڵێت ئۆباما عێراقی زوو جێهێشت و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش. سه‌رۆك خۆی خستووەته‌ بارودۆخێكه‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌مانشت ره‌خنه‌ی لێبگرن."

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، باڵاترین راوێژكاری كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن، له‌ ئیسرائیل روونیكرده‌وه‌ ئه‌مریكا به‌مزووانه‌ ناكشێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌واڵی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان رۆژی هه‌ینی له‌واشنتن جێگه‌ی سه‌رسووڕمانی زۆر كه‌سبوو.

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له‌ كۆشكی سپی گوتی: "باسی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بۆ كشانه‌وه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام كشانه‌وه‌كه‌ له‌ سوریا به‌جۆرێك ده‌بێت كه دڵنیابین داعش تێكشكاوه و ناتوانێت خۆی نوێبكاته‌وه و‌ دیسانه‌وه‌ ببێته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌." 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.313 seconds