وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پۆمپیۆ بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکانی واشنتن، لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە

لەلایەن رووداو 12/1/2019
مایک پۆمپیۆ: واشنتن دەیەوێ دڵنیابێت ئێران هەژموونی ناسەقامگیرانەی نابێت

رووداو - هەولێر

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیمارات. بەگوێرەی راگەێندراوی وەزارەتی دەرەوە، پۆمپیۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆدەبێتەوە و تێیدا پرسی هاریکارییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات لەسەر ئاستی ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندی بازرگانی و فراوانکردنی وەبەر‌هێنان تاوتوێدەکەن.

پۆمپیۆ لە ئیمارات تاوتوێی رێکەوتنی ئاشتی یەمەن و پابەندبوونی سەرجەم لایەنەکان پێوەی  دەکات، بەتایبەت دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لە شاری حودەیدە، ئەوەش وەک پاڵپشتییەک بۆ هەوڵەکانی مارتن گریفیس، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن.

سەردانە چەند رۆژییەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بایەخی ناوچەکە بۆ واشنتن دووپاتدەکاتەوە و پۆمپیۆ خۆیشی لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی لە سەر هەمان خاڵ کردەوە. 

مایک پۆمپیۆ گوتی "لە ئاسیا و ئەفریقیاوە، لە نیوەی رۆژئاوای گۆی زەوی و ئەوروپا و بێگومان رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشەوە، وڵاتان هەموویان کۆدەبنەوە و تیشکدەخەنە سەر سەقامگیری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاشتی و ئازادی و ئاسایشی ئەم ناوچەیە، ئەوەش فاکتەرێكی گرنگ لەخۆدەگرێت کە بریتییە لە دڵنیابوون لەوەی ئێران هەژموونێکی ناسەقامگیرانەی نەبێت".

لەدوای سەردانەکەی بۆ ئیمارات، بڕیارە پۆمپیۆ سەردانی قەتەر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و پرسی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبواری سەربازی، وزە، رووبەڕووبوونەوەی گرووپە تووندئاژۆکان و چەندین بابەتی دیکە تاوتوێبکات.

یەکێک لەو ئامانجانەی کە ئیدارەی ترەمپ لە گەشتەکەی وەزیری دەرەوە دەیەوێت دەستەبەری بکات ئەوەیە، دڵنیایی بداتە وڵاتە عەرەبییە هاوپەیمانەکانی واشنتن کە وێڕای بڕیاری ترەمپ بۆ کشانەوە لە سووریا، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پشتگیریکردنی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە و بەجێیان ناهێڵێت.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
1950 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.187 seconds