وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

یوئێن داوا دەکات عومەر بەشیر رادەستی دادگای نێودەوڵەتی بکرێت

لەلایەن مه‌جید نیزامه‌دین گلی 12/4/2019
لەسەر سوودانیش خەریکە دوو بەرەی نێودەوڵەتی دروست دەبێت

رووداو-نیویۆرک

رووداوەکانی سوودان کاردانەوەی بەرفراوانی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی بۆ خەڵکی سوودان دەردەبرێت، گوتەبیژی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بە وردی چاودێری دۆخی سوودان دەکەین.


نەتەوە یەکگرتووەکانیش وێڕای رەوانەکردنی بڕی 23 ملیۆن دۆلار یارمەتی، داوایکرد عومەر بەشیر سەرۆکی پێشووی سوودان وەک تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی هەرێمی دارفوور رادەستی دادگای نێودەوڵەتی بکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019 ستیڤان دوژرایک، گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند کە سەرۆک بێت یان نا، وەکو گومانلێکراوی کۆمەڵکوژییەکەی دارفوور پێویستە عومەر بەشیر خۆی رادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکات.

بەڵام لەسەر سوودانیش لێرە خەریکە دوو بەرەی نێودەوڵەتی دروست دەبێت. یەکەمیان ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیەتی کە پشتگیری لە خۆپیشاندەران دەکەن لە دژی بەشیر و سوپا و بەرەی دووەم کە تاوەکو ئێستا بریتییە لە رووسیا و تورکیا دەڵێن با پەلە نەکەین و لە جیاتی باسی دیموکراسیەت، باسی گرنگی پاراستنی سەقامگیری دەکەن لە سوودان.

دپلۆماتکارێکی رووسیا کە وڵاتەکەی خاوەن باڵیۆزخانەیە لە خەرتووم و دەزگایەکی هەواڵگری جیهانی هەیە دەڵێت، هێشتا نازانین لە سوودان چی روودەدات.

دیمیتری پۆلیانسکی جێگری نوێنەری رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: "ئێمە ناتوانین باسی بابەتێک بکەین کە هێشتا رووینەداوە. ئێمە هێشتا نازانین چی روودەدات و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران چین، چونکە خەڵکی سوودان جیاوازن لە بۆچوونەکانیان".

بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەڵێن روونە چی روودەدات لە سوودان و داوایان کرد کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەپەلە لەسەر دۆخی سوودان کۆببێتەوە.

جۆناسن ئاڵن، جێگری نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: "ئەو گۆڕانکارییەی سوپا رایگەیاند بەس نییە. تەنها بڵێیت دوای دووساڵ دەسەڵات دەگوازینەوە بۆ خەڵکی سڤیل بەس نییە. پێویستە گواستنەوەیەکی دەسەڵاتی خێراتر ببینین و پێویستە ئێستا دەسەڵات لەدەست خەڵکی مەدەنی بێت. خۆپیشاندەران ئەمەیان دەوێت".

وڵاتە رۆژئاواییەکان دەترسن کە بەدیلی عومەر بەشیر رژێمێکی سەربازی دیکە بێت کە لەوانەیە ببێتەوە هۆی شەڕێکی ناوخۆیی دیکە و زیاتر ناسەقامگیربوونی باکووری ئەفریقا.

هەروەها سکرتاریەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجەومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەوە پشتڕاست ناکەنەوە کە عومەر بەشیر رۆڵی نهێنی لە حوکمڕانی سوودان نەماوە و تەنها باسی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری سوودان دەکەن دەربارەی لادانی بەشیر لە سەرۆکایەتی وڵات.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.297 seconds