وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

لە واشنتن پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا تاوتوێکرا

لەلایەن رۆژ عەلی زاڵە 12/7/2018
نوێنەری هەدەپە لە واشنتن: ئەمریکا بە داواکانی تورکیا رازی نابێت

رووداو - ئەمریکا 

سەرەڕای ئەوەی باس لە رێککەوتنێک دەکەن لەبارەی منبج، بەڵام هێشتا وردەکاری رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و واشنتن لەبارەی ئەو ناوچەیە دیارنییە، نوێنەری هەدەپە لە واشنتن دەڵێت، ئەمریکا داواکانی تورکیا لەوبارەوە قبوڵ ناکات.

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن کرا، شارەزایان لە ئەمریکا دەڵێن، تورکیا دوای گۆڕینی سیستەمی حوکم بۆ سەرۆکایەتی زیاتر جەخت لە پرسە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە .

نه‌خشه‌ڕێگه‌ی منبج كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا، ئه‌مریكا و توركیا چاوه‌ڕوانی و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌یه.‌

له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ پانێڵێكدا داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ و چاره‌نووسی رێككه‌وتنه‌كانیان تاوتوێكرا. 

گران ئۆزجان، نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ واشنتن دەڵێت: "ئێمە بینیمان ئەو بەڵێنەی تورکیا لەبارەی منبج دابووی وا دەرنەچوو، ئەمریکاش ئەوەی قبووڵ نەکرد".

له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا، چاودێران پێیانوایه‌ توركیا كاتی زیاتر بۆ پرسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌رخان ده‌كات و منبج ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ دیپلۆماسییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا.

ئایكان ئه‌رده‌میر، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی توركیا گوتی: "ورده‌كاریی نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پێشه‌وه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا، یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌. ئێستا كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واوبوون، حكومه‌تی توركیا له‌ڕووی كاته‌وه ده‌ستی واڵاتره‌‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌ بیربێت كه‌ ئه‌ردۆغان به‌ ته‌واوه‌تی ده‌بێت پشت به‌ هاوپه‌یمانه‌ تووندبیره‌ راستڕه‌وه‌كه‌ی، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌ مه‌هه‌په‌ ببه‌ستێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنێت كه‌ ئه‌ردۆغان ده‌كه‌وێته‌ ژێر گوشاری زیاتری ناسیۆنالیسته‌ توركه‌كانه‌وه‌ نه‌ك ته‌نها له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ له‌ منبج بنێت، به‌ڵكو داوای كاری زیاتری له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا لێده‌كه‌ن". 

تاوەکو ئێستا ده‌قی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی منبج بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌ نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا زانراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ ئاگاداری ئه‌مریكییه‌كان ده‌وره‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن.  

ئه‌مریكا ده‌ڵێت، له‌ نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بوونی نییه‌، به‌ڵام توركیا ده‌ڵێت، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌نگاوی دووه‌می نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ جێبه‌جێبكرێت، ئه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌ چۆڵكردنی منبج له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا خوازیاری باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ڵام پشت لێكردنی هه‌سه‌ده‌ له‌م كاته‌دا، پاڵ به‌ هه‌سه‌ده‌وه‌ ده‌نێت له‌ نه‌یارێكی دیكه‌ی ئه‌مریكا كه‌ رژێمی ئه‌سه‌ده‌ له‌ سووریا نزیكبێته‌وه.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 10 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.485 seconds