وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

سکرتێری گشتی یوئێن بۆ رووداو: گرنگە عێراق بە کەشێکی دیموکراسیدا تێپەڕێت

لەلایەن رووداو 12/7/2018
رووداو

رووداو-هەولێر

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئاگادارین سکاڵا لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە عێراق تۆمارکراون و بۆ ئێمە گرنگە عێراق بە کەشێکی دیموکراسیدا تێپەڕێت.


لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە نیویۆرک، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیاری مەجید نیزامەدین گلی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە نیویۆرک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "ئاگادارین سکاڵا لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە عێراق تۆمارکراون، بۆ ئێمە گرنگە عێراق بە کەشێکی دیموکراسیدا تێپەڕێت".

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها گوتی: "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی عێراقی گۆشەگیر نەکردووە و دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری عێراق بکات".

دەقی پرسیار و وەڵامەکان

رووداو: سوپاست دەکەین کە ئەگەر بێلایەنی خۆت کۆتایی پێ بهێنێت و پێمان بڵێیت کە لە یاری کۆتایی جامی جیهانیدا پێت خۆشە کام هەڵبژاردە بیباتەوە. پرسیارەکەم دەربارەی عێراقە. هەروەک ئاگادارن هەندێک هەواڵی خۆش هەن. تێکشکاندنی داعش راگەیێندراوە، هەڵبژاردن ئەنجام دراوە. کاتێک هەواڵە خۆشەکان لە میدیای نێودەوڵەتییەوە دەبیستین، هەندێک فاکتەر هەن کە بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش ئێستا دەگەڕێنەوە، لەوانەش کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، فەرامۆشکردنی ناوچە سوننە عەرەبییەکان. وادیارە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش عێراقی لەبیرکردووە، ئەوەش کاتێک داعش نەماوە. دەمەوێت بزانم کە تێڕوانینی بەڕێزتان لەمبارەوە چیە؟ پێتوایە دەبێت رۆڵی یونامی و رۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چی بێت، بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی دووبارە گۆشەگیرنەکردنی کەمایەتییەکان لە عێراقدا؟ زۆر سوپاس. 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: نازانم کە ئایا جیهان عێراقی لەبیرکردووە یان نا، بەڵام من عێراقم لەبیرنەکردووە. هەروەک دەزانیت عێراق یەکێکە لەو وڵاتە دەگمەنانەی تاوەکو ئێستا سەردانم کردووە. من هەروەها هاوسەرۆکایەتی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیم کرد کە لە کوەیت بۆ پاڵپشتی لە عێراق و ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەڕێوەچوو. هەربۆیە بۆ من، سەقامگیری عێراق و سرووشتی دیموکراسییانەی عێراق و سرووشتی دوور لە تائیفیەتی عێراق بەشداریکەرێکی سەرەکییە بۆ تەواوی ناوچەکە و بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهان. هەربۆیە، باوەڕم وایە دەبێت تەواوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تەواوی بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی عێراق لەو پرۆسەیەی کە ئێستا بەڕێوەدەچێت. هەروەک دەزانیت، دوای هەڵبژاردنەکان هەندێک سکاڵا هەبوون و ئێستاش ئەم پرۆسەیە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. یونامی بە هەموو شێوەیەک بەشدارە، نەوەک لە دیاریکردنی ئاراستەکان و ئەمە پرۆسەیەکی عێراقییە، بەڵکو لە پاڵپشتیکردنی تەواوی عێراق بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی عێراق بە شێوەیەکی باش بەم ئاڵۆزییانەی ئێستادا هەنگاو دەنێت. هەروەک ئاماژەم پێکرد بۆ ئەوەی عێراق هەنگاو بنێت بۆ وڵاتێک کە سرووشتێکی دیموکراسی و دوور لە تائیفی هەبێت و بتوانێت تەواوی تواناکانیشی بخاتە بەردەم خەڵكی خۆی. 

ئەوەی کە پەیوەندی بە جامی جیهانییەوە هەیە، ئەو هەڵبژاردەیەی من پاڵپشتیم لێدەکرد چی دیکە لەوێ نییە. خوازیارم باشترین تیم بیباتەوە. 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 23/02/2019 09:55:57 ص
بژی پێشکەوتنخوازی کوردان، بژی کوردستانی باشور
لە کوردستان 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Deioces | 23/02/2019 08:50:29 ص
ئاخر ئەو وڵاتە چۆن پێش ناکەوێت ، نابێت بە سەرمەشق و بە نمونە بۆ وڵاتانی تر. لێرە، کە گوتیان کاتژمێر 3 یانی 3:30. بۆیە کا کات دانرا بۆ دیدارێک یان...
وەزیرێکی ژاپۆن لە بەرامبەر دواکەوتن بۆ سێ خولەک داوای لێبووردن دەکات
| دوێنێ کاژێر 12:10 | (1)
ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

بەرێژەی %20 کەمتردەبێتەوە زۆرتر
 ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت

زەبری دەروونی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی فیزیکی و زۆرتر
 لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە 17 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

زانکۆی هایدیلبێرگ: پشکنینەکە بە چەند سیسێك خوێن زۆرتر
0.375 seconds