وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

سەرکردەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ چەندین بڕیاریاندا

لەلایەن عەلی زەڵمی 12/7/2018
رێککەوتن لەسەر زیادکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ناتۆ کرا

رووداو - برۆکسل 

دوای دوو رۆژ لە تاوتوێکردنی چەندین بابەت، لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل کۆتایی بە کارەکانی هێنا. 


سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوە سەربازییەکە بڕیاری گرنگیان بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی ناتۆ، کاراترکردنی رۆڵی رێکخراوەکە لە شەڕی دژی گرووپە تووندئاژۆکان و زیاترکردنی خەرجی سەربازیی لە لایەن هەندێک لە ئەندامەکانییەوە داوە. 

ئەم بڕیارانە لە لایەن سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆوە پێشوازییان لێکرا و بە هەنگاوێکیشیان ناوبردن بۆ بەهێزترکردنی رێکخراوەکە. 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا گوتی: "لووتکەکە رێگەی پێداین بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێین، هەڵسەنگاندان بۆ پابەندبوونەکان و زیاترکردنی پشکی ئەوروپی بکەین، هەروەک چۆن لە نەخشەڕێگای کۆبوونەوەی ساڵی 2014ـدا پلانی بۆ دانرابوو. جارێکی دیکەش دووپاتمانکردەوە کە بە پابەندبوونەکانمانەوە پابەندین". 

لووتکەی ئەمساڵی ناتۆ لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە پێگەی رووسیا لە بەهێزبووندایە، کێشە لە نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپادا هەیە، شەڕی دژی هەندێک گرووپی تووندئاژۆ لە چەند وڵاتێکی جیهاندا بەردەوامە و ئەمریکاش چاوەڕوانیی زیاتری لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی هەیە. 

لە کۆبوونەوەکاندا سەرکردەی ئەندامانی ناتۆ لەسەر چەندین خاڵی دیکەش رێککەوتن. لەوانە زیاترکردنی توانای هێزەکانی ناتۆ و خێرا جوڵاندنیان، کاراترکردنی رۆڵی ناتۆ لە شەڕی دژی گرووپە تووندئاژۆکان، راهێنانکردن بە هێزە عێراقییەکان، مانەوەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان و گۆڕانکاریکردن لە پەیکەربەندی فەرماندەیی ناتۆ .

یەکدەنگی سەرکردەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە سەر پێویستیی هەبوونی ئەم بڕیارانە وایکرد، چیدیکە ترەمپ هەڕەشەی کشاندنەوەی وڵاتەکەی لەو رێکخراوە سەربازییە بە پێویست نەزانێت، هەرچەندە گوتیشی، دەکرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس بتوانێت ئەو کارە بکات. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "پێموایە لەوە دەچێ بتوانم، بەڵام پێویست ناکات. ئەمڕۆ ئامادەبووان هەنگاوی باشیان نا بە جۆرێک کە هیچکاتێک لە رابردوودا بەو جۆرەیان نەکردووە. ئەو وشەیەم لەبیرە کە باس لە خەرجکردنی 33 ملیار دۆلاری دیکەی دەکرد لە لایەن ئەندامەکانی دیکەوە. هەربۆیە ئێستا هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە". 

لە رۆژی دووەمی لووتکەی ناتۆشدا سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی جۆرجیا و ئۆکرایناش کۆبوونەوە و دەربارەی سیاسەتەکانی رووسیا قسەیانکرد.
 
ئەوان رایانگەیاند، مەبەستیانە لە رێگەی دیالۆگەوە کێشەیان لەگەڵ رووسیا چارەسەر بکەن، بەڵام لەسەر پەرەدان بە توانا سەربازییەکانیشیان بەردەوام دەبن.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
Khoshi Tahir | 13/7/2018
بەداخەوە هەر ئێستا هەوالی کۆچی دوایی بابی یەنس ستولتنبەرگ سکرتێری ناتۆ و دو خول سەرۆک وەزیرانی پێشوی نەرویج و سەرۆکی خاچی سوری نەرویج راگەیەندرا
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بورهان ره شيد | 15/07/2018 06:00:53 ص
زؤر به داخه وه رؤحى مردوه كان شدبيت خواى كهوره شفاى بريناره كانيان بدات
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| 14/7/2018 | (2)
Rayo | 14/07/2018 10:28:39 م
Hech ma7qul nya iraq hech paywande ba ema nya entarnet la hareme kurdustan dabexn 😑
lawand barzani | 15/07/2018 03:58:44 ص
بۆ دەتوانن بەم شێوەیە دەنگی نارەزایی خەڵک کپ کەن
فەیسبووک لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگیرا
| 14/7/2018 | (8)
Awat | 14/07/2018 01:46:41 م
ئەو گوران کاریانە زور پیویست بون بەتایبەت لە کەرکوک پاش ەوەی کە ثاش ماوەچی کورت پیشمەرگە دەگەریتەوە لو کەرکوک لو ئەوەی دەست بە ژیانەچی نوی بکری لەو...
پارتی گۆڕانکاریی نێوخۆیی لە چەند پۆستێکی کەرکووک و سلێمانیدا دەکات
| 14/7/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.172 seconds