وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

گرژی و ئاڵۆزی و هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران لە ئەمریکا

لەلایەن رووداو 12/8/2017
6615 ژمارەی بینین

رووداو - ڤێرجینیا

رۆژی شەممە 12-8-2017، لە نزیک پەیکەری فەرماندەی سەربازی رۆبێرت لی لە شاری چارلۆتسڤیل لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەچوو. بەشێک لە خەڵکی شارەکە داوایان کرد پەیکەری رۆبێرت لابدرێت، لەبەرامبەردا خۆپیشاندانێکی دیکە بەڕێوەچوو و ئەوان داوایان کرد پەیکەرەکە بمێنێتەوە، بەو هۆیەوە بەریەککەوتن روویدا و هەردوولا بە دەبە و دار و بەرد هێرشیان کردە سەر یەکدی.

لەکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو ئەو خۆپیشاندەرانەدا کێشا کە داوای لادانی پەیکەری رۆبێرت لی-یان دەکرد و ژمارەیەکی شێلان، پەیامنێری رووداو لە ئەمریکا رایگەیاند بەهۆی رووداوەکە خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکە بریندار بوونە. 

لەکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو ئەو خۆپیشاندەرانەدا کێشا کە داوای لادانی پەیکەری رۆبێرت لی-یان دەکرد و ژمارەیەکی شێلان. رێباز عەلی، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکە خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکەش بریندار بوونە. 

فەرماندە رۆبێرت ئێدوارد لی لە ساڵانی 1862 تا 1865 لە شەڕی نێوخۆییدا فەرماندەی هێزەکانی باکووری ڤێرجینیا بووە و لە شەڕەکانیشدا سەرکەوتنی بۆ ڤێرجینییەکان بەدەستهێناوە.

ئێستا کە بە ئەسپەکەیەوە پەیکەری بۆ دروستکراوە و لە پارکی رۆبێرت جێگیرکراوە، نەوەی ئەو خەڵکانەی بەهۆی فەرماندەکەوە زیانیان بەرکەوتووە داوای لادانی پەیکەرەکەی دەکەن، ئەوانی دیکەش کە بە سیمبولی سەرکەوتنی دەزانن، بەرگری لێدەکەن.

فەرماندە رۆبێرت ئیدوارد لی لە 19ی کانوونی دووەمی 1807 لە ویلایەتی ڤێرجینیا لەدایکبووە، لە 1829 تا 1865 لە ریزی هێزە سەربازییەکان خزمەتی کردووە. 

رۆبێرت لی بەشداری لە هەریەک لە شەڕی ئەمریکیا- مەکسی، شەڕی هارپێرس فێری و شەڕی نێوخۆدا کرووە.

رۆبێرت لی لە 12ی ئۆکتۆبەری 1870 لەدایکبووە، بەڵام تەنیا ئەمساڵ سێیەم پێکدادانە لە ڤێرجینیا لەسەر پەیکەری ئەم فەرماندەیە بەڕێوەدەچێت.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

0.157 seconds