وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

کەتەلۆنیا: دەرگای دیالۆگ لەگەڵ مەدرید بە کراوەیی نامێنێتەوە

لەلایەن عەلی زەڵمی 12/10/2017
لە بارسێلۆنا گرژیی لە نێوان لایەنگرانی مانەوە و جیابوونەوە دروستبوو

رووداو - هەولێر

بەرپرسانی باڵای ئیسپانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی تایبەت بە رۆژی نیشتمانی لە مەدریدی پایتەخت کۆبوونەوە. 


پۆلیس و سەربازان نمایشێکی سەربازییان ئەنجامدا و بەرپرسانی ئامادەبووییش رۆژی نیشتمانیان بەرز نرخاند. 

رۆژی نیشتمانی ئەمساڵ لە کاتێکدایە ئەگەری هەیە لە رۆژانی داهاتوودا هەرێمێکی دەوڵەمەندی ئیسپانیا جیاببێتەوە و ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ. 

هەربۆیە بەشێک لە لایەنگرانی مانەوەی ئیسپانیا بە یەکپارچەیی لە کەتەلۆنیا توڕەییەکی زۆریان پێوە دیاربوو.  

خوان دوهارۆ، سەرۆکی جوڵانەوەی دیموکراسی نیشتمانی دەڵێت "ئێمە ئاهەنگی ناسنامەی ئیسپانیا سازدەکەین. ئێمە داوا دەکەین دەست لە یەکپارچەیی ئیسپانیا نەدرێت. لەم کاتانەدا و لەم پرۆسەیەی جیابوونەوەیە لە ئیسپانیا کە حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا کاری لەسەر دەکات، پێمان وایە ئەمڕۆ باشترین رۆژە بۆئەوەی بڵێین "بژی ئیسپانیا".
 
بەڵام مامەڵەی ئەم خەڵکە لە لایەن پاڵپشتیکارانی "بەڵێ" بۆ سەربەخۆییەوە قبوڵ نەکرا و گرژی دروستبوو. لایەنگرانی جیابوونەوە و مانەوە لەگەڵ ئیسپانیا بۆ ماوەی چەندین خولەک شەڕە کورسی و بوتڵی ئاویان کرد تاوەکو هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە و رەوشەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
 
دروستبوونی ئەم گرژیە لە کاتێکدایە حکومەتی مەدرید هەموو نێوەندگیری و پێشنیازێک بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیادا رەتدەکاتەوە. بەڵام بەرپرسێکی باڵای پارتەکەی سەرۆکی کەتەلۆنیا دەڵێت، گوتەکەی رۆژی سێشەممەی سەرۆکی هەرێمەکەی زۆر باش بوو و ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە مەدرید بزانێت دەرگای دیالۆگ بۆ هەمیشە بە کراوەیی نامێنێتەوە.
 
بەرپرسانی کەتەلۆنیا دەڵێن، پێویستە مەدرید رێز لە ویستی زۆرینەی خەڵکی هەرێمەکەیان بگرێت و کارئاسانی بکات بۆئەوەی لەرێی دیالۆگەوە ئەم جیابوونەوەیە ئەنجام بدرێت و لە داهاتوویشدا پەیوەندییەکان وەک دوو دراوسێ بەردەوام بن.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

هەڤاڵ | 14/06/2018 09:51:41 ص
دەست خۆش کاک ژیڤان من نووسینەکەتانم لە سەرەتاوە تا کۆتایی خوێندەوە دەتوانم بڵێم زمانی کوردی ئەمڕۆ پێوستی بە سەدان و هەزاران بابەتی لەم جۆرەیە بۆ...
دیار به‌كر | 14/06/2018 06:29:51 م
ئه‌وه‌ی كه‌ كوردی هێشتۆته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی ، زمانه‌ ، تاكه‌ چه‌كی ده‌ستی كورد كه‌ بتواێت بڵێت من نه‌ عه‌ره‌بم نه‌ توركم نه‌ فارسم ز...
تکایە بەرۆکی زوانی کوردی بەردەن
| 14/6/2018 | (2)
qadir | 14/06/2018 12:21:08 م
پێویستە ئەو کۆمپانیایەى کە بۆریەکەى شکاندووە سزا بدرێت بە بڕى 100،000،000 دینار وە مۆلەتەکەى لێ وەربگیرێتەوە چونکە بڕینى ئاوى خواردەوە لە یەک ملیۆن...
بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی، کێشەی ئاو لە گەڕەکەکانی هەولێر دروستبووە
| 14/6/2018 | (1)
Rebwar | 14/06/2018 09:58:02 ص
Dastxosh bo nusini am babata grnga, beguman keshay kam awwi u gorrani kashuhawa ba shewaeaky barchaw La sali 1996-1998 hastipekra u am kesha...
کێشەی ئاو؛ لە ململانێوە بۆ دەستلەملانێ
| 14/6/2018 | (1)
یاسین حمه‌ غریب | 14/06/2018 06:32:43 ص
ئه‌ی کوشتنی مرۆڤێکی بێ تاوان و ئه‌تک کردنی له‌ووڵاتی خۆی دا یاسایی یه‌؟
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: رادەستکردنی عەلی بەشار بە ئەڵمانیا سەرپێچی یاسایە
| 13/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمەریکا، بەریتانیا و ئێران داوای یەکڕیزی لە هێزە کوردستانییەکان دەکەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

ئەمەریکا، بەریتانیا و ئێران داوای یەکڕیزی لە هێزە کوردستانییەکان دەکەن

یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک زۆرتر
عەللاوی و نوجێفیش پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی عەبادی دەکەن 3 کاژێر لەمەو بەر |

عەللاوی و نوجێفیش پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی عەبادی دەکەن

هاوپەیمانیی سائیروون: تەنیا لە میدیاوە بیستوومانە زۆرتر
لە خانەقین بۆمبێک بە خێزانێکدا تەقییەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە خانەقین بۆمبێک بە خێزانێکدا تەقییەوە

ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستدا زۆرتر
0.422 seconds