وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

رووسیا داوای دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ کۆنگرەی سۆچی دەکات

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 13/1/2018
باڵیۆزی رووسیا لە UN بۆ رووداو: کۆنگرەی سۆچی تەواوکاری جنێڤە

رووداو - هەولێر 

رووسیا بە دوای شەرعییەت و دانپێدانانی نێودەوڵەتیدا دەگەڕێت بۆ سەرکەوتنە سەربازییەکەی لە سووریا.  ئەمە بۆچوونی ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارانی رۆژئاواییە دەربارەی ئامادەکارییەکانی رووسیا بۆ کۆنفرانسی ئاشتی سووریا لە شاری سۆچی رووسیا.

جگە لە ئێران، تورکیا، زۆربەی لایەنە سوورییەکان و پەیەدە، رووسیا لای گرنگە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆنفرانسی سۆچی بەشدار بن، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ئەو لایەنانەی زۆر دڵیان بە باڵادەستی سەربازیی رووسیا لە سووریا خۆش نییە، هێشتا دوودڵن لەوەی شەرعییەت بە پرۆسەیەکی سیاسی بدەن کە رووسیا بەهاوبەشی لەگەڵ تورکیا و ئێران سەرپەرشتی بکات.

ڤاسڵی نابینزیا، باڵوێزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئەو پرۆسەیەی کە لەوانەیە ببێتە بەدیل بۆ دانووستانەکانی جنێڤ دەڵێ "ئێمە هەردەم لە هەوڵداین بۆ ئەوەی دڵنیایان بکەینەوە، سۆچی نابێتە بەدیل بۆ دانوستانەکانی جنێڤ، بەڵکو یارمەتی جنێڤ و پرۆسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات. ئێمە ئەم دڵنیاییەمان بە هەموو لایەک داوە لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ ستێفان دیمستۆرا".

ڤاسڵی نابینزیا، یەکەمین بەرپرسی باڵای رووسیایە کە لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا دڵنیایی دایە نەتەوە یەکگرتووەکان لەوەی کۆنفرانسی سۆچی، بەدیل نییە بۆ پرۆسەی جنێڤ کە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە تەنانەت شاندی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن رازیبکات لە یەک ژووردا کۆببنەوە.

ڤاسڵی نابینزیا، باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی "مەبەستی ئەنجامدانی کۆنفرانسی سۆچی، دووبارە چالاککردن و یارمەتیدانی پرۆسەی جنێڤە".

سکرتاریەتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لەو لێدوانانەی ڤاسڵی نابینزیا کرد و، بێ ئەوەی پشتگیری فەرمی بۆ کۆنفرانسەکە رابگەیەنێت ستیڤان دوژاریک، گوتەبێژی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی "ئێمە پێشوازی لە لێدوانەکەی نوێنەری رووسیا دەکەین کە لێرەدا رایگەیاند ئەوەی ئەوان دەیکەن، کێبڕکێ نییە بەڵکو ئامادەکارییە و هەماهەنگییە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە جنێڤ".

بەڵام تاوەکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە، نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە لەوەی بەشداری لە کۆنفرانسی سۆچی دەکات یان نا.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بوار به كر | 18/10/2018 09:00:34 م
هه موو پيشه يه ك زمانى تابه تى خؤى هه يه. ئه مه شتئك نييه كه ته نيا چه ند كه سئك بيزانئت. من نامه وئ ناوى ئه و پيشه يه ديارى بكه م كه به رئز سه عدى...
سەعدی پیرە: پارتی بریندارە و یارمەتییان دەدەین برینەکانیان سارێژ بێت
| دوێنێ کاژێر 01:38 | (1)
وه يس | 18/10/2018 11:56:20 ص
ده ستت خوش كاك ريبوار، پوخته و له جي خويدايه. خوت راوه ستاو بي و ده ست و خا مه ت ره نگينتر.
Rizgar Khoshnaw | 18/10/2018 12:45:09 م
باشترین شته که نوسرابێ ده رباره ی نادیه شنگاڵیه کان .
نادیه‌ ناموراده‌كانی شه‌نگال كوردن؟!
| 18/10/2018 | (2)
Azad Azad | 17/10/2018 10:06:42 ص
ته‌عریب و كوشتن و تۆقاندن دژی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ پۆستی سه‌ره‌ۆك كۆمار و پارێزگای كه‌ركوك راناكیرێت، ئێمه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك داوامان ئه‌وه‌یه‌ پێش...
Sar sipi | 17/10/2018 04:45:14 م
کاک عارف تەنها خەمی ئەوەيە کە پارتی بەشداری پرۆسەی سياسی کەرکوک بکات بۆ ئەوەی ئەگەر شتێکی خراپتر رووبدات ئەو کاتە ێکێتی دەڵێت ئەم کارە بە هەماهەنگی و...
عارف قوربانی: هەفتەی داهاتوو عەرەب و تورکمان و کورد کۆدەبنەوە
| 17/10/2018 | (2)
سید عبیداله رحمن | 17/10/2018 05:52:58 ص
دوکتورگیان ئه مریکا کاتیک له عیراق دورا که پشتی له کورد کرد و له شه وه شوومه که ی شانزه ی ئوکتوبر مرقه ی لیوه نه هات ، مه کگورک په یره وی سیاسه تی...
شەماڵ وەهبی | 17/10/2018 09:47:34 ص
برای بەڕێز د. نەوزاد ئەوەی زۆر ئاشکرایە د.عادل عبدالمهدی سومعەیەکی باشی هەیەو هەمیشە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کوردا باش بووە، خۆشی زۆر مەبەستێتی...
حكومەتی نوێی عێراق سەر بە كێیە؟
| 17/10/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟ 22 کاژێر لەمەو بەر |

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟

"هۆکارێکی سەرەکیی چەوریی ورگ لایەنی دەروونییە" زۆرتر
پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ دوێنێ کاژێر 02:45 |

پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ

بۆ ئەو ناوچانە گرنگە کە تەنیا لۆکە بەرهەم دەهێنن زۆرتر
نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن دوێنێ کاژێر 01:38 |

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن

هەژارەکان زۆرتر جگەرە دەکێشن و کەمتر وەرزش دەکەن زۆرتر
0.406 seconds