وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ترەمپ لەسەر کۆچبەران چەند وڵاتێک تووڕە دەکات

لەلایەن عەلی زەڵمی 14/1/2018
.
رووداو - هەولێر

دژی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆچبەرانی چەند وڵاتێک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد سەرۆکی ئەمریکا لە قسەکانی پەشیمانبێتەوە، کۆچبەرانی وڵاتی هایتی دەڵێن ئەوان یەکەم شوێن بوون دژی کۆیلایەتی وەستاونەتەوە و چۆن دەبێت سەرۆکی ئەمریکا سووکایەتییان پێبکات.


گوتەبێژی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت: "گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ دژی دانیشتووانی چەند وڵاتێک تەنیا رەگەزپەرستییە و پێشوازی لێناکەن، کەس ناتوانێت خەڵکی وڵاتێک رەتبکاتەوە لەبەرئەوەی سپیپێست نین". 

سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا لەسەر کۆچبەران گوتبووی، ئەگەر ئەمریکا کۆچبەر وەربگرێت، ئەوا حەزدەکات نەرویجی وەربگرێت، نەک خەڵک هایتی و وڵاتانی پیسی ئەفریقا. 

مالێرین باستین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری (ژنانی هایتی) لەنێو خۆپیشاندەراندا رایگەیاند: "ئێمە لێرەین بۆئەوەی بە سەرۆک ترەمپ بڵێین هایتی ئەو وڵاتە نییە ئەو بەو جۆرە باسی دەکات. هایتی وڵاتێکی سەربەرزە. هایتی یەکەمین وڵاتی رەشپێست بوو کۆتی کۆیلایەتی تێکشکاند. باوک و باپیرانیشمان بۆ سەرخستنی ئەم خەڵکە سەربەرزە هەوڵی زۆریان دا".

گوتەکەی ترەمپ کاردانەوەی لای خەڵک و هەندێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەرانی چەندین وڵاتیش بەدوای خۆیدا هێنا. 

روپەرت کوڵڤیل، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "ئەمانە قسەی شۆکهێنەر و شەرمەزارکەرن کە سەرۆکی ئەمریکا کردوونی. ببوورن، بەڵام هیچ وشەیەکی دیکە نییە بۆ ئەمە جگە لە رەگەزپەرستی. تۆ ناتوانیت وڵات و کیشوەرەکان بە تەواوی رەتبکەیتەوە کە دانیشتووانەکەیان سپی نین. هەر بۆیە پێشوازی لەم گوتانە ناکەین". 


سەرانی چەندین وڵاتی ئەفریقی و ئەمریکای نێوەڕاست و ئەمریکای باشووریش سەرکۆنەی گوتەکانی ترەمپیان کرد و رایانگەیاند، دەبێت سەرۆکی ئەمریکا داوای لێبووردن بکات. 

دۆناڵد ترەمپ ئاگاداری کاردانەوە زۆرەکانەوە و هەر بۆیە دانی بەوەدا نا زمانێکی تووندی بەکارهێناوە، بەڵام رەتیکردەوە داوای لێبووردن بکات. 

لە نێوخۆی ئەمریکاشدا ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران پاڵپشتی لە سیاسەت و هەنگاوەکانی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن، بەڵام پێیانوایە دەبێت ترەمپ هۆشیارانەتر قسە بکات و کەمتریش تویت بکات. 

پێداجوونەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 02:32 | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| دوێنێ کاژێر 08:13 | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| دوێنێ کاژێر 08:24 | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن 4 کاژێر لەمەو بەر |

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد 5 کاژێر لەمەو بەر |

تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد

نۆ پێگەی پەکەکە کراونەتە ئامانج زۆرتر
عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات

بڕیاڕە سەردانی هەولێریش بکات زۆرتر
0.375 seconds