وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

خوێندکارانی بەشی کوردناسی لە مۆسکۆ دەتوانن بە کوردی قسە بکەن

لەلایەن خالید حوسێن 13/1/2019
دە قوتابی لەبەشی کوردناسی زانکۆی مۆسکۆ دەخوێنن

رووداو-هەولێر

دوای رووخانی سۆڤییەتی پێشوو، خوێندنی کوردی لە پەیمانگە رۆژهەڵاتناسییەکانی رووسیا لاوازبووە. ماوەی سێ ساڵە بەشی کوردناسی لە زانکۆی مۆسکۆ کراوەتەوە و ئێستا دە قوتابی دەخوێنن. 


قوتابییەکان دوای سێ ساڵ لە خوێندن ئێستا دەتوانن بە کوردی قسە بکەن و بنووسن. سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە مۆسکۆ دەڵێ، هیوادارن حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتییان بدات تاوەکو بەشی کوردی لە زانکۆی مۆسکۆ بکەنەوە و هەروەها کتێبخانەیەکی کوردیش لە بەشی کوردناسی بکەنەوە. 

لەزانکۆی حکومیی زمانەوانیی مۆسکۆ، کوردزانیی وەکو پسپۆڕیی دەخوێندرێت. تانیا کچێکی رووسە خوێندکاری ئەو زانکۆیەیە ، بۆ یەکێک لە پسپۆڕییەکانی کوردزانیی هەڵبژاردووەو دەیخوێنێت، دەڵێت: "کەیفم بە زمانی کوردی دێت".

لەبەشی وڵاتزانیی بیانیی لە لقی خوێندنی زمان و کولتووری کازاخستان 10 قوتابی زانکۆ پسپۆڕیی کوردزانییان هەڵبژاردووە، خوێندکارەکان سێ ساڵە دەستیان پێکردووە توانای خوێندنەوەو تا رادەیەک قسەکردن بە زمانی کوردیی و وەرگێڕانی هەندێک تێکستی دیاریکراو لەزمانی کوردییەوە بۆ رووسییان هەیە.

ڤەدیم مەکارینکۆ کوردناسێکی دیاری رووسیایە و ساڵانێکی زۆرە لەبوارە جیاوازەکانی دۆزی کورد کار و خزمەتدەکات. ئەو سەرپەرشتیار و داهێنەر و پشتیوانی سەرەکی پرۆسەی خوێندنی کوردزانییە لەو زانکۆیە و دەڵێت، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارییان بکات دەتوانن بەشی کوردی لەو زانکۆیە بکەنەوەو قوتابی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای هەبێت، ئێستا کوردزانیی لێرە تەنها پسپۆڕییەکە و بەشێکی سەربەخۆ نییە.

ڤەدیم مەکارینکۆ، سەرپەرشتیار، دەڵێت: "ئێمە پێویستیمان بەپەیوەندییە لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان، ئێمە پشتیوانیی لێدەکەین بۆ ئەوەی خوێندکارەکانی ئێمە بتوانن بڕوانامەی باش بەدەستبهێنن و بەباشی فێری قسەکردن و تێگەیشتن و خوێندنەوەو بیرکردنەوە بەکوردیی ببن و، توانای وەرگێڕانیان هەبێت. هیوامان وایە کە ئەو پەیوەندییە بنیاد بنێین، هیوامان وایە لەزانکۆکەمان زانکۆی زمانەوانی مۆسکۆ بەشی کوردیی دابمەزرێنین وکتێبخانەی کوردیی بکەینەوە".

پسپۆڕیی کوردزانیی دوو مامۆستای هەیە یەکێکیان وانەی فێربوونی زمان و ئەدەبی کوردیی دەڵێتەوە، ئەوی دیکەیان زانیاری گشتیی رۆشنبیریی و سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی دەربارەی کورد بەخوێندکارەکان دەڵێت .

٤-ئیقبال دیوڕە، مامۆستای کوردزانی دەڵێت :"لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا خوێندکارەکان زۆر شت فێربوون، ئەوان ئێستا هاوسۆزن بۆ کوردستان، ئەوان دڵخۆشن بەسەرکەوتنی کوردستان، ئێستا لەزۆر کەسی کورد زیاتر حەزدەکەن کە کوردستان سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت".

لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەتتدا لە وڵاتی ئەرمینیا لەزانکۆی یەریڤان بەشی خوێندنی کوردیی هەبووە. لەپەیمانگای رۆژهەڵاتناسی سان پترسبورگ بەشی لێکۆڵینەوە لەزمان و ئەدەبی کوردیی کەلەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەت زۆرچالاک بوو ئێستا تەنها وەکو ئەرشیڤ ماوە.

لەپەیمانگای رۆژهەڵاتناسیی مۆسکۆش بەشی کوردناسیی تا رادەی لەناوچوون لاوازبووە. لەسەر ئاستی زانکۆ لەرووسیا یەکەمجارە کوردزانیی وەکو پسپۆڕییەک دەخوێندرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.25 seconds