وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئەمریکا 850 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە و سوپای عێراق تەرخاندەکات

لەلایەن رێکار عەزیز 13/2/2018
.
.

رووداو - هەولێر

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە بودجەی ساڵی 2019ـدا بودجەی تایبەتی بۆ مەشق و پڕچەککردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەرخاندەکات، بودجەکەش 850 ملیۆن دۆلارە. بۆ هەمان ساڵ بڕی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ هەسەدە و 250 ملیۆن دۆلاریش بۆ پاراستنی سنوورەکان تەرخاندەکات.

بەگوتەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆتایی نەهاتووە، بۆیە دەبێت هاوکارییەکان بۆ هاوپەیمانەکانیان بەردەوامبن. 

پێشمەرگە بەو هێزە ناسراوە لە 2014ـەوە بەردەوام لەبری جیهان شەڕی دژی تیرۆر دەکات. بۆ ئەو مەبەستە ئەمریکا بەجیا و لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش پشتگیری لە پێشمەرگە کردووە.

لە راگەیاندنی پلانی بودجەی ساڵی 2019دا پێنتاگۆن بڕی 850 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزە عێراقییەکان، لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە تەرخاندەکات. 

ئەو بڕە پارەیە لە کۆی ئەو ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە دێت کە ئەمریکا بۆ پڕچەککردن و مەشقپێکردن بەو هێزانەی تەرخانیکردووە، کە لە عێراق و سووریا شەڕی گرووپە چەکدارە تووندئاژۆکان دەکەن.

ئەم بودجەیەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەچێتە کۆنگرێس، پێویستە تاوەکو 1ی ئۆکتۆبەری 2018 پەسندبکرێت. 

بەراورد بە ساڵی 2018، ئەمریکا بڕی بودجەی بۆ پێشمەرگە، سوپای عێراق و هەسەدە لە 1.8 ملیارەوە بۆ 1.4 ملیار دۆلار کەمکردووەتەوە. 

جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت "یەکەمجار با ئاماژە بە کۆتاییهێنان بە خەلافەتە فیزیکییەکەی داعش بکەین، ئەمە هێشتا بەردەوامە، ئەوانەی لەگەڵ من لەنێو ئەم فڕۆکەیەن ئەوەیان بیرە کە گوتم شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە".

دۆناڵد ترەمپ پێشتر بە "قارەمان و جەنگاوەری بەتوانا" وەسفی پێشمەرگەی کردبوو، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە بەباشی زانیوە پشتگیرییەکانیان بۆ پێشمەرگە زیادبکەن.

ترەمپ پێشتر لە وەڵامی پرسیارێکدا رایگەیاندبوو: "پێویستە لەگەڵ کورد کاربکەین و پێویستە پڕچەکیان بکەین، ئەوان سەلماندوویانە باشترین جەنگاوەرن، بەڕاستی سەلماندوویانە بۆ ئێمە وەفادارن. پێویستە پشتگیرییان بکەین، خاوەنی دڵی گەورەن، جەنگاوەری بەجەرگیشن، پێویستە زیاتر لە هەموو کاتێک هەماهەنگیمان لەگەڵیاندا هەبێت".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
ره شید | 19/02/2018 05:27:08 م
ده س خوش برای به ریز عه فرین چون بپاریزین؟ پیم وابی برای خوشه ویستی من جه نابت توزیک که و توویه داوی پوپولیزمی پ.ک.ک و لک وپوپه کانی یامن پیم وایه...
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (2)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| دوێنێ کاژێر 11:31 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 18/2/2018 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 18/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات 53 خولەک لەمەوبەر |

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاری دا زۆرتر
ساڵیادی شەهید شیفا 3 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵیادی شەهید شیفا

0.391 seconds