وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

فەرەنسا: دەبێ لە ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا هیچ هەرێم و پێکهاتەیەک پەراوێزنەخرێت

لەلایەن دیار کوردە 13/2/2018
جان ئیڤ لو دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت، فۆتۆ: AFP
جان ئیڤ لو دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت، فۆتۆ: AFP

رووداو - هەولێر

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوادەکات ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکان بەهۆی شەڕی داعش لە عێراق، پرۆسەیەکی گشتگیر بێت و هیچ هەرێم و پێکهاتەیەک پەراوێزنەخرێت.

جان ئیڤ لو دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رۆژێک دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و هەولێر، لە گوتەیەکیدا لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت رایگەیاند، پێویستە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی عێراق گشتگیر بێت و لەو پرۆسەیەدا هیچ و هەرێم و پێکهاتەیەک پەراوێزنەخرێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتی "لە نۆژەنکردنەوەکەدا دەبێت لایەنی مرۆیی و کۆمەڵایەتیش بگرێتەوە، بۆیە فەرەنسا بەتایبەتی سەرنجی تەواوی لەسەر هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوەیەکی گشتگیر دەبێ کە هیچ هەرێمێک یان پێکهاتەیەک پەراوێزنەخرابێت".
 
لو دریان راشیگەیاند، عێراق کاتێک دەتوانێت بە جێگیریی وەک خۆی لێبێتەوە، ئەگەر هەر سێ پرۆسەکانی "نۆژەنکردنەوە، سەقامگیریی و ئاشتەوایی" پێکەوە جێبەجێبکرێن و پرۆسەکان بەیەکەوە بەسترابێتنەوە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتیشی "دوێنی وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەم کۆبوونەوەیە و جۆری هاوئاهەنگییەکانمان لە داهاتوودا سەردانی بەغدا و هەولێرم کرد، دەمەوێت پێتانڕابگەیێنم کە فەرەنسا بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو وڵاتە شانبەشانی عێراق دەوەستێت، وەک چۆن لە شەڕی دژ بە داعشدا شانبەشانی عێراق وەستا". 

رۆژی دووشەممە 12-2-2018 جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆمار، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوە، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لو دریان پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و پاراستنی مافەکانی کورد. 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا "پشتگیری پاریسی بۆ ئاشتبوونەوەی نیشتمانیی و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی دامەزراوەیی لە عێراق دووپاتکردووەتەوە، کە وەڵامدەرەوەی داوا و خواستی هەموو پێکهاتەکان بێت، بەتایبەت کورد". 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
ره شید | 19/02/2018 05:27:08 م
ده س خوش برای به ریز عه فرین چون بپاریزین؟ پیم وابی برای خوشه ویستی من جه نابت توزیک که و توویه داوی پوپولیزمی پ.ک.ک و لک وپوپه کانی یامن پیم وایه...
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (2)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| دوێنێ کاژێر 11:31 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 18/2/2018 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 18/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات 57 خولەک لەمەوبەر |

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاری دا زۆرتر
ساڵیادی شەهید شیفا 3 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵیادی شەهید شیفا

0.313 seconds