وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئەمریکا پێشوازی لە بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەکات

لەلایەن دیار کوردە 13/3/2018
برێت مەکگۆرک
برێت مەکگۆرک

رووداو - هەولێر

ئەمریکا پێشوازی لە بڕیارەکەی عەبادی بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا دەکات.

برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە توویتێکیدا نووسیوویەتی "پێشوازی لە دووبارە کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم".

مەکگۆرک دەڵێت، کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا لە ئەنجامی دیپلۆماسییەتێکی باش بووە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا.

بەگوتەی نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش "کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی هەنگاوێکی باشە بە ئاراستەی سەقامگیری لە دوای داعش، کە ئەوەش پێوستی بە حکومەتێکی هەرێمی کوردستانی یەکگرتوو و بەهێز لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا هەیە".

رۆژی 13-3-2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت، لە رۆژی 15-3-2018ـەوە بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا بکرێنەوە. 

ئەو بڕیارەی عەبادی لە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکان ئاشکراکرد، کە وەزیری ناوخۆ و شاندێکی کوردستان بەشداربوون.

حەیدەر عەبادی رایگەیاند، دوای رازیبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داواکارییەکان، بڕیاریاندا فڕۆکەخانەکانی کوردستان بکەنەوە. 

پێداچوونەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكاک | 20/06/2018 12:04:53 م
شايستەيە، دەستى ساغ بێت و بەرهەمى بەرفرە و جوانتر بن.
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (2)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
hussein ahmed abbas | 19/06/2018 09:32:53 م
كه نكي ئه نجام دهينة بةلاوكردن
ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان دوادەكەوێت
| دوێنێ کاژێر 11:45 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 18/6/2018 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 18/6/2018 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.453 seconds