وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عومەر بەشیر بە کودەتا هات و بە کودەتا رۆیشت

لەلایەن رووداو 13/4/2019
4748 ژمارەی بینین

رووداو-AFP

عومەر بەشیر سەرۆکی پێشووی سوودان لە 1989 و لە کودەتایەکی سەربازی بووە سەرۆکی سوودان و دوای 30 ساڵ حکومڕانی ئەو وڵاتە، لە 11-4-2019 بە کودەتایەکی سەربازی کۆتایی بە دەسەڵاتی هێنرا.

1973 بەشداریی لە شەڕی عەرەب - ئیسرائیل کردووە
30-6-1989 بە یارمەتیی ئیسلامییەکان، کودەتای بەسەر حکومەتی هەڵبژێردراودا کردووە و بووە سەرۆک
2003 سەربازی ناردوون لەدژی گرووپی چەکدار لە دارفوور، بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان 300 هەزار کەس کوژراون
2005 دوای 21 ساڵ لە شەڕی ناوخۆیی، رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ چەکدارانی باشوور مۆرکرا
2009 دادگای نێودوڵەتیی تاوان داوای دەستگیرکردنی کرد بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید
2010 بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە لە هەڵبژاردنێکدا کە ئۆپۆزیسیۆن بایکۆتی کردبوو، 2015 دووبارە هەڵبژێردرایەوە
2011 باشووری سوودان سەربەخۆیی خۆی راگەیاند. خەرتووم 3/4ـی یەدەگی نەوتی لەدەستدا
2013 خۆپیشاندان لەدژی ئەنجامدرا، دەیان کەس کوژران، ئەمنستی دەڵێ زیاتر لە 200 کەس کوژراون 
لە کۆتایی 2018ـەوە خۆپیشاندان لەدژی زیادبوونی نرخی نان دەستیپێکردووە، دواتر خۆپیشاندەران داوای گۆڕانی رژێمیان کرد.

سەرەنجام لە رۆژی 11-4-2019 لە کودەتایەکی سەربازیدا لەلایەن سوپای ئەو وڵاتە لەکار لادرا و سوپا دەسەڵاتی گرتەدەست.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

0.187 seconds