وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

حەوت ملیۆن ماڵ و شوێنی گشتیی ئەمریکا بێ کارەبان

لەلایەن حەکیم داود 13/9/2017
5618 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

بەهۆی باهۆزی ئێرما، رەوشی ژیانی خەڵکی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا خراپە، جگە لە چۆڵکردنی ماڵەکانیان و ئاوارەبوون، کێشەی نەبوونی سووتەمەنی و کارەباش سەریهەڵداوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستاش حەوت ملیۆن ماڵ و شوێنی گشتیی لە 
لە فلۆریدا، جۆرجیا، باکووری کارۆلینا، باشووری کارۆلینا و ئەلەباما بێ کارەبان.

گرفتی کەمی گاز و بەنزینیش لەو ویلایەتە بەردەوامە، لە 37%ی وێستگەکان بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی داخراون.

ماوەی چەند رۆژێکە باهۆزی ئێرما، کە یەکێکە لە بەهێزترین باهۆزەکانی مێژووی ئەمریکا، رووی لە فلۆریدا کردووە، بەهۆیەوە لافاو و با زیانی زۆری بە ویلایەتەکە گەیاندووە. خێرایی با گەیشتووەتە 192 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.

بەهۆی باهۆزەکەوە 18 کەس گیانیان لەدەستداوە. لانی کەم لە 25%ی باڵەخانە و خانووەکان وێران بوون و لە 65%ـیش زیانیان بەرکەوتووە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە14-9-2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ویلایەتی فلۆریدا بکات.

جیهان
7.109 seconds