وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: هاوسۆزییەکی زۆرم بۆ کوردستان هەیە

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 13/9/2017
_

رووداو- نیویۆرک

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "من هاوسۆزییەکی زۆرم بۆ کوردستان هەیە، بەڵام ئێستا داوای من ئەوەیە دیالۆگ لەگەڵ بەغدا ئەنجامبدەن".


ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز ، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان و هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هیوادارم هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ کێشەکانیان چارەسەربکەن ، عێراق لە قۆناخێکی زۆر هەستیاردایە".

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "ئامۆژگاری ئێمە بۆ هەولێر و بەغدا ئەوەیە بگەنە رێککەوتنێک ، هیوادارم هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ کێشەکانیان چارەسەربکەن ، من هاوسۆزییەکی زۆرم بۆ کوردستان هەیە، بەڵام ئێستا داوای من ئەوەیە دیالۆگ ئەنجامبدەن".

رووداو: بەڕێز سکرتێری گشتی، من مەجید نیزامەدین گلیم لە تۆڕی میدیایی رووداو، پرسیارەکەی من سەبارەت بە کوردە، ئەو نەتەوەییە کە لە ژێر داگیرکاریی، سەرکوتکاری و جینۆسایددا ژیاون، ئەمەش لەوەتەی هێزە کۆڵۆنیالەکان لکاندیان بە عێراقەوە، ئێستا بۆ یەکەمجار لە مێژووی نوێدا، لە رۆژی 25ـی ئەیلوول، کورد دەیەوێت مومارەسەی مافی چارەی خۆنووسینی بکات؛ رۆژی رابردوو هەندێک سیاسیی بەغداد هەر وەک سەدام حسێن، هەڕەشەی بەرپاکردنی شەڕێکی خوێناوی و شاڵاوێکی سەربازییان لە کورد کردووە ، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ گشتپرسییەکەی، پرسیارەکەی من ئەوەیە کە ئایا پێت وا نییە کە کوردیش وەک هەموو نەتەوەکانی دیکە مافی چارەی خۆنووسینی هەیە ئەو مافەی کە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان دانی پێدا نراوە؟

ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز: هاوڕانیم لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەو کۆمێنتانەی کە لە پێناسەکردنی بارودۆخەکەدا باستکردن. بەڵام دەرفەتم پێ بدەن دەربارەی یەک شت روون بم. عێراق لەکاتێکی زۆر هەستیاریدایە لە مێژوویدا. عێراق قوربانی هێرشێکی دراماتیکی بوو لەلایەن داعشەوە کە ناوچەیەکی بەرفراوانی خاکی وڵاتەکەی کۆنترۆڵکرد. عێراق بە هێواشی ناوچەکانی کۆنترۆڵ دەکاتەوە و هێشتاش هەمووی خاکەکەی کۆنترۆڵنەکراوەتەوە. لە هەمانکاتدا، زۆر نیگەرانین لە نەبوونی پرۆسەیەکی تایبەت بە ئاشتبوونەوەی نیشتمانی بۆ پێکهاتە جیاوازەکانی ناو عێراق و جەخت لەسەر پێویستیی دەکەینەوە. ئامۆژگاری ئێمە لەکاتی ئێستادا هەبوونی دیالۆگێکی باشە، ئەوەش لە نێوان هەولێر و بەغدادا بۆئەوەی دەربارەی داهاتوویەکی نزیک بگەنە لێکتێگەیشتنێک.
ئومێدەوارم کە بڕیاری تاکلایەنە لە لایەکیانەوە یان ئەوی دیکەیانەوە نەبێتە بەربەستێک و کاریگەری نەبێت لەسەر ئەو باوەڕەی کە من هەمە، کە ئەم کاتانە لە عێراق زۆر هەستیارن و دەبێت هەر کارێکی پێویستیش بکەین بۆ سوود و بەرژەوەندی خەڵکی عێراق بەگشتی، لەوانەش خەڵکی کورد، کە من هاوسۆزییەکی زۆرم بۆیان هەیە. چەندینجار سەردانی کوردستانم کردووە و پەیوەندیم لەگەڵ چەندین بەرپرسانی کورد هەیە. من لە نیگەرانییەکانیان تێدەگەم، بەڵام داوای من ئێستا هەبوونی دیالۆگە لە نێوان هەولێر و بەغدادا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێمە دەتوانین بارودۆخێک هێور بکەینەوە کە هێشتا زۆر ناسکە". 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
پاداشت | 13/9/2017
كه‌س به‌م قسانه‌ هاڵناخه‌ڵه‌تێ. ته‌نها ئه‌وه‌ دڵسۆزه‌ بۆ كورد كه‌ ئه‌ڵێ به‌ڵێ بۆ ڕیفڕاندۆم.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

یاسین حەمە غریب | 11/06/2018 07:00:33 م
دەست خۆش کاک ڕێبوار، ھەموو ھەفتەیەک شپێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەھەژێنی، بە بڕوای من، ھەندێک لە لایەنەکانی سلێمانی، سیاسەت نازانن، ھەر ھاوار و ناڵەیانە...
Azad Azad | 19/06/2018 03:34:44 م
ده‌ست خۆش به‌ڕێز كاك رێبوار بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ باسی مه‌ترسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیت كردوه‌ زۆر ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ترسیایه‌ وه‌له‌وه‌ش زیاتر...
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی
| 11/6/2018 | (4)
ره شید | 19/06/2018 09:29:03 ص
ئه م ئافره ته " فریشته یه کی" جووله که یه هاتوته هانای خوشک و برا کورده کانی ؛ با ئه و خانمه کوردانه ی له هه نده رانن و ده سرویشتووی مالی دونیا یان...
ژنێکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی شاریا دەکاتەوە
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شیخ محمد امین | 19/06/2018 09:19:20 ص
ئه فسانه ی ئه وه ی که میلله تی ئیسرائیل جاسووس یان جاشی نیه به سیحره که ی کوماری ئیسلامی پووچه لکرایه وه جا که وه زیریکی ئیسرائیلی جاشه تی و جاسووسی...
وەزیری پێشووتری وزەی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکراوە
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Pasha fayaq | 18/06/2018 02:24:18 ص
Bzhit mamosta gyan
ره شید | 19/06/2018 08:38:51 ص
کوردیش ئه بی وه ک هه موو گه لانی جیهان به ش و حیسسه ی خوی هه بیت له بواره جواراو جوره کانی وه رش و ریازه له دونیا دا کوورد نابی هه تا هه تایه به ناوی...
كوردێك له‌ ئیتاڵیا 2 مه‌دالیای زێڕ ده‌باته‌وه‌
| 3/6/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک 23 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن دوێنێ کاژێر 07:50 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا دوێنێ کاژێر 03:39 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.453 seconds