وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

دۆخی موسڵمانانی بۆرما سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیشی گریاند

لەلایەن رۆژ عەلی زاڵە 14/9/2017
رووداو رووماڵی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیشی بۆ لای موسڵمانەکانی بۆرما کرد

 رووداو - بەنگلادیش

سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش موسڵمانەکانی بۆرمای لەنێو خاکی وڵاتەکەی بەسەرکردەوە و داوای لە حکومەتی ئەو وڵاتەش کرد وەریانبگرێتەوە.

حەسینە واجد، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش سەردانی ئەو پەنابەرە موسڵمانانەی کرد، کە بەهۆی تووندتیژییەکانی حکومەتی میانمار (بۆرما) ناوچەکانی خۆیان جێهێشتووە و روویانکردووەتە وڵاتی بەنگلادیش، کە بەشی زۆری خەڵکەکەی هەژارن و چەندین کێشەی دیکەشی هەیە.

دۆخی موسڵمانانی بۆرما فرمێسکی لە چاوی سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش هێنا و رایگەیاند، لە دڵەوە هەست بە ئازارەکانیان دەکات. راشیگەیاند دۆخی ئەوان ئاوارەیی خۆی بەبیر دەهێنتەوە دوای ئەوەی لە ساڵی 1975 باوکی دەکوژرێت. هاوکات خەڵاتی سیمبوڵی پێشکەشی موسڵمانە رۆهینگییەکان کرد و گوتی "تاوانی منداڵ و ژن و خەڵکی بێتاوان چییە تاوەکە هێرش بکرێتە سەریان".

لە وەڵامی پرسیاری میدیاکاندا، کە تۆڕی میدیایی رووداو-یش ئامادەبوو، حەسینە واجد کەمتر پەیامی بۆ سوپای میانمار هەبوو، لە بەرامبەردا پەیامی بۆ ئەو گرووپە هەبوو کە شەڕی سوپای میانمار دەکات و گوتی "ئێمە هەمیشە دژی هەر چالاکییەکین ببێتە هۆی ناسەقامگیری، وەک دەشزانن پێشتریش روونمانکردووەتەوە کە رێگەنادەین هیچ گرووپێک خاکی وڵاتەکەمان بۆ ناسەقامگیرکردنی وڵاتانی دراوسێمان بەکاربهێنێت".

سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش داوای لە حکومەتی میانمار کرد، ئەو 370 هەزار موسڵمانە وەربگرێتەوە کە لە سنوورەکانی وڵاتەکەی گیریانخواردووە.

لە 15 ی ئابەوە کە تووندوتیژی لە بۆرما سەریهەڵداوەتەوە، تاوەکو ئێستا ژمارەی ئاوارە موسڵمانەکان گەیشتووەتە 370 هەزار کەس، بەشێک لەوان لە ناوچه‌یه‌كی سنووری‌ له‌ نزیك شاری كۆكس بازاڕی وڵاتی به‌نگلادیش گیریانخواردووە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : بۆرما
3238 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| دوێنێ کاژێر 08:47 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| دوێنێ کاژێر 09:38 | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| دوێنێ کاژێر 09:24 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فیدراسیۆنی پەنابەران داوای زانیاری لە کەسوکاری بێسەروشوێنان دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

فیدراسیۆنی پەنابەران داوای زانیاری لە کەسوکاری بێسەروشوێنان دەکات

بەلەمێک بە 70 کۆچبەرەوە کە زۆربەیان خەڵکی باشووری زۆرتر
وەرزش هزری تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک بەهێزدەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

وەرزش هزری تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک بەهێزدەکات

دەرمانی دژە شێرپەنجە گرفتی هزرییان بۆ درووستدەکات زۆرتر
روبەیعی بۆ رووداو: هەموو بژاردەکان بۆ گفتوگۆی گشتپرسی کراوە دەبن 4 کاژێر لەمەو بەر |

روبەیعی بۆ رووداو: هەموو بژاردەکان بۆ گفتوگۆی گشتپرسی کراوە دەبن

شاندێکی کوردستان بۆ گفتوگۆی گشتپرسی دەچێتە بەغدا زۆرتر
0.203 seconds