وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ستیفن هۆکینگ، گەردوونناسی بەنێوبانگی جیهان کۆچی دوایی کرد

لەلایەن رووداو 14/3/2018
ستیفان هۆکینگ نەخۆشی (ALS) هەبوو و چەند ساڵێک بوو هەموو جەستەی لەکارکەوتبوو

 

رووداو - لەندەن

ستیفن هۆکینگ، زانای گەورەی بواری گەردوونناسی و زانستە ئاسمانییەکان لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


خێزانی هۆکینگ لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستیان کردووەتەوە کە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 14-3-2018، ستیفن هۆکینگ لە ماڵەکەی خۆی لە کامبریجی بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە.

لوسی رۆبێرت و تیم، کچ و کوڕەکەی هۆکینگ بەناوی ماڵباتەکەی رایانگەیاند:" زۆر بەداخەوە رایدەگەیێنین کە باوکی خۆشەویستمان کۆچی دوایی کردووە. ئەو زانایەکی گەورە بوو، کار و هەوڵەکانیشی بۆ چەندین ساڵی دیکە دەمێننەوە، ئازایەتی ئەو  بووە هەوێنی کاری هەموو خەڵک لە جیهان".

هۆکینگ  تەمەنی لە لێکۆڵینەوە لە گەردوونناسی بەسەربرد و هەموو جەستەشی لەکارکردن کەوتبوو، ئەو زۆرجار پێشنیازی بۆ مرۆڤایەتی دەکرد شوێنێکی دیکە بۆ ژیان بدۆزنەوە، چونکە بەڕای ئەو زەوی لەژێر مەترسیدایە.

حسێن رابی، نووسەر و مامۆستای زانکۆ لەبارەی کۆچی دوایی ستیڤن هۆکینگ وەڵامی چەند پرسیارێکی رووداو دەداتەوە.

 

کاریگەری ستیڤن هۆکینگ لە پێشکەوتنی تیۆری فیزیای گەردوون چیبووە؟

حسێن رابی: ستیڤن هۆکینگ یەکێک بوو لە زانستکارانی پێشڕەوی نیوەی دووەمی سەدەی پێشوو، کە رەچە شکێنییەکی زۆری لە زانستی گەردوونناسیداکرد بە تایبەتی لەسەر کونە رەشەکان، بەڵام ئەو زیاتربوو لە زانستکارێک، زۆریش زیاتربوو لە زانستکارێک، کەسێک بوو کە زانستی بەرەو کۆمەڵگا دەبرد، هەوڵی دەدا زۆرترین کەس لە سەرچاوەی گەردوون و چۆنییەتی پەرەسەندنی گەردوون تێبگەن، حەزێکی زۆری لە خەڵکدا بەرەو زانستی فیزیا راکێشا هەوڵی دەدا خەڵک بەشێوازێکی دیکەو بە تێڕوانێکی زانستیانە لەبارەی گەردوون و زانست بەگشتی و لەبارەی گەردون بە تایبەتی بیربکەنەوە.

فکری هۆکینگ تا چەند لە کوردستان ناسراوە و لە بازنە ئەکادیمییەکەدا بایەخی پێدراوە ؟

حسێن رابی: دوایین توێژینەوەی هۆکینگ دوو ساڵ لەمەوپێش بوو، کە هەر لەسەر کونە رەشەکانە، بەڵام وەکو ئەوەی بڵێین دیدگاکانی زانست لەناو کۆمەڵگای کوردیدا، من و هاوڕێیانم هەوڵماندا زۆربەی کتێبەکانی بکەین بە کوردی و ئێستا ئەو کتێبانە لەبەردەستن و تا راددەیەکی زۆر کۆمەڵگەی زانستی لە کوردستان لەگەڵی ئاشنایە و کاریگەری زۆریشی لەسەر خەڵک و تێڕوانینی خەڵک داناوە، نەک لەسەر کورد لەسەر هەموو جیهان دایناوە، نموونەی دروست نابێتەوە ئەستەمە، چونکە سەردەمەکە سەردەمی دروسبوونەوەی ئەو جۆرە مرۆڤانە نییە، کە مرۆڤی پێشڕەو و موسڵحن، ئێستا کە زۆربەی هەواڵەکانی ئێوەم گوێ لێگرت لەسەر سووریا بوو، لەوانەیە کاریگەرترین گوتار لەسەر ئەو کارەساتەی کە لە سووریا هەبێت هۆکینگ نووسیبێتی کە لە ساڵی 2013 نووسیویەتی، مەبەستم ئەوەیە کەسێک بوو کە گرنگی بە چارەنووسی مرۆڤایەتی دەدا، تەنها ئەوەنەبوو کە بێت خۆی لەناو هاوکێشەکاندا خەرق بکات و کارێکی تایبەتی لە بوارێکی تایبەتی ئەنجام بدات، زانستکارێکی بەرپرس بوو، ئەم جۆرە زانستکارانەش کە لە لووتکەدا بن بەرپرس بن لە جیهانی ئەمڕۆدا زۆر کەمن.

بەشێک لە ژیاننامەی ستیفن هۆکینگ

- ستیفن وڵیام هۆکینگ لە 8ی کانوونی دووەمی 1942 لە شاری ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا لەدایکبووە.

- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆ ئۆکسفۆرد و دکتۆراشی لە زانکۆی کامبریج هەبوو.

- هۆکینگ نەخۆشی (ALS) هەبوو، نەخۆشییەکە ماسوولکەکان بێهێز دەکات.

- لە تەمەنی 22 ساڵیدا پزیشکەکان رایانگەیاند تەنیا چەند ساڵێکی دیکە دەتوانێت لە ژیاندا بمێنێتەوە.

- بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە بەردەوام لەسەر کورسی بوو و بەبێ ئامێری دەنگیش نەیدەتوانی قسە بکات.

- هۆکینگ لە ژیانیدا چەندین پەرتووکی زانستی نووسیون، لەنێویاندا (کورتەیەک لە مێژووی کات)، ئەم پەرتووکە لەنێو ئایین و ئایینزاکان هەرایەکی گەورەی نایەوە و کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە. 

- لە ساڵی 1979مەدالیای ئالبێرت ئەنیشتاینی پێبەخشرا.

- لە ساڵی 2002 لە راپرسییەکەدا کە BBCی ئەنجامیدا، لە 100 کەسایەتی مەزنی بەریتانیا بە 25ەمین کەس هەڵبژێردرا.

- ساڵی 2014 چیرۆکی ژیانی کرایە فیلم بەناوی بیردۆزی هەموو شتێک.

- دووجار هاوسەرگیری کردووە، کچێک و دوو کوڕی هەیە، یەکێکیان رۆژنامەڤان و نووسەری دیاری بەریتانی لوسی هاکینگە.

- ستیفن باوەڕی بە بوونی خودا نەبوو. ئەو لە بەرنامەیەکدا بەڕوونی باوەڕی خۆی ئاشکراکرد و رایگەیاند: "ئاسانترین روونکردنەوە بۆ گەردوون ئەوەیە ھیچ خودایەک نییە، ئەمە دەمگەیێنێتە دۆزینەوە و ئەنجامێکی بەکەڵک کە ھیچ دۆزەخ و بەھەشتێکیش نییە، ئێمە ھەر یەک ژیانمان ھەیە بۆئەوەی گەردوون بەرزبنرخێنین، ئەگەر پێمانوابێ شتێک دەتوانێت بەبێ دروستبوونی ھەبێت، ئەو شتە بۆ گەردوون نەبێت لەبری خوداکان".

- هۆکینگ  رۆژی 14-3-2018 بە مردنێکی ئاسایی لە ماڵەکەی لە نزیک زانکۆی کامبریج، ئەو شوێنەی زۆربەی پەرتووک و لێکۆڵینەوەکانی لێ ئەنجامداون، کۆچی دوایی کرد.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
Raghib | 14/3/2018
زور به داخه وه بؤ ئه و زانا مزنه...

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكاک | 20/06/2018 12:04:53 م
شايستەيە، دەستى ساغ بێت و بەرهەمى بەرفرە و جوانتر بن.
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (2)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
hussein ahmed abbas | 19/06/2018 09:32:53 م
كه نكي ئه نجام دهينة بةلاوكردن
ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان دوادەكەوێت
| دوێنێ کاژێر 11:45 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 18/6/2018 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 18/6/2018 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.266 seconds