وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

بەریتانیا و ئەڵمانیا پێشوازی لە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکان دەکەن

لەلایەن دیار کوردە 14/3/2018
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، فۆتۆ: AFP
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، فۆتۆ: AFP

رووداو - هەولێر

بەریتانیا و ئەڵمانیا پێشوازی لە کردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و هیواخوازن بەرەوپێشچوونی زیاتر لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەدیبێت.

ئالیستەر بێرت، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە توویتێکیدا رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بۆ رێگەدان بە دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئاماژەی بەوەکردووە "بڕیارەکەی عەبادی هەنگاوێکی ئەرێنییە لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا". هاوکات هیوای ئەوەشی خواستووە کە ئەو پەیوەندییانە بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.

هاوکات کۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر لە توویتێکیدا دەڵێت، پێشوازی لە راگەیاندنی کردنەوەی هەردو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا دەکات.

لە توویتەکەیدا کۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، هەردوولا لەسەر بنەمای دەستوور درێژە بە گفتوگۆ بدەن.

دوێنێ سێشەممە حەیدەر عەبادی بڕیاریدا گەمارۆی سەر گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان هەڵبگرێت و رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی حکومەتی ناوەندییان جێبەجێکردووە.

دواتر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە توویتێکدا پێشوازی لە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکان کرد و رایگەیاند "فەرەنسا پشتیوانی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی لە عێراق".

هاوکات برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، پێشوازی لە دووبارە کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەن، کە لە ئەنجامی دیپلۆماسییەتێکی باش لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەدیهاتووە.

پێداچوونەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
پشکۆ | 14/12/2018 06:48:44 م
هەربژیت ودەستیت خۆش بۆ راستگۆیت
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 | (2)

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.484 seconds