وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

بەریتانیا تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا سڕکرد

لەلایەن رێکار عەزیز 14/3/2018
شوێنی مانەوەی سێرگی سکریپال لە بەریتانیا AFP / Adrian DENNIS
شوێنی مانەوەی سێرگی سکریپال لە بەریتانیا AFP / Adrian DENNIS

رووداو-لەندەن

لەبەرامبەر تۆمەتی ژەهراویکردنی سیخوڕێکی رووسی لە بەریتانیا ، لەندەن 23 دیپلۆماتکاری رووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات و مۆسکۆش هەڕەشەی دەرکردنی دیپلۆماتکارە بەریتانییەکان لە وڵاتەکەی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی بەریتانیا دووەم دانیشتنی لەسەر رووداوی ژەهراویکردنی سێرگی سکریپال ئەنجامدا. سێرگی سکریپال سیخوڕێکی رووسی بوو کاری بۆ بەریتانیا دەکرد، لە 2004 رووسیا بەتۆمەتی "خیانەت" دەستگیریکرد و سزای زیندانی نزیکەی 30 ساڵی بۆ بڕییەوە. 

لە 2010 لە رێککەوتنێکی سیخوڕ بەرامبەر بە سیخوڕ ئازادکرا و خۆی و کچەکەی لە باشووری بەریتانیا نیشتەجێکران و رەگەزنامەی بەریتانی پێبەخشرا.

لە 4ی ئاداری ئەمساڵ سکریپال لەگەڵ یولیای کچی کە بەسەردان لە مۆسکۆوە چووبووە بەریتانیا بۆ لای باوکی، بە گازێک ژەهراوی کران و تا 9ی ئادار باری تەندروستیان زۆر ناجێگیربوو، ئێستا هەردووکیان لە نەخۆشخانەی سالیسبێری لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدان.

بەریتانیا دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل کرد لەمبارەوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەر بەبەڵگەوە دەستیانکەوت رووسیا دەستی لەمکارەدا هەیە پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و مۆسکۆ ئاڵۆزییان تێدەکەوێت و بەشداریکردنی هەڵبژاردەی بەریتانیاش لە مۆندیالی 2018 دەکەوێتە پرسیار.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان رووسیا دەستی لە رووداوەکە هەبووە و رۆژی چوارشەممە 14ی ئادار تێرێزا مەی پڕۆژەیەکی پێشکەش بە پەرلەمان کرد بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان لەگەڵ مۆسکۆ.

پڕۆژەکەی تێرێزا مەی بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا و 23 دیپلۆماتکاری رووسی بڕیاری دەرکردنیان بۆ دەرکرا. ئەمەش یەکەمجارە لەوەتەی جەنگی ساردەوە پەیوەندی نێوان رووسیا و بەریتانیا گرژیان تێدەکەوێت. 

رووسیا یەک هەفتەی داناوە دیپلۆماتکارەکان بەریتانیا بەجێبێڵن، رووسیاش لەمبارەوە بێدەنگ نەبووە. 

پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رەتیکردووەتەوە دەستیان لەو رووداوەدا هەبێت، داوایان لە بەریتانیا کرد سامپڵێک لەمادە ژەهراوییەکە بدەن بە رووسیا تاوەکو خۆیان لێکۆڵینەوەی بۆ بکەن، بەریتانیا رەزامەندی لەسەر ئەم داوایە دەرنەبڕیوە.

باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەریتانیا هەر کاژێرێک دوای بڕیارەکەی پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو کارانەی لەندەن دووژمنکارانەن و جێگای قبوڵکردن نین. رووسیا هەڕەشەش دەکات دیپلۆماتکارە بەریتانییەکان لە وڵاتەکەی دەربکات.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات ماددەی نۆڤیچۆک یاخود Novichok بەکار هاتووە. نۆڤیچۆک ماددەیەکی ژەهراوی تووندە و لە ساڵانی حەفتاکانەوە لەلایەن یەکیەتی سۆڤیەت بەرهەمدەهێنرێت. زانا رووسییەکان دەڵێن بەهێزترین جۆری ژەهرە و 8 جار لە VX بەهێزترە. VXیش دە هێندەی گازی سارین بەهێزە، ئەو گازەی لە 1988 لە هەڵەبجە بەکارهات.

نۆڤیچۆک زۆر جۆری هەیە و هەر جارەو بەناوێک بەرهەمهاتووە، ناوەکان بریتین لە K-84 و A-230 ، ئەم ماددەیە 100 جۆری دیکەی هەیە و بەهێزترینیان A-232 ە.


پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 بۆنکردنی گۆرەوییەکانی، پیاوێك تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

بۆنکردنی گۆرەوییەکانی، پیاوێك تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات

لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر وەرگرتن خەوێندراوە زۆرتر
یەکەم پرۆژەی شاجوانی گەردوونی 2018 بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ئەیدزە 4 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەم پرۆژەی شاجوانی گەردوونی 2018 بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ئەیدزە

نزیکترین هاوڕێی خۆی لەدەستداوە بەهۆی نەخۆشیی ئەیدز زۆرتر
یەكێتی بە پارێزگارێكی بێلایەن بۆ كەركووك رازی نییە 8 کاژێر لەمەو بەر |

یەكێتی بە پارێزگارێكی بێلایەن بۆ كەركووك رازی نییە

پارتی: كێشەی كەركووك چەند فایلێكی جیاوازە زۆرتر
0.438 seconds