وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

قەیرانی نەبوونی ئاو و کارەبا زۆربەی ناوچەکانی ڤەنزوێلای گرتووەتەوە

لەلایەن دیار کوردە 14/3/2019
لەخودی ڤەنزوێلاش دراوەکەیان مامەڵەی پێوەناکرێت و لەبری بۆلیڤار، دۆلاری ئەمریکی بەکاردەهێندرێت

رووداو - هەولێر

لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری، دواتر سیاسی لە ڤەنزوێلا، ئێستا قەیرانی نەبوونی ئاو و کارەبا و خواردنیش دەستیپێکردووە لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا خەڵکێکی زۆر رۆژانە چەندین کیلۆمەتر دەبڕن تاوەکو چۆڕێک ئاویان دەستدەکەوێت.

هیلدا ماتێران، دانیشتووی ڤەنزوێلایە و دەڵێ "لە رۆژی هەینییەوە لێرە لە ناوچەی پارایسۆ ئاومان نییە، ئێمە دەبێت چی بکەین؟ دەبێت بێین بۆ ئێرە تاوەکو لە رێگەی ئەم گاڵۆنانەوە ئاومان دەستبکەوێت و خۆمانی پێبشۆین، هەروەها ئاوی خواردنەوەمان لە ماڵەوە هەبێت. ئەو ئاوەی لێرە هەیە ئاوی کانیاوەکانە و فلتەرکراوە، واتە ئاوێکی باشە".

دراوی بۆلیڤاری ڤەنزوێلی هیچ نرخێکی لە بازاڕەکاندا نەماوە، بەجۆرێک ئێستا لەخودی ڤەنزوێلاش مامەڵەی پێوەناکرێت و لەبری بۆلیڤار، دۆلاری ئەمریکی بەکاردەهێندرێت.

خەڵک لەم دۆخە بێزارە و بەدەست نەبوونی و نەدارییەوە دەناڵێنن. رۆزا جیمێنز، دانیشتووی ڤەنزوێلا گلەیی دەکات، دەڵێ "هیچ خواردنێک نییە. ئێستا خەڵک خواردن بە دۆلار دەفرۆشن و ئەوانەش کە دۆلاریان نییە ناتوانن خواردن بکڕن. ئەگەر من دۆلارم  نەبێت، چۆن خواردن بکڕم؟ ئەم وڵاتە چاوەڕێی ئەو پیاوە دەکات بیرکردنەوەکانی رۆشن بکات و وازبێنێت".

لەدوای دابەزینی نرخی نەوت لە جیهان، ڤەنزوێلا کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتان بە نەوت، رووبەڕووی قەیرانێکی قوڵی ئابووری بووەوە، دواتر ئەم قەیرانە سەریکێشا بۆ قەیرانی سیاسی، بەجۆرێک ئێستا ئەم وڵاتەی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەکە دابەشکردووە و لە ڤەنزوێلا دوو کەس خۆیان بە سەرۆک دەزانن، ئەمەش رەوشی ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتەی وێرانکردووە. 


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.235 seconds