وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئوسترالیا هاوژین و نەوەکانی داعش وەرناگرێتەوە

لەلایەن دیار کوردە 14/3/2019
سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا: خەڵكی وڵاتەکەم تووشی مەترسی ناکەم

رووداو - ئوسترالیا

هێشتا چارەنووسی سەدان نەوە و هاوژینی چەکدارانی داعش دیار نییە، ئەوانەی چوار ساڵ زیاترە لەنێو رێکخراوەکەدان و ئێستا دوای شکستی داعش دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەڵام بەشێکی وڵاتان لەنێویشیان ئوسترالیا، ئامادە نین وەریانبگرنەوە.

زەهرە دومان، هاوژینی چەکدارێکی داعش، ئوسترالیە و دوای نەمانی دەسەڵاتی داعش و نزیکی شکستی یەکجارەکیان لە باغۆز دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی. ئەو دەڵێ "دوو منداڵم هەن، کوڕێکم تەمەنی دوو ساڵ و نیوە و کچەکەشم شەش مانگە، کچەکەم تووشی بەدخۆراکی بووە، زۆر لاواز بووە و تەنیا ئێسکی ماوەتەوە".

ئەو ژنە، کە هێشتا ئامادەنییە پەچەکەی لابدات، دەڵێت دوو ساڵە هەوڵی هەڵاتن دەدات، بەڵام نەیتوانیوە "دوو ساڵە دەمەوێت جێیانبێڵم، بەڵام کەس تێناگات کە ناتوانی بێ پارە ئەو شوێنە جێبێڵی، رێگەش نادرێت هیچ پارەیەکت پێ بگات، بۆیە وەکو ئەوەیە لەنێو چاڵێكدا جێهێڵرابیت".

ئوسترالیا و چەند وڵاتێکی دیکە نایانەوێت نە چەکدار نە کەسوکارەکانی داعش وەربگرنەوە، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیاش ئەوە دووپات دەکاتەوە.

سکۆت مۆریسن، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا دەڵێ "ئێستا من ئامادەنیم هیچ ئوسترالییەک بخەمە مەترسی و هەوڵی گەڕانەوەی ئەو خەڵکە بدەم کە لەوێن. ئەوان بڕیاری خۆیان دابوو، ئەگەر خۆیان بە هاووڵاتی ئوسترالی دادەنێن، باشە ئێمە لەوبارەوە پرۆسەیەکمان هەیە بەگوێرەی یاساکان تووندترین یاسا ئەوان دەگرێتەوە، ئەگەر بکەونە پێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ ئوسترالیا".

بەڵام ئەو ژنە ئوسترالیە دەڵێ "دەمەوێت بگەڕێمەوە وڵاتەکەم. من هاووڵاتی ئوسترالیام، نەک تەنیا من بەڵکو منداڵەکانم مافی ئەوەیان هەیە لانی کەم وەکو منداڵێکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

هێشتا چارەنووسی سەدان بیانی نێو داعش روون نییە، بەڵام ئەوەی روونە ئەوەیە؛ هەموویان لە رەوشێکی خراپدان و زۆربەیان داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ وڵاتەکانیان.


 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.719 seconds