وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

پڕۆژەبڕیاری رووسیا لەبارەی سووریا رەتکرایەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 14/4/2018
ئەنجوومەنی ئاسایش هێرشەکەی سەر سووریا تاوتوێدەکات، فۆتۆ: AFP

رووداو - نیویۆرک

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی سەر سووریا لەسەر داوای رووسیا لە کۆبوونەوەدایە. رووسیا رەشنووسی پڕۆژەبڕیارێکی ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەکەدا قسەی لەسەر کرا، پاشان خرایە دەنگدانەوە بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا.

مەجید نیزامەندین گلی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە نیویۆرک، لە باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: "ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکە روودەدات، باشترین نموونەیە کە  ئەنجوومەنی ئاسایش تەنیا مینبەرێکە بۆ گوتارخوێندنەوە، چونکە هیچ رێککەوتنێک لەنێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوادا نییە".

رووسیا رەشنووسی پڕۆژەبڕیارێکی کورتی ئامادەکردبوو، رووداوی کۆپییەکی رەشنووسی پڕۆژەبڕیارەکەی دەستکەوتووە و، تێیدا رووسیا بەکورتی ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دەکات و بە پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان ناویدەبات.

پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژەبڕیارەکە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە نیویۆرک گوتی: "لەبەرامبەر رەشنووسی پڕۆژەبڕیارەکەی رووسیا دیپلۆماتکارانی رۆژئاوایی دەڵێن ئەگەر رووسیا ئەو رەشنووسە بخاتە دەنگدانەوە، ئەوا بێگومان ڤیتۆی دەکەن و شکستی پێدەهێنن". دوای ئەوەی خرایە دەنگدانیشەوە، نیوەی زیاتری ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش دژی پڕۆژەکە دەنگیاندا و رەتیانکردەوە.

کۆبوونەوەکە بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا داواکرابوو، پاشان ڤاسیلی نێبێنزیا، باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایش داوای بەستنی کۆبوونەوەکەی کرد.

لەبەرامبەر "ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی" لە دووما، بەرەبەیانی رۆژی شەممە 14ی نیسان، هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەکی تۆماهۆک هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک پێگەی سەربازیی سووریا لە پارێزگاکانی دیمەشق و حومس و حوما، هێرشەکەش نیگەرانی رووسیای لێکەوتەوە.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سەرۆکی فەڕەنسا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەم دەکەمە یەکەم لە جیهاندا 15 کاژێر لەمەو بەر |

سەرۆکی فەڕەنسا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەم دەکەمە یەکەم لە جیهاندا

ئیمانوێڵ ماکرۆن گۆڕانکاری لە سیستمی تەندروستی زۆرتر
هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی 18 کاژێر لەمەو بەر |

هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی

بەهۆی بوونی کەموکورتییەکان 30 کەس دەستگیرکراون زۆرتر
چـــامپــیــۆنــتــرس دوێنێ کاژێر 10:44 |

چـــامپــیــۆنــتــرس

بێ زیدان – دۆنێک لە دۆڵێک زۆرتر
0.234 seconds