وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

لە مێژوودا 49 جینۆسایدی دیار ئەنجامدراون

لەلایەن رێکار عەزیز 14/4/2019
ژمارەیەکی کەمی وڵاتان کۆمەڵکوژییەکانی کوردیان بە جینۆساید ناساندووە
ژمارەیەکی کەمی وڵاتان کۆمەڵکوژییەکانی کوردیان بە جینۆساید ناساندووە
رووداو - هەولێر

جینۆساید مێژوویێکی دێرینی هەیە، بەڵام بەکارهێنانی وشەکە بۆ ساڵی 1944 دەگەڕێتەوە و یەکەمجاریش لەلایەن پارێزەرێکی پۆڵەندی جووەوە بەکارهاتووە. لە مێژوودا 49 جینۆسایدی دیار ئەنجامدراون و ژمارەیەکیان لە سەدەی بیستەم بوون. 

کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە لایەن ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەوە لەکاتی جەنگی یەکەمی جیهانی و ساڵانی دوای جەنگ، بە یەکێک لە کۆمەڵکوژییە گەورەکانی سەدەی رابردوو و مێژوو دادەندرێت.

لەو کۆمەڵکوژییەدا، نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس کوژران و بێسەروشوێن بوون، تاوەکو ئێستاش 28 وڵات بەشێوەیەکی فەرمی وەکو جینۆساید ناساندوویانە.

خەڵکی روواندا لە 7ـی نیسان تاوەکو 15ـی نیسان یادی جینۆسایدی ساڵی 1994 دەکەنەوە، کە تێیدا زیاتر لە 500 هەزار کەس کوژران، ئەو کۆمەڵکوژییەش تاوەکو ئێستا کاریگەری لەسەر ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەو وڵاتە هەیە.

برووس مورینگیرا، هاووڵاتی رواندایی لەبارەی جینۆسایدەکەوە دەڵێ "بیرەوەریێکی بەئازارە. ژمارەیەکی زۆر خەڵکی روواندا بڕیاریاندا لەگەڵ دۆخەکەدا بڕۆن و ئەو بیرەوەریانە لە رابردوو جێبهڵن، بەڵام ئەوە شتێکی ئاسان نییە".

ژان پاول، هاووڵاتیێکی دیکەی روواندایی باس لەوە دەکات "لەگەڵ ئەنجامی جینۆسایدەکە دەژین و دەبینی هەندێک کەس لە خانەوادەکانیاندا دابڕاون، یان لەوانەیە کەسوکاریان هەر نەمابن. ئەنجامدەران، قوربانیان و ئەوانەی ئەو کات مردن، هەموویان رووبەڕووی هەمان ئەنجام بوونەتەوە".

یەکێکی دیکە لە جینۆسایدە گەورەکانی سەدەی رابردوو؛ کۆمەڵکوژیی جووەکانە لەلایەن نازییەکانەوە، کە لە ساڵی 1941 دەستیپێکرد و تاوەکو ساڵی 1945 بەردەوامبوو، بەگوێرەی هەندێک ئامار، زیاتر لە پێنج ملیۆن جوو کوژران. 

لە تەمموزی 1995ـیشدا جینۆسایدێک لە بۆسنیا ئەنجامدرا و لەماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە هەشت هەزار کەس کۆمەڵکوژ کران.

گەلی کوردیش رووبەڕووی کۆمەڵکوژی زۆر بووەتەوە، لەوانە کیمیابارانی هەڵەبجە و شاڵاوی ئەنفال، کە لەیەکەمیان پێنج هەزار کەس بەهۆی گازی کیمیایی گیانیان لەدەستداوە و، لە ئەنفالیشدا کە بە هەشت قۆناخ ئەنجامدرا، ژمارەی بێسەروشوێنان 182 هەزار کەسە و تاوەکو ئێستاش رێژەی 98.5%ـی ئەنفالکراوان رووفاتیان دەرنەهێنراوەتەوە و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندان. 

نوێترینی کۆمەڵکوژیی کورد، هێرشی سەر شنگال و دەوروبەری بوو لە لایەن داعشەوە لە ساڵی 2014، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر کەمی وڵاتان کۆمەڵکوژکردنەکانی کوردیان بە جینۆساید ناساندووە.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.344 seconds