وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئەمریکا و بەریتانیا: نابێت ئێران خاوەن چەکی ئەتۆمی بێت

لەلایەن لهۆن نەسرەدین 14/7/2018
ترەمپ: پێویستە ئێمە تیرۆریزم بوەستێنین
رووداو - هەولێر

دواجار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە بەریتانیا و بڕیاری دا هەموو ئەو رەخنانەی لەنێو شەقامی بەریتانی ئاراستەی خۆی و ئیدارەکەی کرابوون، پشتگوێ بخات. ترەمپ لەگەڵ تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە و چەندین پرسی هاوبەشیان تاووتوێ کرد، کە ئێران لەپێشینەدا بوو.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "سەرۆکوەزیران و من گفتوگۆمان لە سەر چەند بابەتێک کرد، لەنێویشیاندا رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی (چەکی) ئەتۆمی. من سوپاسی سەرۆکوەزیران مەی-م کرد بۆ بەشداریکردن لە بەدواداچوونمان بۆ کۆریای باکوورێکی خاڵی لە ئەتۆم. ئەمە یارمەتییەکی گەورە بوو. سەرۆکوەزیران و من هەروەها باسی ئێرانمان کرد. هەردووکمان کۆکین لەسەر ئەوەی ئێران نابێت هیچکاتێک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێویستە لە سەر ئەو بابەتە بوەستین. من وا دەکەم و ئەویش وا دەکات، ئێمە هەموومان پێکەوە ئەوە دەکەین. ئێمە پێویستە تیرۆریزم بوەستێنین. ئەوە نەهامەتییە. ئێمە پێویستە تیرۆریزم بوەستێنین، بگەینە چەند وڵاتێکی دیاریکراو. باوەڕم وایە ئەوانیش لە رێیەکی دوورەوە هاتوون. پێویستە هەر ئێستا پارەدارکردنی تیرۆریزم بوەسێندرێت".

مەی، لەگەڵ ترەمپ هاوڕابوو و رایگەیاند "لە دەستپێکەوە، لای سەرۆک ترەمپ روون بووە چۆن ئەو ئاستەنگانە دەبینێت کە ئێمە رووبەڕوویان دەبینەوە و ئێمە لەسەر زۆر شت کۆک بووین. بۆ نموونە لەسەر پێویستیی گەیشتن بە ریكکەوتنێکی درێژخایەن بۆ هەڕەشەی کۆریای باکوور، کە رێککەوتنەکە لە سەنگاپوور بۆ بابەتی چەکداماڵینی ئەتۆمیی بوو. بەریتانیا شانازی بە بەشداریی شارەزاکانییەوە دەکات، یان وەڵامدانەوەی کاریگەریی ناسەقامگیرکردنی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ ئێمە باسی ئەوەمان کرد چی زیاترمان پێدەکرێت بۆ پاشەکشەکردن بە ئێران، لە یەمەن و کەمکردنەوەی ئازارە مرۆییەکان، یان پێویستیی هاوپەیمانەکانی ناتۆ بۆ زیاترکردنی توانا و خەرجییە سەربازییەکانیان، ئێمە لە لووتکەی رۆژی یەکشەممەدا زیادکردنێکی بەرچاومان بینی".


ترەمپ نزیکەی دوو ساڵە رەخنە لە ئەندامانی ناتۆ دەگرێت، سەبارەت بەو بڕە پارەیەی دەیدەنە ناتۆ و دەڵێت: دەبێت هەموو وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ، ساڵانە لانیکەم بڕی 2%ـی بودجەی وڵاتەکانیان پێشکەش بە خەزێنەی بەرگری ناتۆ بکەن.

ترەمپ رەخنە لە ئەڵمانیا دەگرێت و دەڵێت: لەکاتێكدا بەرلین بڕی 1.24% لە کۆی گشتی بەرهەمی نەتەوەیی وڵات پێشکەش بە ناتۆ دەکات، ئەمریکا بڕی 4.2 خەرجی ناتۆ دەکات. هەرچەندە راپۆرتەکانی ناتۆ باس لەوە دەکەن گوایە ئەمریکا بڕی 3.5% بە ناتۆ دەدات.

ئەمە یەکەمین سەردانی ترەمپە بۆ بەریتانیا کە لەلایەن بەشێكی بەرچاوی شەقامی بەریتانی رەتکرایەوە و دژی وەستان.

بڕیارە رۆژی 16ـی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە هیلینسکی، پایتەختی فنلاند کۆببێتەوە و، وڵاتانی ناتۆش نیگەرانن لەوەی کۆبوونەوەکە ببێتە هۆی نزیکبوونەوەی ترەمپ و پووتین لەیەکدی و پەراوێزخستنی 28 وڵاتەکەی دیکەی ناتۆ.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.469 seconds