وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

لە ئەمریکا بە ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر پیتزا دەگەیێندرێتە ماڵان

لەلایەن عەلی زەڵمی 14/11/2017
پێویست بە لێدانی زەنگی ماڵەوە ناکات، تەنیا نامەیەک دەنێردرێت

رووداو - هەولێر 

هەردوو کۆمپانیای دۆمینۆ و فۆرد دەیانەوێت بزانن کاردانەوەی خەڵکی بۆ بیرۆکەی گەیاندنی پیتزا لە رێگای ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێرەوە چییە. 


ئەم دوو کۆمپانیایە لە شارۆچکەی "ئان ئاربۆر"ی ویلایەتی میشیگنی ئەمریکا دەستیان بە تێستەکەیان کردووە و هەندێک لە خەڵکیش دەستخۆشی لەم بیرۆکەیە دەکەن. 

راهول کومار، دانیشتووی میشیگن دەڵێت "تەلەفۆنێکم بۆ هات، دوای ئەوەی کە داوای پیتزاکەم کردبوو و گوتیان "ئەوەی داواتکردبوو بە ئۆتۆمبیلێکی بێ شۆفێر دەگات". منیش گوتم "زۆر باشە. دەمەوێت بزانم چۆنە". 

ئەندازیارێکی فۆرد لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دانیشتووە، بەڵام جامەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکە رەش کراون بۆ ئەوەی کڕیارەکان نەتوانن قسە لەگەڵ ئەم ئەندازیارەدا بکەن. 

لەبری ئەوە، کڕیارەکان لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە و کۆدێکی چوار ژمارەیی لەسەر شاشەیەک لێدەدەن کە لەسەر ئۆتۆمبیلەکە هەیە. 

دوای لێدانی ئەو کۆدە، جامەکە دەکرێتەوە و کڕیارەکە پیتزاکە بە گەرمی وەردەگرێت. 

دێنیس مالۆنی، کارمەندی کۆمپانیای دۆمینۆ دەڵێت "گەیاندنی پێداویستییەکان بەشێکی سەرەکییە لەوەی کە ئێمە کێین و ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێریش تەکنەلۆژیایەکە کە ئێستا پەیدا دەبێت. هەربۆیە گرنگە تێبگەین کە ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە کاریگەری لەسەر کاری داهاتوومان دەبێت".
 
دۆمینۆ کۆمپانیایەکی تایبەت بە ئامادەکردنی پیتزا و هەندێک خواردنی دیکەیە و دەیەوێت بزانێت کاردانەوەی خەڵکی لە بەرامبەر گەیاندنی بەرهەمەکانی لە رێگای ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرەوە چۆنە. 

کۆمپانیاکە دەیەوێت بزانێت ئایا کڕیارەکان دەتوانن بە باشترین شێوە ئایپادەکە بۆ لێدانی کۆدەکە بەکاربهێنن، بەبێ ئەوەی زیان بە ئۆتۆمبێلەکە بگەیێنن؟ 
پاشان، بەرپرسانی کۆمپانیاکە دەیانەوێت وەڵامی ئەو پرسیارە بزانن کە ئایا کڕیارەکان لە رۆژی باراناوی و سارددا ئامادەن بچنە دەرەوە و ئەو شتە وەربگرن، کە داوایانکردووە یان نا. 

ئەنجامدانی ئەم تێستە لە کاتێکدایە کۆمپانیای فۆرد پلانی هەیە پێش ساڵی 2021 ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر بۆ هەندێک کۆمپانیا دروست بکات، تاوەکو بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاریان بهێنن. 


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

یاسین حەمە غریب | 11/06/2018 07:00:33 م
دەست خۆش کاک ڕێبوار، ھەموو ھەفتەیەک شپێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەھەژێنی، بە بڕوای من، ھەندێک لە لایەنەکانی سلێمانی، سیاسەت نازانن، ھەر ھاوار و ناڵەیانە...
Azad Azad | 19/06/2018 03:34:44 م
ده‌ست خۆش به‌ڕێز كاك رێبوار بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ باسی مه‌ترسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیت كردوه‌ زۆر ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ترسیایه‌ وه‌له‌وه‌ش زیاتر...
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی
| 11/6/2018 | (4)
ره شید | 19/06/2018 09:29:03 ص
ئه م ئافره ته " فریشته یه کی" جووله که یه هاتوته هانای خوشک و برا کورده کانی ؛ با ئه و خانمه کوردانه ی له هه نده رانن و ده سرویشتووی مالی دونیا یان...
ژنێکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی شاریا دەکاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شیخ محمد امین | 19/06/2018 09:19:20 ص
ئه فسانه ی ئه وه ی که میلله تی ئیسرائیل جاسووس یان جاشی نیه به سیحره که ی کوماری ئیسلامی پووچه لکرایه وه جا که وه زیریکی ئیسرائیلی جاشه تی و جاسووسی...
وەزیری پێشووتری وزەی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکراوە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Pasha fayaq | 18/06/2018 02:24:18 ص
Bzhit mamosta gyan
ره شید | 19/06/2018 08:38:51 ص
کوردیش ئه بی وه ک هه موو گه لانی جیهان به ش و حیسسه ی خوی هه بیت له بواره جواراو جوره کانی وه رش و ریازه له دونیا دا کوورد نابی هه تا هه تایه به ناوی...
كوردێك له‌ ئیتاڵیا 2 مه‌دالیای زێڕ ده‌باته‌وه‌
| 3/6/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن دوێنێ کاژێر 07:50 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا دوێنێ کاژێر 03:39 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.406 seconds