وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئەردۆغان: لە کڕینی سیستەمی S-400ی رووسی پاشگەز نابینەوە

لەلایەن هێمن عەساف 15/3/2019
ئەردۆغان لە کەمپەینی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لە ئەنقەرە
ئەردۆغان لە کەمپەینی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لە ئەنقەرە

رووداو-ئیسته‌نبووڵ 

سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، پاشگه‌ز نابنەوە له‌ كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانى S-400ی رووسی. 


له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی راسته‌وخۆدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌باره‌ی پرسه‌كانی رۆژه‌وە قسەیکرد و له‌باره‌ی سیسته‌می S-400 رایگه‌یاند "پاشگه‌ز نابین له‌ كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانى S-400ی رووسی، چونكه‌ توركیا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ لەڕووی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی و ئه‌م پێویستییه‌ ناچارمان ده‌كات ده‌ست به‌م سیسته‌مه‌ بگرین".   

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گوتی: "وه‌ك دوولایه‌نی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ ئه‌نقه‌ره‌، ئیستەنبووڵ و ئیزمیر ئه‌نجامده‌ده‌ین، ھاوسۆزی خەڵک لە گۆڕەپانەکان زۆر زۆر بە باشی دەبینم". 

سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌تیكرده‌وه‌ به‌ ده‌نگده‌رانی پارته‌كانی دیكه‌ی گوتبێت تیرۆریست و گوتی "من ده‌سته‌واژه‌ی تیرۆریستم بۆ ده‌نگده‌ری هیچ پارتێكی سیاسی به‌كارنه‌هێناوه‌. هێنده‌ نه‌زان نیم له‌ سیاسه‌تدا".

له‌وباره‌وه‌ ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له‌ ئاكشه‌نه‌ر گرت و گوتی: "(ئاكشه‌نه‌ر) له‌ دێنیزلی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد. ئه‌ی دێنیزلییه‌كان كه‌ سه‌رۆکكۆمار پێتان ده‌ڵێت تیرۆریست!! ئه‌ردۆغان شتێكی له‌م جۆره‌ی پێ قبوڵناكرێت".

له‌باره‌ی دۆخی ئابووریی توركیاش ئه‌ردۆغان گوتی: "ئەم قەیرانانە لە دواوە بەجێماون. بۆ ئێمە بە پێچەوانەوە 2019 ساڵی زیاتر ھەڵسانەوە و گەشەپێدان دەبێت. سه‌رباری ئه‌و سه‌ختییانه‌ی له‌ ئابووریی جیهانیدا هه‌ڵكشاون، باوه‌ڕم وایه‌ ئابووریی توركیا له‌ چاره‌كی دووه‌مه‌وه‌، خاوه‌نی توانایه‌كه‌ سه‌رله‌نوێ ژماره‌ی نوێی گه‌شه‌سه‌ندن رابگه‌یه‌نێت".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.297 seconds