وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئیدارەی ترەمپ دەیەوێ ئیلهان عومەر لە کۆنگرێس دووربخرێتەوە

لەلایەن رێکار عەزیز 15/4/2019
ئیلهان عومەر، ئەندامی کۆنگرێس لە دیموکراتەکان، AFP

رووداو - هەولێر

سەرۆکی ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی ئیلهان عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆنگرێس دووربخرێتەوە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی گوایە هەندێک "قسەی رەگەزپەرستانەی دژی جووەکان کردووە.

سەرەتاکانی مانگی رابردوو کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگی دا بۆ پشتگیریکردن یان سەندنەوەی متمانە لە ئەندامەکەی کۆنگرێس کە بە رەچەڵەک سۆماڵییە. 

بەڵام دیموکراتەکان بە زۆرینەی دەنگ پشتگیریان بۆ ئیلهان عومەر دووپاتکردەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش هۆکاری پشتگیریکردنی لە ئیلهان روونکردەوە. 

 نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گوتی "پێمانوابوو ئەو پڕۆژەیە بابەتی دژایەتیکردنی جووەکان و ئیسلام و رەگەزپەرستی زەقدەکاتەوە و پێویست ناکات ئاماژە بە ناوی ئەو خاتوونە بکرێت. ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین پڕۆژەیەک ئامادەبکەین ئەو کێشەی رق و کینە چارەسەر بکات و ئاماژەش بەناوی ئەو نەکرێت. بابەتەکە ئەو نییە، بەڵکو جۆری رق و کینەکانە".

ئیلهان عومەر گوتبووی، موسڵمانان دوای 11ی سێپتەمبەری 2001 ئازادییان لەدەستداوە "لەبەرئەوەی هەندێک کەس شتێکیان کردووە"، کە مەبەستی لێی هێرشکردنە سەر دوو تاوەرەکە بوو لەلایەن قاعیدەوە.

ئیلهان عومەر رەتیدەکاتەوە مەبەستی هەڵەی هەبووبێت و داوای لێبوردنیشی لە خەڵکی ئەمریکا کردووە ئەگەر کۆمێنتەکانی بەهەڵە گەیشتبن.

دۆناڵد ترەمپ ئەو گوتانەی بە سوکایەتیپێکردن بە قوربانیانی یازدەی سێپتەمبەر ناوبرد، هەربۆیەش رەخنەی لە پشتگیریکردنی ئیلهان لە لایەن دیموکراتەکانەوە گرت.

ترەمپ گوتی "پێموایە دەنگدانەکە شتێکی ناشیرین بوو، چونکە ئەوە دیموکراتەکانن بوونەتە دژە جوو، بۆیە پێموابوو ئەو دەنگدانە ناشیرین بوو".

بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەمریکا پێیانوایە، ترەمپ بابەتی ئیلهان عومەری لە قەبارەی خۆی گەورەتر کردووە.  بەڵام گوتەبێژی کۆشکی سپی لەوبارەوە پشتگیری لە ترەمپ دەکات.

 سارا ساندەرز، سکرتێری رۆژنامەڤانی کۆشکی سپی گوتی "بەدڵنیاییەوە سەرۆک هیچ نیازێکی خراپی نییە و زیانی بۆ هیچ کەسێک ناوێت، بەڵام دەبێت سەرۆک ناوی ئەو خانمە ئەندامەی کۆنگرێس بهێنێت لەبەرامبەر ئەو کۆمێنتانەی کە بۆ یەکەمجار دژی جووەکان کردوونی".

کاردانەوەکان لە بەرامبەر گوتەکانی ئیلهان بەردەوامن و نانسی پیلۆسیش داوا لە پۆلیس دەکات سەلامەتی ئەو ئەندامەی کۆنگرێس بپارێزێت. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ئیلهان عومەر
2748 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.219 seconds