وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

رووسیا: دەبێت ناوچەی ئارام لەخزمەتی گەڕانەوەی سەرەوەری دیمەشق بێت

لەلایەن خالید حوسێن 17/1/2019
مۆسکۆ دەیەوێت ئامانج و شێوازی دروستکردنی ئەو ناوچە ئارامە بزانێت

رووداو-هەولێر

وەزیری دەرەوەی رووسیا بە فەرمی هەڵوێستی لەبارەی پێشنیازەکەی دوناڵد ترەمپ بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا دەربڕی و رایگەیاند، دەبێت دروستکردنی ناوچەی ئارام لە چوارچێوەی سەرەوەری حکومەتی دیمەشق بێت.


توویتەکەی ترەمپ سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا، بووەتە مژارێکی گەرم لە رووسیا، مۆسکۆ ئێستا تاوتوێی ئەو پرسە دەکات، رووسیا دەیەوێت ئامانج و شێوازی دروستکردنی ئەو ناوچە ئارامە بزانێت.

سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، دروستکردنی هەرناوچەیەکی ئارام لە سووریا دەبێت بەپێی پێویستی بێت و لەچوارچێوەی رێزگرتن بێت لەسەروەری حکومەتی دیمەشق.

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت: "سەرۆک ترەمپ رایگەیاند کە سەربازەکانیان لەکۆماری سووریای عەرەبی دەردەچن، لەچوارچێوەی ئەوەدا بیرۆکەی دروستکردنی ناوچەی ئارامی بە قوڵایی 20 میل راگەیاند، ئەو بابەتە دەبێت لە سۆنگەی ئەوەی چ داهاتوویەکی هەیە سەیربکرێت، لە سۆنگەی ئەوەی تاوەکو چەند پێویستە بۆ ئەوەی بە خێرایی حکومەتی سووریا خاکەکەی بگێڕێتەوە بۆ ژێر کۆنترۆڵی خۆی، بەدڵنیاییەوە ئەو پرسە تاوتوێ دەکرێت کاتێک سەرۆک ئەردۆگان لەگەڵ سەرۆک پووتین یەکدی دەبینن".

چاودێرانی سیاسیی پێیان وانییە رووسیا پشتگیری دروستکردنی ئەو ناوچە ئارامە بکات چونکە مۆسکۆ هەمیشە بەگومانە لە مەرامەکانی ئەمریکا بەتایبەت لەسووریا.

رەجەب سافارۆڤ، شارەزای کاروباری سووریا دەڵێت: "گومانی زۆر هەیە لەبەشداریکردنی ئەمریکییەکان لە دروستکردنی ناوچەی ئارام، بەوە نییە ئەوان نایڵێن بەڵام بەرژەوەندی ئەوان لە دروستکردنی ناوچەی ئارام ئەوەیە کە لەو وڵاتە بمێننەوە وەک ئەوەی لە زۆر وڵات ماونەتەوە کە بەرژەوەندییان هەیە، ئیتر کۆنترۆڵی ناوچەکە دەکەن لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە و، رێگا بە وڵاتانی دیکە نادەن لەوێ جموجۆڵیان هەبێت".

بەدرێژایی بەردەوامیی قەیرانی سووریا چەندین وڵات قسەیان لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام کردووە، بۆ یەکەمجار رووسیا توانی ناوچەی ئارام لەوێ دروستبکات بەهاوکاریی هەریەکە لە ئێران و تورکیا.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.438 seconds