وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

رۆژەڤی كۆریای باشوور: كاردانەوەكان دژی سەرۆكی وڵات بەردەوامن

لەلایەن دەرباز ساڵح 17/2/2017
شادیە رەسوڵ لە شاری سیئۆلی پایتەحتی كۆریای باشوور باسی رەوشی ئەو وڵاتە دەكات

رووداو - سیئۆل

شادیە رەسوڵ، رۆژنامەڤانی رووداو، لە شاری سلێمانییەوە سەردانی كۆریای باشووری كردووە و باسی رەوشی ئەو وڵاتە دەكات. ئەو دەڵێت كاردانەوەكان دژی خانمە سەرۆك پارك گیون هی بەردەوامن و خەڵك داوادەكەن دەست لەكار بكێشێتەوە.

شادیە دەڵێت كۆریای باشوور وڵاتێكی گەشتیارییە و خەڵك زۆر رووی تێدەكەن، لە ساڵی 2010 ەوە كەرتی گەشتیاری لەو وڵاتە لە برەودایە، بەڵام كورد وەك گەشتیار زۆر بەكەمی دەچنە ئەو وڵاتە.

بەگشتی كۆریا دەكەوێتە رۆژهەڵاتی قارەی ئاسیا، دوای جەنگی جیهانی دووەم بۆ دوو وڵات دابەش بوو، كۆریای باكوور و كۆریای باشوور.

پایتەختی كۆریای باشوور سیئۆلە و گەورەترین شاری وڵاتەكەیە، نێردروای رووداو دەڵێت، باشووری كوردستان و كۆریای باشوور 6 كاژێر جیاوازیی كاتیان هەیە و كۆریای باشوور لەپێش كوردستانەوەیە.

كۆریای باشوور لە هەشت پارێزگا پێكهاتووە و 99%ی دانیشتووانی كۆرییە، لە ساڵی 1962 هێڵی ئاسمانی كردووەتەوە و (ئینچۆن) گەوەرترین فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتییەتی.

كۆریای باشوور خاوەنی ئابوورییەكی گەورەیە، لە قارەی ئاسیا لە پلەی چوارەم و لە جیهان لە پلەی 15 دێت. هەروەها لە بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم لە ئاسیا بە پلەی 2 و لە جیهان بە پلەی 5 دێت.

لەبارەی ژمارەی كورد لەو وڵاتە، نێردراوی رووداو گوتی "سەردانی كۆشكی پاشا سی جۆن-م كرد كە یەكێك لە پاشا بەهێزەكانی ئەو وڵاتە بووە، گەشتیاری زۆرم لە نەتەوە جیاوازەكان بینین، بەڵام هیچ كوردێكم نەبینی، لەوێ باسیان لەوە دەكرد هێشتا كورد بۆ گەشت روو لە كۆریای باشوور ناكەن".

گوتیشی "ژمارەیەك خوێندكاری كورد لە زانكۆكانی ئەو وڵاتە دەخوێنن، بەتایبەت بۆ دكتۆرا و بەشە پزیشكییەكان، بەڵام بەگشتی هەم ژمارەی بیانییەكان و، هەم ژمارەی كورد لە كۆریای باشوور كەمە".

كۆریای باشوور لەگەڵ كۆریای باكوور هاوسنوورە و دوو وڵاتی زۆر لەیەك جیاوازن، هەرچەندە لەڕووی سیاسییەوە پەیوەندییان لەوپەڕی خراپی دایە و بەردەوام كۆریای باكوور هەڕەشە لە كۆریای باشوور دەكات، بەڵام وەك شادیە رەسوڵ گوتی، لەڕووی بازرگانییەوە پەیوەندییەكی بەهێزیان لەنێواندا هەیە.
 
نێردراوی رووداو باسی لەوە كرد رۆژی هەینی 17-2-2017، لە كۆریای باشوور زۆر قسە لەبارەی گۆڕینی  خانمە سەرۆك پارك گیون هی دەکرێت، كە نزیكەی 5 مانگە داوادەكرێت دەست لەكار بكێشێتەوە.

لە كۆتایی ساڵی رابردوو خۆپیشاندانی زۆر گەورە و میلۆنی دژی  پارك گیون هی ئەنجامدران، كاردانەوەكان هێندە گەورەبوون لەدوای ساڵی 1970 خۆپیشاندنی لەو جۆرە لە کۆریای باشوور ئەنجام نەدراون.

سەرۆكی كۆریای باشوور بەوە تۆمەتبار دەكرێت رێگەی بە هاوڕێیەكی خۆی داوە بۆ بەكارهێنانی دەسەڵات، بەو هۆیەشەوە گەندەڵی ئەنجامدراوە.

ئەو هاوڕێیەی سەرۆكی كۆریای باشوور بەتۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات دەستگیركراوە و خەڵكیش داوادەكەن سەرۆكی وڵات دەست لەكار بكێشێتەوە.

یەكێكی دیكە لە پرسە گەرمەكانی كۆریای باشوور دەستگیركردنی  لی جەی یانگ، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگە، كە رۆژی هەینی دادگایەك بەتۆمەتی پێدانی بەرتیل و تێوەگلانی لە کەیسێکی بەرفراوانی گەندەڵی سەرۆکی ئەو وڵاتە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرد.

پێشبینی دەکرێت دەستبەسەرکردنی لی جەی یانگ کاریگەری گەورە لەسەر کۆمەڵەی بازرگانانی کۆریای باشوور دروست بکات، بەو پێیەی گرووپی سامسۆنگ لەلایەن دەوڵەمەندترین خێزانی کۆریای باشوور بەڕێوەدەبرێت و رۆڵێکی بەرچاوی لە ئابووری کۆریای باشوور هەیە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دایکی رۆژ | 20/09/2017 01:01:27 م
تا ێستا لە کێ بوون. زۆر درەنگە بۆ گفتۆ گۆ . تەواو کات هات
Baran B | 20/09/2017 01:59:42 م
lagall rai Dayki Rojm
یەکێتیی ئەوروپا راگەیێندراوێکی لەبارەی گشتپرسی کوردستان بڵاوکردەوە
| دوێنێ کاژێر 02:47 | (2)
swrkew kader faraj | 19/09/2017 08:01:53 م
وچی ناتوانم په‌یچی كومسیون ناوێك توماربكه‌م ؟؟ په‌یچه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ ؟؟؟
Dilshad Mostafa
Dilshad Mostafa | 20/09/2017 01:53:34 م
tkaya paychi komsyon blawbkanawa .
مەرجی فۆرمی خۆراک بۆ کوردستانیانی تاراوگە لابرا
| 18/9/2017 | (5)
Sammy | 20/09/2017 01:46:43 م
Slaw le gyani paki . Ru7i shad.Esta le beheshte.
کچە رۆژنامەنووسێكی كورد كۆچی دوایی كرد
| دوێنێ کاژێر 12:16 | (1)
mufid | 19/09/2017 11:46:22 م
Dast Xosh
access | 20/09/2017 12:23:20 م
وەکوو بێلایەنێك: دەست و پەنجەت خۆش بێیت.....
ئەگەر بگەمە خزمەت جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
| 19/9/2017 | (7)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی! 3 کاژێر لەمەو بەر |

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی!

دەڵێ بەمکارە پێشی شێرپەنجەکەم دەکەوم زۆرتر
قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین 4 کاژێر لەمەو بەر |

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین

شاندێکی حکومەت و پەرلەمان کۆبوونەوە زۆرتر
داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات

"بۆچی ئەمریکا و هاوپەمانان بەمشێوەیە لێتان زۆرتر
0.344 seconds