وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ترەمپ لەبەردەم داهاتووێکی نادیاردایە؛ دوورخستنەوەی ئەگەرێکی بەهێزە

لەلایەن پێشەوا عومەر 17/4/2018
 بەپێی نوێترین راپرسی، دۆناڵد ترەمپ خراپترین سەرۆکی ئەمریکایە لەماوەی 75 ساڵی رابردوودا
بەپێی نوێترین راپرسی، دۆناڵد ترەمپ خراپترین سەرۆکی ئەمریکایە لەماوەی 75 ساڵی رابردوودا

رووداو - شرۆڤە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەته یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەبەردەم داهاتووێکی نادیاردایە و رۆژ لەدوای رۆژ هەوادارانی کەمدەبنەوە، بەپێی دوایین راپرسی کە ماڵپەڕی (سپێکتاتۆر ئیندێکس) بڵاویکردووەتەوە، لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا: لە 75 ساڵی رابردوودا خراپترین سەرۆکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کێ بووە؟ بە رێژەی 26٪ دۆناڵد ترەمپ یەکەمە و سەرەوەی ریزبەندی خراپترین سەرۆکەکانی ئەمریکای گرتووە!

هۆکارەکانی باوەڕبوون بەوەی دوورخستنەوەی ترەمپ لە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەگەرێکی بەهێز بێت چین؟ هەنگاوەکانی دوورخستنەوەی سەرۆک چین؟ جێگرەوەی کێیە؟ چی لە بارودۆخی سیاسەتەکانی ئەمریکا دەگۆڕێت؟

گرنگترين هۆکارەکانی دوورخستنەوەی ترەمپ ئەمانەن:

1- بابەتی دەستوەردانی رووسیا لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریکا بە قازانجی ترەمپ و، هەماهەنگی و تێوەگلانی کۆمەڵێک لە یاریدەرەکانی ترەمپ لەو کەیسە و، بوونى گومان لەوەی ترەمپ خۆیشی لەو کەیسە تێوەگلاوبێت، بووەتە باسوخواسی گەرموگوڕی نێوخۆی ئەمریکا، ئەمەش ئاسایشی ئەمریکاى خستووەتە ژێر پرسیارەوە!

لە 17ی ئایاری 2017 دا وەزارەتی دادی ئەمریکا (رۆبەرت مۆلەر)ی وەکو لێکۆڵەری تایبەت لە کەیسی دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی ئەمریکا دیاریکرد، روبەرت مۆلەر بۆ ماوەی 10 ساڵ بەڕێوەبەری FBI بووە و لەڕووی ئینتیمای سیاسییەوە سەر بە پارتی کۆمارییە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو کەیسە، گەیشتووەتە پەڕاوێکی تۆمەتبارکردن کە کۆمەڵێک خاڵی گرنگی لەخۆگرتووە، لەوانە:

یەکەم: دەستوەردانى رووسیا لە هەڵبژاردنەکان بەفیعلی روویداوە کە ترەمپ چەندینجار بەرپەرچی داوەتەوە.

دووەم: سەلماندنی پەیوەندی لەنێوان دەستوەردەران و کۆمەڵێک لە هەڵسوڕێنەرانی کامپەینی دۆناڵد ترەمپ.

ئێستا رۆبەرت مۆلەر بەرەو ئەوە دەڕوات لێپرسینەوە لە ترەمپ بکات لەژێر سوێنددا، بە بڕوای چاودێران لەدایکبوونی ئەو ساتە بە مانای کۆتاییهاتنی ترەمپ دێت وەکو سەرۆکی ئەمریکا، ئینجا بە دەستلەکارکێشانەوەی بێت یاخود دوورخستنەوەی بێت لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانەوە. ترەمپ هەرچەندە چەندینجار بەرهەڵستی ئەم لیژنە تایبەتەی کردووە و ویستوویەتی رۆبەرت مۆلەر دووربخاتەوە، بەڵام متمانەی زۆری ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات بە مۆلەر، وایکردووە بەڕوونی ئەوە بگەیێننە ترەمپ کە بیرکردنەوە لە دوورخستنەوەی مۆلەر هێڵی سوورە و هەنگاوی وا ئەنجامەکەی دوورخستنەوەی ترەمپی لێدەکەوێتەوە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە.

2- بابەتی دووەم کە ئێستا مەکتەبی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI پەڕاوەی لێکۆڵینەوەی بۆ کردووەتەوە، گەندەڵی و پەیوەندییە سۆزدارییەکانی ترەمپن لەگەڵ کۆمەڵێک ئافرەت و ئەستێرەی فیلمە رووتەکان. ترەمپ هەمیشە ئەمەی رەتکردووەتەوە و ئەوەشی رەتکردووەتەوە بە پێدانی پارە ئەو ئافرەتانەی بێدەنگ کردبێت. بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا FBI هەڵیکوتایە سەر نووسینگەی مایکڵ کۆهین، پارێزەری تایبەتی ترەمپ، لە نووسینگەکەیدا دەستیان بەسەر چەندین بەڵگەنامە و تۆماری دەنگیدا گرتووە لەسەر چەندین بابەتی جیاواز لەبارەی ترەمپ، لەنێوانیاندا تۆمارێکى دەنگی نێوان پارێزەرەکەی ترەمپ و پارێزەری دوو لەو ئافرەتانە هەیە کە ترەمپ پەیوەندیی سێکسی لەگەڵیان بەستووە، ئەم کەیسە هێندە ترەمپی نارەحەتکردووە بەفەرمی داوای لە لێکۆڵەری تایبەتی کەیسەکە کردووە فەرمان بدات دەستکاری بەڵگەنامەکان نەکرێت و نەخرێنە ژێر لێکۆڵینەوە، ئەم داوایەش زیاتر ترەمپی خستووەتە ژێر پرسیارەوە!..

هەر لەسەر بابەتی پەیوەندییە سۆزدارییەکانی ترەمپ، جیمس کۆمی، سەرۆکی پێشوی FBI کە ترەمپ لە پۆستەکەی دووریخستەوە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ABC NEWS دا رایگەیاند، باوەڕی وایە رووسەکان کۆمەڵێک بەڵگەیان لەسەر پەیوەندییە سۆزدارییەکانی ترەمپ بەدەستەوە بێت و، ترەمپی پێ ئیستیفزاز بەکەن!

زۆرێک لە پسپۆرانی تایبەت بە کۆشکی سپی پیانوایە بەپێچەوانی هەموو سەرۆکەکانی پێشوو، ئێستا رۆژانە چاوەڕێی رووداوی سەیر و نامۆن لەنێو کۆشکی سپیدا رووبدەن!

رێکارەکانی دوورخستنەوەی سەرۆک بەپێی دەستووری ئەمریکا؟

بەپێی دەستووری ئەمریکا، لەکاتی بوونی خیانەت یاخود درۆ یاخود رێگری لە بەرەوپێشچوونی یاسا و داد لەلایەن سەرۆکەوە، رێکارەکانی تایبەت بە دوورخستنەوەی سەرۆک دەستپێدەکەن، کە خۆیان لە دروستبوونی دادگایەکی تایبەت بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی تۆمەتەکە دەبیننەوە، لەم حاڵەتەی ترەمپدا پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت هەمان دەوری دادگاکە دەبینێت، لەکاتی یەکلابوونەوەی رۆبەرت مۆلەر و لیژنەکەی بە تۆمەتبارکردنی سەرۆک کە بەپێی چاودێران نزیکە،  قۆناخی دووەم دەستپێدەکات، لەو قۆناخەدا تۆمەتەکە و سکاڵاکە دەخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران، لەوێش بە دەنگدانی 50+1 کەیسەکە یەکلادەبێتەوە، ئەگەر ئەو رێژەیە دەنگیان بە بڕیاری دوورخستنەوە دا، ئەوکات بڕیارەکە بۆ ئەنجوومەنی پیران دەنێردرێت، لە ئەنجوومەنی پیران بڕیارەکە دیسان دەخرێتەوە دەنگدان و بە 2/3، واتە ئەگەر زۆرینەی رەهای ئەندامان دەنگیان بە دوورخستنەوەی دا، ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بێ وەرگرتنی هیچ تانەیەک، وەکو بڕیارى کۆتایی سەرۆک بە دوورخراوە دادەنرێت.

جیگرەوەی کێ دەبێت؟

دەستووری ئەمریکا بەوردی قۆناخەکانی جێگرەوەی سەرۆکی دیاریکردوون لەکاتی نەمانی سەرۆک بەهۆی هەر رووداوێکەوە بێت.  یەکەم بژاردە جێگری سەرۆک دەبێت، لەم حاڵەتەدا مایک پێنس کە ئێستا جێگری سەرۆکە، جێگەی سەرۆک دەگرێتەوە و بەفەرمی سوێندی یاسای دەخوات و وەکو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت.

بە گۆڕینی ترەمپ چی لە سیاسەتی ئەمریکا دەگۆڕێت؟

بێگومان بەهۆی ئەو دەسەڵاتە زۆرانەی دەستوورى ئەمریکا بە سەرۆکی داون، سیاسەتی هەموو سەرۆکێک لەوی دیکە جیاوازتر دەبێت. ترەمپ و پێنس جیاوازی زۆریان هەیە. 

ترەمپ بڕیارەکانی هەمیشە چاوەڕواننەکراون و زیاتر کار لەسەر بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی دەکات، زۆر تووند مامەڵە دەکات، رای خۆی دەچەسپێنێت و گوێ بۆ رای کەس ناگرێت.

بەپێچەوانەوە پێنس بەوە بەنێوبانگە کەسێکى دیسپلینییه و بەهێزە، کەسایەتییەکی لەسەرخۆ و هەڵەشە نییە، زۆر گوێ لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران دەگرێت و حیساب بۆ بیروبۆچوونیان دەکات. بۆیە بە بڕوای چاودێران سیاسەتی پێنس لە هی ترەمپ جیاوازدەبێت و پێنس ئەمریکا بەرەو قوتابخانە تەقلیدییەکە دەباتەوە کە پێش ترەمپ کۆماری و دیموکراتەکان لەسەری رۆشتوون.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

نیشانەکردن : ترەمپ
8087 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكاك | 09/12/2018 01:17:58 م
ئەم بڕيارە هەڵەيە، چونكە نايێكسانى تێدايە و دژى مافەكانى مرۆڤە، تكايە پێيدا بچنەوە، ئەگەر هەر نا، با VIPيەكەش وەك خۆى بێتەوە و بەم چەشنە كێل و ێل...
وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەردەکات
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Khoshi Tahir | 08/12/2018 03:13:00 م
گيانى پاكى بيرمةندى گةورةى كورد پروفيسور جةمال نةبةز شاد و ئارام بى 😢
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| دوێنێ کاژێر 12:16 | (3)
ئاری | 07/12/2018 04:05:49 م
ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە راستی نایخوات. ئەوەی دەیخوات رای گشتییە وەکو حیزبە دەسەڵاتدارەکانی لای خۆمان ئەوانەی بەرێزت باسیان دەکەیت راستن بەڵام...
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (8)
Ganjo Hassan | 08/12/2018 08:37:54 م
ئيمه وه ك دانيشتواني گوندي كوري له هه موو خزمه ت گوزاريه ك بي به شين له كاربا موليده بلديه قوتابخانه ماركيت زور شت به داخه وه كه سيك غه م له و خه لكه...
دانیشتووانی گوندی کۆری لەبەر نەبوونی کارەبا گردبوونەوە
| دوێنێ کاژێر 09:10 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پزیشکانی ئەمریکی توانییان نەشتەرگەری چاندنی تەواوی رووخسار ئەنجامبدەن 9 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشکانی ئەمریکی توانییان نەشتەرگەری چاندنی تەواوی رووخسار ئەنجامبدەن

نەشتەرگەری چاندنی تەواوی رووخسار 25 کاژێری زۆرتر
10 کاژێر لەمەو بەر |

"بکوژ"ی رەحیمی زەبیحی دەستگیرکرا

"تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە کوشتنی ئەو زۆرتر
شاجوانی 2018-ی جیهان هەڵبژێردرا 15 کاژێر لەمەو بەر |

شاجوانی 2018-ی جیهان هەڵبژێردرا

کچێکی مەکسیکی ناسناوەکەی بردەوە زۆرتر
0.485 seconds