وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

لەبەردەم بارەگای UN لە نیویۆرک داوای سەربەخۆیی کوردستان کرا

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 17/9/2017
کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە گردبوونەوەکە بەشدار بوون

رووداو - نیویۆرک

بە درووشمی "کوردستان عێراق نییە"، ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە بەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گردبوونەوە و، داوای پشتگیرییان کرد بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەدا کورد نەتەوەیەکە، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 40 ملیۆن کەسە، بەڵام نوێنەریان لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە، ئێستاش کاتی ئەوەیە "دەوڵەتمان هەبێت". هەروەها داوایان لە هاونیشتمانییانی باشووری کوردستان کرد، رۆژی 25 مانگ بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و، بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەنگ بدەن. 

نەتەوە یەکگرتووەکان نەک هەر کوردستان بە عێراق دەزانێت، بەڵکو بەیاسا دەبێت پابەند بێت بە یەکپارچەیی و سەروەری عێراق، هەریەک لە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێن "نابێت ئەم گشتپرسییە ئەنجام بدەن. ئێستا کاتی نییە".

کوردانی خۆپیشاندەر لە نیویۆرک لەبارەی ئەم داواکارییەی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان گوتەیان یەکە، عومەر عەبدوڵڵا یەکێک لە خۆپیشاندەران دەڵێ "ئەگەر ئێستا کاتی نەبێت، کەی دێت؟". خۆپیشاندەرێکی دیکە بەناوی مستەفا تەیکین دەڵێ "نەتەوە یەکگرتووەکان دووڕووە".

لەو خۆپیشاندەرانەی تۆڕی میدیایی رووداو قسەی لەگەڵدا کردن، کەسیان نەیاندەگوت ئێمە لە کاردانەوەی نەیارانی کورد دەترسین، یەکێک لەوان خۆپیشاندەرێک بوو بەناوی داود سندی، کە دەڵێ "من هیچ ترسم نییە، ئەگەر بڵێن وەرەوە کوردستان و ببە پێشمەرگە، ئامادەم بەیانی بگەڕێمەوە".

زۆربەی خۆپیشاندەرەکان دانیشتووی نیویۆرک نەبوون، هەندێکیان لە جێگای زۆر دوورەوە هاتبوونە نیویۆرک و، ماوەی 24 کاژێر بە ئۆتۆمبێل رێیان کردووە تاوەکو گەیشتوونەتە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، هەندێکی دیکەشیان کورد نەبوون و لە نەتەوە و باکگراوندی جیاواز بوون.
 
لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵای 193 وڵات دەشەکێتەوە، کە هەندێکیان ژمارەی دانیشتووانیان لە 100 هەزار کەس زیاتر نییە، خۆپیشاندەرانی کوردستانیش لەپێش ئەو بارەگایە رایانگەیاند "ئێمە نەتەوەیەکین ژمارەمان نزیکەی 40 ملیۆن کەسەوە و، نوێنەرمان لەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە نییە. ئێمە ئێستا شایستەی دەوڵەتین نەک لەبەرئەوەی تەنها هیوایەکی نەتەوەییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ ئەوەی کارەساتەکانی پێشووتر دووبارە نەبنەوە".

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)

پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە

دڵشاد شەهاب: هەوڵەکەی گۆڕان ئەنجامی نابێت زۆرتر
ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: سوپا و حەشد هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: سوپا و حەشد هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە

راگەیێندراوێک لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان زۆرتر
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین 9 کاژێر لەمەو بەر | (2)

رووسیا: پشت لە کورد ناکەین

"پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانمان لەگەڵ زۆرتر
0.281 seconds