وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئاگرەکەی کالیفۆرنیا "بەهەشتی کرد بە دۆزەخ"

لەلایەن رووداو 17/11/2018
29825 ژمارەی بینین

رووداو - AFP 

ئەو ئاگرە گەورەیەی بەشێکی کالیفۆرنیای گرتووەتەوە بووە هۆی ئەوەی شارۆچکەی پارادایس بەتەواوەتی وێران ببێت، تەنیا لەو شارۆچکەیە 56 هەزار و 655 هێکتار زەوی سووتاوە، بەلایەنی کەمەوە 63 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 11 هەزار ماڵ و دووکان سووتان و بوونەتە وێرانە. 


بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، بەگشتی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 71 کەس، هاوکات زیاتر لە هەزار کەسی دیکە بێسەروشوێنن.

ئەم ئاگرەی کالیفۆرنیا بە گەورەترین رووداوی ئەو ویلایەتە دادەنرێت لە ساڵی 1933ـوە کە زۆرترین قوربانی لێکەوتووەتەوە. 

تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی ئاگرەکە نزیکەی 50 هەزار کەس ئاوارەبوون و بڕیاریشە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خەڵک و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی کالیفۆرنیا بەسەربکاتەوە.



داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

0.188 seconds