وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئاگرە گەورەکەی پورتوگال

لەلایەن رووداو 18/6/2017
6032 ژمارەی بینین

 

رووداو -AP

ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکانی نێوەڕاستی پورتوگال بەربووە و نزیکەی 60 دارستان لە ئاگردا دەسووتێن، زیانێکی زۆریشی لێکەوتووەتەوە و نزیکەی 150 کەس سووتاون. حکومەتی ئەو وڵاتەش سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند.

بەهۆی ئاگرەکەوە تائێستا بەلایەنی کەمەوە 62 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 90 کەسی دیکەش بریندارن. بەشێکی بەرچاو لە قوربانیان لەنێو ئۆتۆمۆبێلەکانیان زیانیان بەرکەوتووە و سووتاون.

حکومەتی پورتوگال زیاتر لە 1700 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و ئۆتۆمبێلی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە تەرخانکردوون.

ئانتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی حکومەتی پورتوگال رووداوەکەی بە تراژیدیایەکی گەورە ناوبردووە و رایگەیاندووە: لەم چەند ساڵەی دواییدا ئاگری بەوشێوەیە گەورە لە پورتوگال نەکەوتووەتەوە.

حکومەت بەڵێنیداوە هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە چڕتربکاتەوە و ژمارەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنیش زیاتر بکات.

لە رۆژی شەممە 17-6-2017 وە شەپۆلێکی گەرما پورتوگالی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەش پلەکانی گەرما 40 پلەی سەدییان تێپەڕاندووە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

جیهان
0.156 seconds