وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کاتی گشتپرسیی هەرێمی کوردستان گونجاو نییە

لەلایەن رێکار عەزیز 18/9/2017
 ژان ئیڤ- لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
ژان ئیڤ- لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

رووداو - هەولێر

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، کاتی گشتپرسیی هەرێمی کوردستان نییە، داواش لە هەولێر و بەغدا دەکەین پەنا بۆ گفتوگۆو دانوستاندن ببەن. 

ژان ئیڤ- لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە نیویۆرک داوای لە هەولێر و بەغدا کرد ناکۆکییەکانیان لەڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەربکەن.

ئەو گوتەیەی لودریان لەکاتێکدایە، حەوت رۆژی دیکە واتە لە 25ـی ئەیلوولی ئەمساڵ خەڵکی باشووری کوردستان روو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن و، بە بەڵێ یاخود نەخێر لە گشتپرسیێکی مێژووییدا بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگدەدەن.

گوشارێکی زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر کوردە و داوا دەکریت گشتپرسی باشووری کوردستان دوابخرێت، یاخود هەڵبوەشێندرێتەوە، کوردیش داوا دەکات لە بەرامبەر دواخستنی گشتپرسی بەدیلێک بۆ ئەو بارودۆخەی باشووری کوردستان بدۆزرێتەوە، بەپێچەوانەوە کورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسییەکەی.

کۆمێنتەکان

 
کاروان موحەممەد | 18/9/2017
ڕیفیراندۆمەکە دەکەین ئینجا لە سەر بنچینەی ئەنجامەکانی ڕیفیراندوم دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ بەغداد دەکەین! بەکارهێنانی دەستەواژەی "کاتی ڕیفیراندوم گونجاو نیە" دەربڕینێکی دیپلۆماسیە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان (بەرز نرخاندنی رۆلی کورد و پێشمەرگە لە دژی تێرۆریستان و هەروەها ڕاگرتنی خاتری سەرکردەکانی کورد) و (ئارامکردنەوەی هەڕەشەکانی وڵاتانی وەک تورکیا و عێراق و ئێران و نیگەرانیەکانی وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی و ڕۆژئاوایی، یەعنی بۆ خاوکردنەوەی هەڕەشەی هەندێک وڵات و ڕەواندنەوەی نیگەرانیی هەندێک وڵاتی تر). منیش دەڵێم، کاتەکە گونجاوە و بە ڕیفیراندوم کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی لە ناوچەکە دەکەینە ئەمری واقع، وە هەوڵ دەدەین هەر چۆنێک بێت سنووری نێوان خۆمان و عێراق بە گفتوگۆ و سازش و ڕێککەوتن دیاری بکەین و ڕێز لە بەرژەوەندیەکانی یەکتر بگرین. ئەگەر وا بکرێت، ئینجا وڵاتان وردە وردە ئیعتراف بە دەوڵەتی کوردستان دەکەن. من دڵنیام سنووری کوردستان و عێراق هەر بە ڕێککەوتن دیاری دەکرێت، ناگاتە شەڕ، هەر هاوپەیمانان کە لێرەن لێناگەڕێن ئەو شەڕە ڕووبدات ئەگەر ڕووشیدا، زوو دایدەمرکێننەوە و لێناگەڕێن ئێران ببێتە ئاکتەری سەرەکیی ڕووداوەکان لە عێراق و کوردستان. قسەکەی ئیسماعیل بێشکچی و فرێدێریک تیسۆ لە بیر مەکەن، ئەوان دەڵێن کاتەکە گونجاو و گونجاوتریشە و پەشیمان مەبنەوە و دوای مەخەن و بە قسەی وڵاتانی فێڵباز مەکەن کە ئامادەن خیانەتتان لێ بکەن وەک چۆن لە ڕابوردوودا کردوویانە، بۆیە ڕیفیراندوم بکەن و دەوڵەتی کوردستان بکەنە ئەمری واقع (دیفاکتۆ). قسەی ئەو دوو دۆستەی کورد ڕاستە. وە با ئەوەش بڵێم، پێویستە کورد هەرچی زووە خۆراک و سووتەمەنی بکڕن و هەڵیبگرن، دونیایە تورکیا و ئێران سنوور دابخەن وەک سیاسەتێک تا خەڵک برسی ببن و خۆپێشاندان بکەن و فشار بخەنە سەر سەرکردایەتیی کورد تا کار بە ئەنجامی ڕیفیراندومەکە نەکەن و پەشیمان ببنەوە لە سەربەخۆیی. ئەو سنوور داخرانە هەر چەند مانگێک دەخایەنێت وەک کارتێکی سیاسی، بەڵام ئەگەر خەڵک ئامادەکاریەکی چاکی کردبێت بۆ خۆراک و سووتەمەنی، کارتە سیاسیەکە وردە وردە کاڵ دەبێتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دونیا فشار دەکەن و سنوورەکان بەو دوو وڵاتە دەکەنەوە، یان دەگەینە سازش لەگەڵیان بە تایبەتی لەگەڵ تورکیا. جا بۆیە هەتا زووە با خەڵک ئامادەکاریی بکەن: کڕین و هەڵگرتنی ئارد و برنج و ساوارێکی زۆر، ڕۆنێكی زۆر، دۆشاوی تەماتەی زۆر، شەکر و خوێ و چا، شیری تۆز و سیریلاک بۆ منداڵی ساوا، فاسولیا و نۆک و نیسک و لۆبیا و مەعکەرونی و سپاگێتی (ئەمانە هەموویان زۆر زۆر درەنگ ئێکسپایەر دەبن)، وە کڕینی سووتەمەنی وەک نەفت و غاز و بەنزین. ئەو خۆراک و سووتەمەنیانە بەشی بە لای کەمیەوە سێ مانگ بکەن. هەر هەموو گەل دەبێت وا بکەن بە زووترین کات. هیوادارم نەگاتە ئاستی سنوور داخستن و گەمارۆ، بەڵام مرۆڤ باشترە پێش تایێ بەتانی بە خۆیدا بدات، باشترە زووتر حیسابی خۆی بکات و ئامادەی هەر ڕووداو و دۆخێكی خراپ ببێت. ئەگەر سنوورەکان دانەخران، خۆراک و سووتەمەنیەکان تێكناچن، دەتوانن وردە وردە بیانخۆن و تەواو، مرۆڤ دەبێت بیرتیژ و دووربین و ستراتیژ بێت.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سیستانی داوا لە سەرکردایەتیی کورد دەکات کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن 3 کاژێر لەمەو بەر |

سیستانی داوا لە سەرکردایەتیی کورد دەکات کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن

پەیامێک لەبارەی هێرشی هێزە عێراقییەکان و رەوشی زۆرتر
فەرەنسا: داوا لە عێراق دەکەین رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت 4 کاژێر لەمەو بەر |

فەرەنسا: داوا لە عێراق دەکەین رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت

لە هەوڵدایە بۆ دەرکردنی پڕۆژەبڕیارێک لە زۆرتر
0.25 seconds