وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

خۆپیشاندان دژی گرانی بەنزین لە فەرەنسا

لەلایەن رووداو 18/11/2018
2632 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی فەرەنسییەکان دژی بڕیاری حکومەتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ زیادکردنی باج لەسەر سووتەمەنی و گرانی نرخی بەنزین بەردەوامە. لە خۆپیشاندانەکاندا گرژیی و ئاڵۆزی دروستبووە، لە زۆر شوێن ئاگر کەوتووەتەوە و پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روویداوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، جگە لە گیانلەدەستدانی کەسێک، نزیکەی 400 خۆپیشاندەر برینداربوون کە 25یان پۆلیسن، برینی بەشێکیان سەختە. هەروەها زیاتر لە 100 کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندانەکان رۆژی یەکشەممە بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمتر خەڵک بەشداریکردووە، بەڵام خۆپیشاندەران دەڵێن، سوورن لەسەر داواکانیان تاوەکو ئەو کاتەی وەڵام دەدرێنەوە.

ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە پیاوێکی تەمەن 63 ساڵ بووە، هۆکاری رووداوەکەش ئەوە بووە، ئافرەتێک لەو کاتەی ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێلەکەی کچەکەی بگەیەنێتە نەخۆشخانە، خۆپیشاندەران دەوری ئۆتۆمبێلەکەیان گرتووە و رێگەیان نەداوە بڕوات، ئەویش بەخێرایی لێی خوڕیووە، لە ئەنجامدا ئەو پیاوە بەتەمەنەی شێلاوە و گیانیلەدەستداوە.

بەپێی راپرسی میدیاکانی فەرەنسا، ئاستی پەسەندی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ 25% دابەزیووە.

0.219 seconds