وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

‎مەسروور بارزانی و برێت مەکگۆرک لە واشنتن کۆبوونەوە

لەلایەن دەرباز ساڵح 19/5/2017
‎مەسروور بارزانی، برێت مەکگۆرک و فوئاد حوسێن
‎مەسروور بارزانی، برێت مەکگۆرک و فوئاد حوسێن

رووداو - واشنتن

شاندێکی هەرێمی کوردستان ‎بەسەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، لە واشنتن لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش کۆبووەوە.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێکهاتووە و، رۆژی هەینی 19-5-2017 چاویان بە برێت مەکگۆرک کەوتووە. 

بەپێی راگەیێندراوێک کە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە شه‌ڕی داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی و كوردستان و ئه‌مه‌ریكا.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان چەند رۆژێکە لە ئەمریکایە و ژەمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداون، لەوانە لەگەڵ ژەنەراڵ هێربێرت رایمۆند ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا .

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە جارید کۆشنەر، راوێژکاری باڵای کۆشکی سپی و تۆم بۆسێرت، راوێژکار بۆ رووبەڕوونەوەی تیرۆر ئامادەبوون و، دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و عێراقیان تاوتوێکرد.

لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان، رۆژی 16/5/2017 لەکاتی بەشداریکردن لە سیمینارێکدا ، لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا  مەسروور بارزانی رایگەیاند "قسە لەسەر وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، راوێژکارەکان و کەسانی دیکە کە دوێنێ لەگەڵیان کۆبوومەتەوە، ناکەم، بەڵام ئێمە لەلایەن ئەمریکاوە زۆر پاڵپشتیی کراوین".

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

zoheir | 25/09/2017 04:10:21 م
piroze Dewleta KURDI
بارزانی بەشداریی لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستاندا کرد
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21/9/2017 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 21/9/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

1.11 seconds