وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هێرشکردنە سەر موسڵمانان لە لەندەن

لەلایەن رووداو 19/6/2017
5276 ژمارەی بینین

رووداو - لەندەن

جارێکی دیکە لەندەن هێرشێکی خوێناوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمجارە بۆ سەر موسڵمانان بوو. هێرشەکە لەلایەن سێ کەسەوە ئەنجامدرا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 19-6-2017، سێ کەسی بەریتانی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان خۆیان بەنێو موسڵمانانی مزگەوتی خانەی چاودێری ئیسلامی لە نزیک مزگەوتی فێنسبێریدا کێشا، لەکاتێکدا نوێژخوێنان خەریکبوون لە مزگەوت دەهاتنە دەرەوە، دواتر یەکێک لەو کەسانە بە چەقۆ هێرشیکردە سەر نوێژخوێنەکان.


رووداوەکە کوژراوێک و هەشت برینداری لێکەوتەوە، یەکێک لە هێرشکارانیش دەستبەجێ لەلایەن نوێژخوێنانەوە دەستگیرکرا.

لەدوای هێرشەکانی مانچستەر و بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا کە داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی لەئەستۆگرتن، لە بەریتانیا رق و کینە بەرامبەر موسڵمانان زیاد بووە.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

جیهان
0.25 seconds