وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

یەکێتیی ئەوروپا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان راگەیاند

لەلایەن دیار کوردە 19/6/2017
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ کۆبوونەوە
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ کۆبوونەوە

رووداو - هەولێر

یەکێتیی ئەوروپا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی راگەیاند و داوا دەکات هەرێمی کوردستان "خۆی بەدووربگیرێت لە هەوڵی تاکلایەنە". 

رۆژی دووشەممە 19-6-2017 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ کۆبوونەوە، لەدوای کۆبوونەوەکەیان راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانی خۆیان بۆ" عێراقێکی یەکگرتوو، یەکپارچە و خاوەن سەروەری" دووپاتکردووەتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی عێراق ئاماژەیان بەوەکردووە، دەبێت لایەنە عێراقییەکان خۆیان لە هەوڵی تاکلایەنە بەدوور بگرن و پرسەکان لەڕێگەی دوولایەنە و گفتوگۆ لەسەر بنچینەی جێبەجێکردنی تەواوی دەستووری عێراق چارەسەربکەن.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە "یەکێتیی ئەوروپا داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات هاوئاهەنگی سەرکەوتووانەی ئەمنیان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ زیاتر بکەن". هەروەها "دەست بە گفتوگۆی بنیادنەرانە بکەن لەسەر هەموو پرسە سیاسی و ئابوورییەکان، لەنێویاندا ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان".

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژە بەوەش دەکەن: "یەکێتی ئەوروپا داوا لە هەموو لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات بەدوای زەمینەیەکی هاوبەشدا بگەڕێن و دامەزراوە دیموکراتییەکانیان کارابکەنەوە". هەروەها بیر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نێوخۆیی بکەنەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن 12 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن

"پێویستە رێگە لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت" زۆرتر
مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو 13 کاژێر لەمەو بەر |

مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو

گشتپرسیش نەبا حەشدی شەعبی هەر هێرشی دەکرد زۆرتر
0.406 seconds