وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

سەرۆکی فەرەنسا بۆ رووداو: لەبەردەم گشتپرسی نابینە رێگر (نوێکراوەتەوە)

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 19/9/2017
دەقی پرسیاری مەجید نیزامەدین گلی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە نیویۆرک و وەڵامی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

رووداو - نیویۆرک

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان دەڵێت لەبەردەم هیچ پرۆسەیەکی دیموکراسی و دیپلۆماسی نابنە رێگر. جەختیش لەوە دەکاتەوە پەیوەندییەکی مێژووییان لەگەڵ گەلی کورد هەیە. 

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19-9-2017 لە نیویۆرک، دوای پێشکەشکردنی یەکەم گوتاری ساڵانەی وەک سەرۆکی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا  لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە.



دەقی پرسیار و وەڵامەکە، لە زمانی فەرەنسی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی


رووداو: سوپاس بەڕێز سەرۆک، من مەجید گلی لە تۆڕی میدیایی رووداو، خۆشحاڵم کە یەکمجار لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەتبینم، دەمەوێت لەبارەی عێراقەوە پرسیارت لێبکەم، ئەم بەیانییە تۆ چاوت بە سەرۆک ئەردۆغان کەوت، تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسی لەنێوان فەرەنسا و تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رێگری لە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان- باکووری عێراق بکات، دەمەوێت لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییە پرسیار بکەم، هەروەها فەرەنساش دۆستێکی مێژوویی کوردە، بۆچی فەرەنسا دەبێتە بەشێک لەو گوشارە نێودەوڵەتییە بۆ رێگریکردن لە پرۆسەیەکی دیموکراسی لە باکووری عێراق- لە کوردستان؟

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا: فەرەنسا قەت نابێتە بەشێک لە دەستپێشخەرییەک کە رێگە بگرێت لە پرۆسەیەکی دیپلۆماسی یان رێگە لە پرۆسەیەکی دیموکراسییانە بگرێ. وەک تۆ گوتت، فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ کوردان هەیە، بەتایبەتیش لەگەڵ کوردەکانی عێراق. ئەو پەیوەندییەش دەمێکە هەیە و رێزێکی گەورەم بۆ ئەو گەلە هەیە کە خەباتدەکات و داکۆکی لە بەها مێژووییەکانی دەکات. سەرۆک بارزانی بەنیازە لە رۆژی 25ی ئەیلوولدا گشتپرسییەک ئەنجامبدات، کە دەکرێ ئەنجامەکەی سەربەخۆیی تەواوەتیی کوردستانی عێراق بێت. هیوادارم ئەگەر ئەو گشتپرسییە ئەنجامدرا، بۆ ئەوەبێت کە نوێنەرایەتییەکی باشی کوردەکانی عێراق لە حکومەتدا و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا هەبێت. بۆ؟ چونکە ئەمڕۆ پێویستمان بە عێراقێکی ئارام لەسەر ئاستی خاکەکەی و لەسەر ئاستی سیاسیش هەیە. وەزیری دەرەوە، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، چووبووە عێراق و سەردانی بەغدای کرد، دواتریش چووە هەولێر، بۆئەوەی بەردەوامی بداتە ئەو روانینەی فەرەنسا. لێرە دەمەوێ زۆر بەڕوونی بڵێم کە فەرەنسا هیواخوازە عێراق سەقامگیر بێت و سەرکوەزیرانەکەی سەرکەوتووبێت. بەڵام هیواداریشە کە حکومەتێک و هاوسەنگییەکی سیاسی هەبێت کە رێز لە هەموو کەمینە و پێکهاتەکانی عێراق و بەتایبەتیش کورد بگرێت. بۆیەش داوا لە سەرۆک بارزانی دەکەم، ئەگەر دەیەوێ گشتپرسی ئەنجامبدات، بیکاتە گشتپرسییەک بۆ دەربڕینی ئیرادەی خۆی لەنێو دامەزراوەکانی عێراقدا، نەک بۆ جیابوونەوەیەک کە دەکرێ ئەنجامی نەرێنیی بۆ هەموو ناوچەکە هەبێت. 



دەقی پرسیار و وەڵامەکە، لە زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی



ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا: فەرەنسا هەرگیز نابێتە بەشێک لە دەستپێشخەرییەک بۆ رێگریکردن لە پرۆسەیەکی دیپلۆماسی و دیموکراسی. فەرەنسا مێژووی لەگەڵ کورد هەیە، بەتایبەتیش کوردی عێراق. پەیوەندییەکان ماوەیەکی زۆریان هەیە و من رێزێکی زۆرم بۆ ئەو خەڵکە مەزنە هەیە کە شەڕ بۆ پارێزگاریکردن لە بەهاکان و هەروەها مێژووی خۆیان کردووە. سەرۆک بارزانی دەیەوێت گشتپرسی لە 24ی ئەیلوولدا ئەنجامبدات، ئەنجامی ئەم گشتپرسییە رەنگە ببێتە هۆی سەربەخۆیی تەواوەتی کوردستانی عێراق. ئەگەر ئەم گشتپرسییەش ئەنجامبدرێت، من دەمەوێت کورد نوێنەرایەتییەکی شایستەی لە حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستووردا هەبێت. من ئەوە دەڵێم چونکە ئێمە پێویستمان بە سەقامگیرییە، پێویستمان بە سەقامگیری خاک و سیاسی هەیە، بۆیەش من ناماوێت سەرۆکوەزیرانی عێراق لاوازبکرێت، وەزیری دەرەوەمان چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا سەردانی عێراقی کرد کە لە بەغدا بوو، هەڵوێستی بەردەوامی فەرەنسای روونکردەوە، دمەوێت روونبم لەوبارەوە کە فەرەنسا دەیەوێت عێراق سەقامگیربێت، دەیەوێت سەرکەوتنی سەرۆکوەزیران ببینێت، بەڵام لەهەمانکادا دەیەوێت حکومەتێک هەبێت هاوسەنگی سیاسی تێدابێت و رێز لە هەموو پێکهاتەکان بەتایبەتیش لەگەڵ کورددا هەبێت. من داوا لە سەرۆک بارزانی دەکەم ئەم گشتپرسییە ئەگەر بکرێت، بکاتە دەرفەتێک بۆئەوەی خەڵک بەتەواوەتی بەشداربن لە دەربڕینی خواستەکانی خۆیان لەنێو دامەزراوەکانی عێراقدا، نەک پێچەوانەکەی کە کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێت.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
Karzan ramazan | 20/9/2017
Dastan xosh

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا یاساکانی لەسەر پزیشكانی بیانی ئاساندەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا یاساکانی لەسەر پزیشكانی بیانی ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 10 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.375 seconds