وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

لە فینلاند هاوڕەگەزخوازانی كورد بە فەرمی دەبنە هاوژین

لەلایەن رووداو 20/3/2017
هاوڕەگەزخوازێكی كورد: ئازادم لەگەڵ هەر رەگەزێك خێزان پێكەوە بنێم، بۆ ئەو ئازادییەش هاتوومەتە ئەوروپا
هاوڕەگەزخوازێكی كورد: ئازادم لەگەڵ هەر رەگەزێك خێزان پێكەوە بنێم، بۆ ئەو ئازادییەش هاتوومەتە ئەوروپا

رووداو– هێلسنكی، ستۆكهۆڵم

پەرلەمانی فینلاند لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەنگی لەسەر یاسای هاوژینی لە نێوان هاوڕەگەزخوازانی ئەو وڵاتە دا، لەو رۆژەدا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڕەگەزخوازانی ئەو وڵاتە كە كوردیشیان تێدایە، بەشێوەیەكی فەرمی بوونە هاوژینی یەكدی.

ئەمساڵ لە مێژووی فینلانددا زۆر تایبەتە. لەلایەك فینلاندییەكان یادی 100 ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتەكەیان دەكەنەوە، لەلایەكی دیكەش هەڵبژاردنی شارەوانییەكان بەڕێوەدەچێ‌ كە بەلای فینلاندییەكانەوە زۆر گرنگە، بە تایبەتی دوای نەمانی چەپەكان لە پەیكەری دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدا. تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەمساڵ بۆ فینلاندییەكان، جێبەجێكردنی یاسای هاوژینیی نێوان هاوڕەگەزخوازانە كە وەك یەكێك لە رووداوەكانی ساڵ باس دەكرێت و لە 1/3/2017 بووە فەرمی.

لەو رۆژەدا دەیان چالاكی بەڕێوەچوون، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڕەگەزخوازان لەو رۆژەدا ئاهەنگی هاوژینییان گێڕا. لە هەندێك شوێن ئاهەنگەكان بە كۆمەڵ بوون، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڕەگەزخوازەكان كۆببوونەوە. لەنێو هاوڕەگەزخوازانی فینلاند، كەسێكی كوردیش هەبوو. بۆ پشتگیریی ئەوانیش لە چەند وڵاتێكی ئەوروپییەوە هاوڕەگەزخوازی كورد و چالاكڤانانی ئەو بوارە هاتبوونە فینلاند.

زریان ناوی خوازراوی ئەو كوڕە كوردەی باشووری كوردستانە كە لەگەڵ پیاوێكی فینلاندی بەناوی تۆمی، رۆژی 1/3/2017 بە فەرمی بوونە هاوژینی یەكدی. زریان دەڵێت: "بڕیارم داوە لەگەڵ پیاوێك وەكو دوو هاوژین پێكەوە بین، تەمسیل نییە و شتێكی دروستكراو نییە، ئەوە سروشتی كەسیی خۆمە و شانازیشی پێوە دەكەم".  گوتیشی: "من كەسێكی نامۆ نیم، ئەوە كۆمەڵگەیە كە منی قبوڵ نەبوو".

زریانی تەمەن 23 ساڵ، دوای دوو ساڵ مانەوە لە رێگای قاچاخ، ماوەی ساڵ و نیوێك دەبێت گەیشتووەتە فینلاند. ئەو گوتی "شانازی دەكەم وەك یەكەم كوردی هاوڕەگەزخوازی فینلاند، یەكێكم لەوانەی لە مێژووی ئەم وڵاتە ناومان تۆمار كرا و مەراسیمەكەمان خستە ئەم رۆژە مێژووییەوە".
بەپێی قسەكانی بۆ (رووداو)، زریان لە رابردوودا دەیانجار تووشی كێشە بووە، چەند جارێكیش لەلایەن كەسوكارییەوە هەوڵی كوشتنی دراوە "دووجار بە مەبەستی كوشتن لێیانداوم و بریندار كراوم". 

زریان ناخۆشیی زۆری بینیوە، تا ئەو كاتەی لەلایەن خاڵییەوە رزگار دەكرێت و دەگەیەندرێتە توركیا و لەوێشەوە خۆی گەیاندە فینلاند. ئێستا هاوژینی گەنجێكی فینلاندییە كە دوو ساڵ لە خۆی بچووكترە.

زریان دەڵێت ئەو تاكە كوردی هاوڕەگەزخواز نییە لە فینلاند "كوردی دیكەش وەكو من هەن لە هێلسنكی، بەڵام نایانەوێت بكەونە بەرچاوی مێدیا و هەر بەو هۆیەش مەراسیمی هاوژینییان نەخستووەتە ئەم رۆژە". 

زریان نەیویست ناوی راستەقینەی ئاشكرا بكات و وێنەكەشی لە میدیاكانی كوردستان بڵاوببێتەوە "لەبەر خاتری كەسوكارم، تا ئەوانیش تووشی ئازارەكانی من نەبن، چونكە كۆمەڵگەكەمان بۆ ئەو بابەتانە زۆر زاڵمە". زریان وایگوت.  

سەبارەت بە هاوسەرێتییەكەی لەگەڵ پیاوێكی فینلاندی كە جێی گومان و لێكدانەوە و پرسیاری خەڵكانی دەوروبەریەتی، بە تایبەتی بۆ دەستهێنانی مافی مانەوە، زریان دەڵێت "هیچ شتێك لە پشت ئەو بابەتەوە نییە، تەنیا ئەوەیە لە شوێنێك یەكمان بینی و بووینە هاوڕێ، كار گەیشتە ژیانی پێكەوەیی، بە كورتییەكەی رێكەوت بوو".  

پارساڵ و لە رۆژی هاوڕەگەزخوازاندا لە سوێد، ژمارەیەك كوردی هاوڕەگەزخواز و چالاكڤانانی ئەو بوارە و چالاكانی مافەكانی مرۆڤ، بە ئاڵای كوردستان و بە گۆرانیی كوردییەوە ئەو یادەیان كردەوە و داوای پاراستنی هاوڕەگەزخوازە كوردەكانیان كرد. بەڵام ژمارەیەكی زۆر لە كوردی ئەو وڵاتە دژی وەستانەوە و پێیانوابوو ئەوە پێچەوانەی نەریتی كۆمەڵگەی كوردییە.

ژمارەیەك لەو چالاكڤانانەی سوێد، رۆژی 1ی ئادار بۆ پشتگیری لە هاوڕەگەزخوازە كوردەكە لە هێلسنكی بوون، بەڵام بەشێكی دیاری كوردی تاراوگە ئەم دیاردەیە بە نامۆ دەبینن و پێیانوایە بەرژەوەندیی كەسیی لە پشتەوە هەیە.

هادی ئەمین كە كوردێكی تاراوگەنشینە و ساڵانێكە لە فینلاندە، دەڵێت: "مرۆڤ ئازادە چۆن بیر دەكاتەوە و چۆن بڕیار لە داهاتووی خۆی دەدات، نازانم چیرۆكی زریان چۆنە، بەڵام لەو باوەڕەدام تەنیا بۆ بەدەستهێنانی ئیقامە ئەو كارەی كردووە".

هادی ئەمین لە خۆیەوە ئەو گومانە ناكات و دەڵێت "چیرۆكی زۆر لەو كوردانە دەزانم، تەنیا لە ترسی ئەوەی دیپۆرت نەكرێنەوە، چیرۆكی جیاواز دروست دەكەن و شتی لەو شێوەیەشی تێدایە".
 بەڵام زریان ئەو گومانەی هادی رەتكردەوە و گوتی "زۆر پێش ئەوەی بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵ تۆمی بدەم، مافی مانەوەم لە فینلاند وەرگرتووە، وەك گوتم ناسینی تۆمی تەنیا رێكەوت بوو".

دلۆڤان شینۆ یەكێكە لەو كوردانەی بۆ پشتگیری لە كەسانی وەك زریان لە سوێدەوە چووبووە فینلاند. دلۆڤان گوتی "لە كۆمەڵگەدا رەنگی تەواو جیاواز هەیە و جوانیی هەر كۆمەڵگەیەكیش ئەوەیە كە ئەو فرەڕەنگییە بپارێزێت".

شینۆ رەتیكردەوە هاوڕەگەزخواز بێ‌، بەڵام كار بۆ پاراستنی مافی ئەوان دەكات "وەك هەر كۆمەڵگەیەكی دیكە، لە نێو هەر چوار پارچەی كوردستانیش هەزاران كەسی لەو شێوەیە هەن كە ژیانیان لە مەترسیدایە، بۆیە دەبێ‌ كار بۆ چەسپاندنی مافەكانیان بكەین".

120 هاوڕەگەزخوازی كورد لە ئەسكەندەناڤیان

زیادبوونی دیاردەی هاوڕەگەزخوازی لە نێو كورد، بابەتی گەرمی نێو كوردی تاراوگەیە. ساڵی پار ریكی مارتن، هونەرمەندی ناسراوی رۆكی جیهانی كە لە ئەمریكا دەژی، لەگەڵ كوردێكی دانیشتووی سوێد بوونە هاوژین. ئەمەش بووە هەواڵی گەرمی مێدیای ئەوروپا و جیهان.  

زریان كە هاوڕەگەزخوازێكی كوردی دانیشتووی فینلاندە، دەڵێت "ئەوەندەی من ئاگادار بم، 120 كوردی هاوڕەگەزخواز لە سوێد و فینلاند و دانیمارك هەن كە بەشێكیان لە نێو خۆیان و بەشێكیان لەگەڵ ئەوروپییەكان بوونەتە هاوژین".

کۆمێنتەکان

 
عبد الرقيب | 21/3/2017
لاحول ولا قوة الا بالله.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/03/2017 12:33:50 م
ئه گه ر بزوتنه وه ی گوران ده ی هه وی بیته وه ناو خه لک و خه لک متمانه ی پیبکه ن و هیزه سیاسیه کان دووباره هاوپه یمانی له گه لدا بکه نه وه ته نیا ریگه...
سەرۆکی پەرلەمان بۆ جەژنی نەورۆز پەیوەندی بە فراکسیۆنی پارتییەوە دەکات
| دوێنێ کاژێر 12:45 | (1)
ره شید | 22/03/2017 12:22:42 م
دوژمنی راسته قینه کورد داعشه و هه ربویه پیشمه رگه ی گه لی کوردستان ده بی ئاخرین به رد له سه ر گورو تابووتی داعش دا بنیت. ئه م شاکاره ی پیشمه رگه قاره...
 پێشمەرگەیەک بە کارێکی پارتیزانانە ئاڵایەکی داعش دەهێنێتە خوارەوە
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
yayadyadgar | 22/03/2017 09:37:36 ص
نةتةوة يةككرتووةكان لة كئ بوو كاتيك كورد انفالو كيما باران دةكرا
Azad Azad | 22/03/2017 10:14:27 ص
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق بۆچی نیگه‌رانی ده‌رنابڕێت له‌ بڕینی موچه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵگی كوردستان نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت له‌ هه‌ڵكردنی...
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Rebazhasan | 21/03/2017 05:48:32 م
ده ست خوشی له کارمه ندانی روداوده که م
کۆنگرەی پەرلەمانەکانی ناتۆ دەستی بەکارەکانی کرد
| دوێنێ کاژێر 01:19 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

8 کاژێر لەمەو بەر |

"دڵخۆشترین مرۆڤی جیهان": رووەکخۆریی کلیلی دڵخۆشییە

توێژینەوەیەک: ئەگەر هەمووان رووەکخۆربن، رێگا لە زۆرتر
نەرویجییەکان دڵخۆشترین خەڵکی جیهانن 9 کاژێر لەمەو بەر |

نەرویجییەکان دڵخۆشترین خەڵکی جیهانن

نەتەوە یەکگرتووەکان ریزبەندی وڵاتانی بەپێی زۆرتر
توێژینەوە: دەکرێ بە عەتر بەرەنگاری هەندێک شێرپەنجە ببینەوە 11 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: دەکرێ بە عەتر بەرەنگاری هەندێک شێرپەنجە ببینەوە

"دۆزینەوە نوێیەکە ئاسۆیەکی نوێ دەکاتەوە بەڕووی زۆرتر
0.359 seconds