وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

یویا و توویا شوێنی تووت عەنخ ئاموون دەگرنەوە

لەلایەن ساهیرە سدیق 20/11/2018
2677 ژمارەی بینین

رووداو - AA 

میسر رایگەیاند پارچە شوێنەوارییەکانی یویا و توویای مێژوویی شوێنی پارچە فیرعەونییەکانی تووت عەنخ ئاموون دەگرنەوە لە مۆزەخانەی سەرەکیی میسر لە ناوەڕاستی قاهیرە، کە ئێستا دەگوازرێتەوە بۆ گەورەترین مۆزەخانە لە رۆژئاوای قاهیرە.

خالید عەنانی، وەزیری شوێنەواری میسر راگەیاند "کۆمەڵە شوێنەوارییەکەی کە لە مۆزەخانەی میسر نمایشدەکرێن پێکدێت لە 214 پارچەی شوێنەواری کۆن و مۆمیای یویا و توویا". گوتیشی "مۆزەخانەی میسر بە گواستنەوەی فیرعەون لە مۆزەخانەیەکی بچووک بۆ مۆزەخانەیەکی گەورە نامرێت".

مۆمیای یویا و توویا لە ساڵی 1905 لەلایەن سیۆدۆر دەیڤز، زانای شوێنەوارناسی ئەمریکی لە دۆڵی شا-کان لە میسر دۆزراونەتەوە. بەپێی بەڵگە مێژووییەکان یویا و توویا باوانی ئەخناتوونن، یوویا یەکێک بووە لە بەرپرسە گەورەکانی سەردەمی حوکمی تەحتەمیسی چوارەم و توویا یەکێک بووە لە کاهینەکانی خواوەند ئاموون.

 

0.188 seconds