وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ترەمپ: ئێمە پۆلیسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نین

لەلایەن حەکیم داود 20/12/2018
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا AFP

رووداو - هەولێر

دۆناڵد ترەمپ بەرگری لە بڕیاری کشانەوە لە سووریا دەکات و دەڵێت "ئێمە پۆلیسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نین". دەشڵێت، "رووسیا و ئێران خۆشحاڵ نین ئەمریکا سووریای جێهێشتووە چونکە دەبێ لەمەودوا خۆیان شەڕی داعش بکەن.

دوای کاردانەوە و ناڕەزایەتی لە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، دۆناڵد ترەمپ لە چەند توویتێکدا بەرگری لە بڕیارەکەی خۆی دەکات و دەڵێت، بڕیارێکی دروستی داوە.

ترەمپ دەڵێت "رووسیا، ئێران، سووریا و ئەوانی دیکەش خۆشحاڵ نین لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا، هەرچەندە میدیای ناڕاست وادەڵێن، چونکە ئێستا دەبێ خۆیان شەڕی داعش و ئەوانی دیکەش بکەن".

دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت "ئایا ئەمریکا دەیەوێ ببێتە پۆلیسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؟ هیچی دەستنەکەوێت، بەڵام ژیانی بەنرخ ببەخشێ و بە تریلیۆن دۆلار خەرجبکات لە پاراستنی ئەوانی دیکەدا لەکاتێکدا لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا ئەو کارانە نانرخێنن کە ئێمە دەیانکەین. ئایا دەمانەوێ بۆ هەتاهەتایی لەوێ بین؟ ئێستا کاتی ئەوەیە ئەوانی دیکە شەڕ بکەن.

هەرچەندە بڕیاری کشانەوە لە سووریا مایەی سەرسوڕمان بوو بۆ زۆرینەی وڵاتان، بەڵام ترەمپ دەڵێت "کشانەوە لە سووریا سوپرایز نەبوو، چونکە من ماوەی چەندین ساڵە بانگەشەی بۆ دەکەم، شەش مانگ پێش ئێستاش بە ئاشکرا رامگەیاندووە کە دەمەوێ بکشێینەوە بەڵام دواتر رازیبووم ماوەیەکی دیکەش بمێنینەوە". 

رۆژی چوارشەممە 19-12-2018 دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دەکشێنێتەوە چونکە ئامانجی ئەوان لە سووریا لەنێوبردنی داعش بووە و ئێستاش داعش کۆتاییهاتووە.

بەپێچەوانەی توویتەکەی ترەمپ، رووسیا پێشوازی لە بڕیارەکەی واشنتن کرد و رایگەیاند "ئەو بڕیارەی ئەمریکا ئاسۆی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانەکانی ئەو وڵاتە دەکاتەوە. کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر پێکهێنانی لیژنەی دەستووری سووریا و رەوشی ناوچەکە، بەتایبەت ناوچەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن لە تەنەف".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.282 seconds