وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

چیرۆکی خۆبەخشێکی سوێدی لە باشووری کوردستان

لەلایەن زانا بەهرام 21/4/2017
لە شنگال لەلایەن پەکەکە دەستگیرکرابوو

رووداو - هەولێر 

تۆنی ئێکمان ئەو پێشمەرگە خۆبەخشە سوێدییەیە کە لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکرابوو، دوای ئازادکردنی باس لەوە دەکات پەکەکە وێنەی ڤیدیۆییان گرتووە و فیلمیان لەسەر دروستکردوە، بۆیە هەستێکی ناخۆشی بۆ دروست بووە و بە مەترسی زانیوە.


پێشمەرگە خۆبەخشە سوێدییەکە دەڵێت، چەکدارەکانی پەکەکە هەڕەشەیان لێدەکردم کە دەمگوازنەوە بۆ نێو زیندانێک لە سووریا.

ئەو پێشمەرگە خۆبەخشە سوێدییەی کە لە کۆتایی مانگی رابردوو لەلایەن هێزێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە شنگال دەستبەسەرکرا، لە دوای ئازادبوونی چیرۆکی خۆی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی دەگێڕێتەوە.

تۆنی ئێکمان بە رۆژنامەیەکی سوێدی راگەیاندووە، لەو ماوەیەدا کە لە ژێر دەستی پەکەکەدا بووە، هەستی بەترسێکی زۆر کردووە و دەڵێت، "چەکدارانی پەکەکە وێنەیان گرتم و فیلمی ڤیدیۆییان لەسەر دروستکردم، ئەوەش وایلێکردم هەست بە ترسێکی زۆر بکەم، کە هاوشێوەی دیلەکانی ژێر دەستی چەکدارانی داعش دوای تۆمارکردنی دیمەنی ڤیدیۆیی بمکوژن". 

ئێکمان لە بارەی مامەڵەی ئەو هێزەی سەر بە پەکەکە لە شنگال دەڵێت، هەڕەشەیان لێدەکردم کە دەمگوازنەوە بۆ نێو زیندانێک لە سووریا. 

ئەو پێشمەرگە خۆبەخشە سوێدیە لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و داواکاری ئەو هێزە کوردییە، دەڵێت "چەکدارانی پەکەکە کاخەزێکیان لەبەردەمم داناو گوتیان بیخوێننەوە، کە لێی نوسرابوو من بە ئارەزووی خۆم پەیوەندیمان بە پەکەکەوە کردووە". 

ئێکمان لە کاتی مانەوەی لەژێر دەستی ئەو هێزەی سەر بە پەکەکە توانیویەتی دەستی بگات بە مۆبایلێک و پەیوەندی بە برایەکییەوە بکات و داوای لێکردووە رۆژنامەکانی سوێد ئاگاداربکاتەوە، کە ئەو لەلایەن هێزیکی کوردییەوە دەستگیرکراوە، هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئازادکردنی ئێکمان و دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیی.

پێشتر لە راگەیەندراوێکیدا وەزارەتی پێشمەرگە لە رۆژی سێشەممە، 28-3-2017 رایگەیاندبوو، پێشمەرگەیەکی خۆبەخش بەناوی تۆنی ئێکمان لە سنووری شنگال لەلایەن هێزێکی سەر بە پەکەکەوە رفێندراوە. 

وەزارەتی پێشمەرگە هەر لە راگەیێندراوەکەیدا، هێزەکانی پەکەکەی بە بەرپرسیار دانابوو لە ژیانی ئێکمان و داواشی لە پەکەکە کردبوو بە زووترین کات ئازادی بکەن.

تۆنی ئێکمان تەمەنی 51 ساڵە، ماوەی ساڵ و نیوێک بوو هاتبووە نێو ریزەکانی پێشمەرگە، لە ماوەی مانەوەشیدا لە سنووری کەرکووک و دواتریش لە سنووری شنگال شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە لە دژی داعش لە سەنگەردا بووە.  


داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سیستانی داوا لە سەرکردایەتیی کورد دەکات کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن 5 کاژێر لەمەو بەر |

سیستانی داوا لە سەرکردایەتیی کورد دەکات کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن

پەیامێک لەبارەی هێرشی هێزە عێراقییەکان و رەوشی زۆرتر
فەرەنسا: داوا لە عێراق دەکەین رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

فەرەنسا: داوا لە عێراق دەکەین رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت

لە هەوڵدایە بۆ دەرکردنی پڕۆژەبڕیارێک لە زۆرتر
0.39 seconds